<

خەواڵوو

19/04/2026, 17:33 (GMT+1)

(قوربان ئەمرەکەی بکە،با بچم بخەومەوە) شانۆگەری جەنابی موفەتیش

نووسەری گەورەی ڕووسی(گوگوڵ) باسی ناوچەیەکمان بۆ ئەکا تەژیە لە گەندەڵی،پیسخۆری،بەرتیل،کەسی نەشیاو بۆ پۆستی نەشیاو،هیچ نەزان و کەم ئاست لەڕووی خزمەت گوزاری و دابین کردنی نادادی و نا یەکسانی.
ئەو شانۆگەریە گوزارشت لە گشت شار و دێ و شارۆچکە و دواتریش هەرێمی کوردستان و پاشان دەوڵەتێکی وەك،عێراق...ئەکا. لەم ووڵاتەدا میلەت وەك ووڵاخە بەرزە لێێ ئەڕوانرێ و هەرچی خراپە ئەخرێتە بەر دەستی..لە جیاتی خزمەت گوزاری و پیشکەش کردنی شایستەکان و فەراهەم کردنی مافە سەرەتایی و خزمەتە بنچینەییەکان، تەواو پیچەوانەکەی لەلایەن دەوڵەت و کاربەدەستان و سیاسیەکانیەوە،بۆیان ئامادە کردوون.
هۆکاری ئەم هەموو گەندەڵی و نا دادی و نەبونی یاسا و ڕێسایانە بەشێکی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو پۆست و پلانەی کە بە خزم خزمێنەوە و حزبایەتی و بنەماڵەیی، پڕکراونەتەوە..بەمانایەکی تر،،، کەسی شیاو بۆ پۆستی شیاو ڕەچاو ناکرێ و زانا و بلیمەت و بەتوانا وەلا ئەنرێ و پەراوێز ئەخرێ،،لە بری کەسانی بودەڵە،هیچ لەبارا نەبوو،نەزان،کاڵفام دائەنرێن..
پۆستی سەرۆك کۆمار لەم دەوڵەتەی ناوی عێراقە هەر لە دوای ساڵی 2003 دراوەتە دەست کورد. لەیەکەمین سەرۆکەوە(جەلال حوسامەدین،فواد مەعسوم،بەرهەم ساڵح،لەتیف ڕەشید و ئێستاش نزار ئامێدی)..ئەمانە کە سەراپایان کاندیدی ئێرانن و بە ئۆکەی ئێران خراونەتە سەر ئەو کورسیە کە لەسایەی ئەم کورسیەی سەرۆکی عێراق کە هەر هەمویان کوردن و بە حساب پێشمەرگە و خەبات گێڕی ئەم گەلەن ، کورد بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی ئەم دەست کەوتانەی دەست کەوتوە..
یەکەم/ لەژێر سایەی ئەم سەرۆکە کوردانە سلێمانی،هەولێر،دهۆك و کەرکوك توانرا تەعریب بکرێ و بەهەزارن دۆنم زەوی کورد لەسەر عەرەب تاپۆ کراو بە هەزارانی تر بەزۆر لەکورد سەندراو و درا بەعەرەب.
دووەم/بە فەرمانی ئەم سەرۆکە کوردانە لەشارێکی وەك کەرکوك پۆستەکان بەشێوەی ٣٣% بەیەکسانی لە نێوان پێکهاتەکانی وەك کورد و عەرەب و تورکمان، دابەش کرا. لەکاتێکدا کەرکوك شارێکی کوردیە و کورد نشینە. ئەم شارە بەپێێ بەڵگە مێژووییەکانی عوسمانیەکان وەك کوردستان هەژمارکراوە و کورد گشت کات زۆرینە بوە.
سێیەم/ لەژێر ڕکێفی ئەم سەرۆکە کوردانە لە ٢٠١٧ لە کۆمیدیای (ڕیفراندۆم) چارەنووسی کورد و کەرکوکیان بەهەدەر داو و دۆڕاندیان.
چوارەم/ لە ١٦ ئۆکتۆبەر و بە ڕەزامەندی ئەم سەرۆکە کوردانە جارێکی تر کورد لە کەرکوك بۆ هەتا هەتایە لەو شارە هەڵکەندران و شکۆی پێشمەرگە و پەیکەری مامە ڕیشە بەدەست وەحشی شەعبی و حەسەن دەرنەفیز ، تێك و پێك دران.
پێنجەم/ بە ئۆکەی و ڕەزامەندی ئەم سەرۆکە کوردانە گشت شارەکانی وەك سلێمانی و هەولێر و دهۆك پڕکران لە ئافرەتی لەشفرۆش و کردنەوەی هەزارەها دیسکۆ و مەلها و تیاترۆك.
شەشەم/ لەژێر فەرمان و ئاگاداری ئەم سەرۆکە کوردانە ، تورك و میت و ئتلاعات توانیان زۆربەی زۆری نەیاران و کوردپەروەرانی پارچەکانی تر لەڕێگای درۆن و سیخوڕەکانیان ، تیرۆر بکەن و لەناویان بەرن.
بەرانبەر بە هەموو ئەمانە ، سەرۆکی عێراق گشت ئیمتیاز و پارەی مۆڵ و پۆست بۆ خزم وبنەماڵەکانیان واڵا کراوە و هیچ توانایەکی تریان نیە ، هەربۆیە وەك بینیمان سەرۆکەکان گشتیان تەنها خەریکی خەوڵ و قەل خواردن و مەی خواردنەوە بوون و بەردەوام گێژ و وێژو خەواڵوو بوون
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان