<

رۆژانە

02/04/2026, 18:44 (GMT+1)
کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لەسەرەتای دروست بونیەوە تا ئەم ساتە ، پشتی بە هێزێك بەستوە لەو دیو سنورەکانیەوە بۆ ئەوەی پەلو پۆ بهاوێت و پارێزگاری لە بونی خۆی،بکا. یەکەمین هێز ئێران دروستی کرد ، هێزی قیادە مۆقەتە بوو دژ بە پارت و حزبە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵات. ئەوەبوو (خومەینی) لە یەکەمین فتوای دژ بە کورد ئەم هێزەی بەکارهێنا بۆ سەرکوت کردنی کورد و سەرکردە کوردیەکان، دواجار توانی سەرکەوتن بە دەست بێنێ و لەوە درێژەی دا بە داڕشتنی ستتیژی بۆ هێزی بەکرێگرتە وەیان(proxy).
جیاوازی لە نێوان هێزی بەکرێگرتە لەگەڵ جاش ئەوەیە هێزی بەکرێگرتە مەرج نیە هێزێکی لۆکاڵی بێت و بەهەمان زمان و خاوەنی هەمان کەلتوری هێزە سەرەکیەکە بێ، لەم حاڵەتەدا ئێران ئەمەی خستە نێو ستراتیژی سەربازی خۆی و وەك داشەهارە بەکاریان دێنێ بۆ خزمەت و بەرژەوەندی خۆی. یەکێ لە جیاوازیەکانی تر ئەوەیە هێزی بەکرێگرتە ئەبێ تاسەر کار بۆ خانەخوێ بکا و کاری تەنها جێبەجێکردنی پلانەکانی وی بێ. گرنگرترین شت کە ئێران وویستی لەو هێزە بەکرێگرتەیەدا هەبێ، لایەنە مەزهەبەییە شیعە ئیسلامیەکەیە،،گەر چی ئەمە دوای چەندین ساڵ گۆڕانکاری بەسەردا هات سنووری مەزهەب و نەتەوەیی بەزاند .. ئێران لەمەدا گەلێ لێزانانە کاری کرد و توانی لەماوەی نزیکەی نیو سەدەدە لە فەرمانڕەوایی گشتگیری مەزهەبی کاریگەری هەرێمی دروست بکا و لەگشت دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جۆرێك لە کۆنترۆڵ و سەپاندنی خۆی سەلماند.
ئەوەی ئەم ستراتیژەی زیاتر بەهێز کرد ئەوەبوو ئێران بودجەیەکی مەزن و زەبەڵاحی  لە داهاتی نەوتەکەی بۆ ئەم هێزە بەکرێگرتانە تەرخان کرد بەمەرجێ سەرپەرشتیانی ئەم هێزانەی دەرەوەی ئێران لەدەستی خۆیدا مایەوە، بۆ نمونە(قاسم سلێمانی) ڕۆڵی گەورەی بینی لە دابینکردنی لۆجستی و ماددی تا بتوانن ئەجندای ئێران بەباشی بپێکن، هەربۆیە بەنەمانی حاجی قاسم ئێدی سەرەتای دەرکەوتنی کەلێن لە نێوان ئێران و هێزە بەکرێگرتەکانی،دەرکەوت .
بە تێپەڕبوونی کات،ئێران لە ڕێگای چەندین کەسایەتی وگرووپەوە توانی کاریگەری سیاسی لەسەر تەواوی ئەو ووڵاتانە هەبێ کە ئەو هێزە بەکرێگرتانەیان هەیە وەك (عێراق،سوریا،فەلەستین،یەمەن). ئەم دەوڵەتانە بە شێوەیەك وایان لێهات بوون بە بەشێك لە جێبەجێکەرانی ئەجندای ئێران لە ناوچەکە، بۆیە ئێدی ئەمریکا و ئیسرائیل نەیان توانی چیدی لە مەترسی ئەم هێزە بەکرێگرتانە بێ دەنگ بن بە تایبەتی دوای ڕووداوەکانی ٧ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ کاتێ بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر دەوڵەتی ئیسرائیل کە گورزێکی کەمەر شکێنی لە شکۆی دەوڵەتی ئیسرائیل وەشاند ، بەمەش ئێران بە ڕاستەوخۆ خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەریەك لە ئیسرائیل و ئەمریکا ، ئامادە کرد.
وەك ئاشکرایە هەنووکە پێمان ناوەتە هەفتەی چوارەم لە جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەم جەنگە تەنها دژ بە ئێران نیە، بەڵکە دژ بە هەموو ئەو هێز و بزووتنەوە و گرووپ و کەسایەتیانەیە کە سەر بە ئێرانن و بەکرێگرتەن. هەر بۆیە لامان سەیر نەبێ کە کۆتایی ئێران واتە کۆتایی ئەو کۆمەڵە بەکرێگرتانە.. وە وا چاوەڕوان ئەکرێ کە لەم هاوکێشەیەدا هەریەك بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی هەمان چارەنووسی ئێرانیان هەبێ و لەناو ببرێن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان