وەستا حەسەنی بەڕێوبەری پێشووی ئاسایش پاش ژەهر خواردکردنی ئێستا لە کۆمادایە
04/04/2026, 19:05 (GMT+1)

حەسەن نوری ناسراو بە وەستا حەسەنی ئاسایش ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بوو لە هەمانکات بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی بوو لە ململانێی سەرسنی یەکێتی ژەهرخوارد كراوە و پشكنینە پزیشكییەكانیش راستی ژەهرخواردنەكەی پشتڕاستكردۆتەوە
سەرچاوەیەكی نزیك لە وەستا حەسەن ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەڕێوەبەری پێشوی ئاسایشی سلێمانی راگەیاند، لە ماوەكانی رابردو چەند نیشانەیەكی تێکچوون لە تەندروستی وەستا حەسەن، دەركەوتووە ئەویش بەمەبەستی پشكنین سەردانی ئەڵمانیای كردووە.
ئەنجامی پشكنینەكانی ئەڵمانیا دەری خستووە وەستا حەسەن ژەهر خوارد كراوەو دواتر گەڕاوەتەوە هەرێم و باری تەندروستی جێگیر بوە تا ماوەیەک بەر لە ئێستا دووبارە دۆخی تەندروستی ی
تێکدەچێت و دەکەوێتە کۆماوە و پزیشکەکان کەس و کار و خێزانەکەیان بێ هیوا کردوە کە چانسی دووبارە هەستانەوەی نیە بەڵام خێزانەکەی گوتویەتی کە دەیانەوێت بە ئینعاشەوە بێت هەرچەند تێچوەکەی زۆرە بەڵام بە هۆکاری ئەو پارە و سامانەی کە لە ڕابردوو حەسەن کۆیکردبۆوە بە گەندەڵی و سەفەقاتی ژێر بە ژێر و خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی ، خێزانەکەی وتویەتی کە کێشە نیە خۆیان خەرجی لە ژیان مانەوەی ئەدەن .
شایانی باسە بە پێی زانیاریەکان حەسەن یەکێک بوو لەو سەرکردە و دەستڕۆشتوانەی یەکێتی کە بوو بە قوربانی ناکۆکیەکانی سەرانی تری حزبەکەی و ئەوەش دەبێت بگوترێت کە لەلایەن حزبەکەشیەوە پشتی تێکراوە و تەنانەت لە میدیاکانی یەکێتیش قەدەغە کراوە کە باس بکرێت یا ناوی بهێندرێت یا خوود لێدوان لە کەس و کار و نزیکەکانی وەربگیرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

