جا بە تۆی –کورد- چی!؟
هەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانی جامی جیهانی ٢٠٢٦ سەرکەوت دوای ئەوەی لە هەڵبژاردەی-بۆلیڤیا-ی بردەوە بە ئەنجامی ٢ گۆڵ بەرانبەر ١ گۆڵ. بیهێنەرە پێش چاوت گەر بێت و ئەو ئەنجامە لە خواست بەرژەوەنی عێراق نەبوایە و بیدۆڕاندایە، واتە سەرنەکوتایە بۆ پاڵەوانێتیەکە، چی ئەبوو؟!!
هەر لەسەرەتای یاریەکەوە کابرای موعەلیق بە شێوەیەك باسی تیپی عێراقی ئەکرد وەك ئەوەی (اسود ڕافدین-ابتاڵ عێراق-نەخوە-سەنادید،ابناء نهرین-سباع-لبتاڵ عرب وچەندینی تر ..بۆ نمونە هەندێ لەو قسە و پیاهەڵدانانەی بە کوردی (شێرانی دیجلە و فورات) ، ئاخر ئەی هاوار کوا شێر لە عێراقدا هەبوە و ژیاوە!! ئەوەندەی بەسەر عەرەبدا ووترا لەم یاریەدا وەك ئەوەی ئەو هەڵبژاردەیە تەنها هەمووی عەرەب بێ؟!!
لەوەتی عێراق هەیە هەڵبژاردەکەی لەسەر بنچینەی ئەو دەسەڵاتە بنیات نراوە کە فەرمانڕەوایی لە دەستدایە، کاتی خۆی لەسەردەمی عەرەبی سوننەدا ئەبوو زۆربەی یاریکەرەکان نەك هەر سووننە بوونایە بەڵکە ئەبو سەر بە پارتی بەعسی عەرەبی بوونایە. وەیان حەپە سەوزەکەی قووت بایە. تۆپ تۆپێن لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی عێراق لەکاتی حزبی بەعس بەدەست کوڕە گەورەی سەدامەوە بوو، ئەو کات عودەی هەرچی بیوستایە ئەیکرد و بە ئارەزووی خۆی یاریزان و ڕەهێنەرو ستافی هەڵئەبژارد و گەر بدۆڕانایە ئەوا سزای قورسی ئەدان.. بۆ نمونە چەندین جار سەری یاریزانانی سفرئەکرد گەر بدۆڕانایە. ئەمە تەنها مێژوویەکی کورتی ئەم هەڵبژاردەیە کە ئێستاش وەك ئەبینین بەدەست شیعەوە هەمان ڕۆڵ ئەبینن.
بڕوا بکەن گەر ئێستا عێراق بدۆڕایە هەزار پاسا و هەنجەتیان بۆ دۆڕاننەکەیان ئەدۆزیەوە . وەك ئەوەی بڵێن ناوبژیوان دژی عێراق وعەرەب بوو، وەیان زوڵم و غەدریان لێ کردین و ئێمە شایستەی ئەوە نەبووین دۆڕاین.. وەیان لانی کەم ئەمریکا و ئیسرائیلیان تاوانبار ئەکرد بەوەی ئەمان دەستیان هەبوە لە دۆڕاندنیان ، ڕەنگە زیاتریش پێداگریان بکردایەو ئەیان ووت،،ئەوەی گۆڵەی ئێمەیان حساب نەکرد و گۆڵەکەی ئەوان ئۆف ساید بوو..ئەمە و چەندینی تر..بەڵام کە بردیانەوە ئیتر کەوتنە فش کردنەوە و فوو تێکردنی عەرەب و عێراق و شیعە و مووی شۆڤینی عەرەبی ڕەپ بوو.
ئەمەیە حاڵی عێراق و عێراقی عرووبە کە بەردەوام سەرۆکەکانی لەدوای 2003 و کورد بوە، ئێدی بۆ ئەبێ کورد دڵی پێی خۆش بێ و شایی و لۆغان ببەستێ؟؟!
























