قەیرانی غاز لە هەرێمی کوردستان
19/04/2026, 17:42 (GMT+1)
قەیرانی غاز لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە گرنگترین کێشەکانی ئێستای ئابووری ژیانی ڕۆژانەی خەڵک
ئەم قەیرانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دابینکردنی کارەبا و گرانبوونی ژیانەوە هەیە ،بەتایبەتی لە وەرزی زستان کە داواکاری بۆ غاز زۆر زیاد دەبێ
سەرەکیترین هۆکاری دروستبوونی ئەم قەیرانە حوکمەتی هەرێمە چونکە لە ماوەی ئەو ۳٥ ساڵی حوکمڕانیەیان هیچ شتێکی ئەوتۆیان بۆ مەسەلەی پرسی غاز نەکردوە وەک هەمووسێکتەرەکانی تر لە ئاو ونەوت و بەر و بوومی ناوخۆو زۆر شتی دیکە ، ئەمەش لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان خاوەن غازێکی سروشتی زۆرە نەک هەر لە ناوچەکە بگرە لەسەر ئاستی هەموو جیهان هەر بە تەنیا لە چەمچەماڵ خاوەنی چەن کانی گەورەی غازە کە گەورەترین و بەناوبانگرینیان کۆمەڵگەی (کۆرمۆر) ە کە خاوەنی هەزارەها ملیار مەتر سێجا غازی سروشتیە ، کە ئەمە ڕەقەمێکی زۆر گەورەیە بەڵام حوکمەتی هەرێم نەیتوانیەوە سوود لەم غازە سروشتیە زۆرە ببینێت بۆ خەڵکەکەی تەنها بەکاریان هێناوە بۆ گیرفانی خۆیان و نەوەکانیان بەڵام خەڵکی کوردستان ئەوەتا لە ساڵی 2026 کاتێکی زۆر سەرە ئەگرن بۆ وەرگرتنی یەک بتڵێک غاز بە ۲٥٠٠٠ ئەویش دەستکەوتی ئاسان نیە و خەڵک لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردایە ئەمە لە کاتێکدا لە عێڕاق بتڵێک غاز تەنها بە ٦٥٠٠
وە لە ئێرانی دراوسێش کە ئێستا خۆی لە ناو شەڕدایە و ئابڵوقەیەکی یەکجار قورسی لەسەرە بتڵێک غاز تەنها بە ۱٠٠٠ دینارە ،
بۆیە ئەم قەیرانانەی کە لە کاتی جەنگەکاندا دروست ئەبن هیچ پەیوەندیەکەی بەشەڕەوە نیە و ئەوە تەنها بیانویەکی زۆر ئاسان و بەردەستە بۆ دەسەڵات دارانی هەرێم بۆ داپۆشینی
گەندەڵیەکانیان و ئیهمالیان لە حوکمڕانیدا
لە هەموو دونیایە کاتێک جەنگێک دێتە پێشەوە
کاریگەری لە سەر نرخی شت و مەک و سوتەمەنی ئەبێت بەڵام ئەوەش ڕێژەییە بۆ نمونە شت ومەکەکان بە ڕێژەی ٪ ۱٠ یان ٪ ۲٠ نرخیان زیاد ئەکات وە لەهەمان کاتیشدا بەردەستە خەڵکی ترسی ئەوەیان نیە کە ئەو کاڵایە نەمێنێ
بۆ نمونە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیادا بەبۆنەی ئەو شەڕەی کە هەیە بۆتە هۆی داخستنی گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەوە وە گیربوونی سەدان کەشتی کە سوتەمەنیان هەڵگرتوە بۆ وڵاتە ئەوروپیەکان بۆتە هۆی گرانبوونی نرخی سوتەمەنی لە ئەوروپا و ئەمریکادا بۆیە نرخی هەر لیترێێک گاز یان بەنزین بڕی ۳٠ بۆ ٤٠ پێنسێک چوونەتە سەرەوە بەڵام بێگومان ماوەیەکی کاتییە و خەڵکی ترسی نەمانی سوتەمەنیان نیە
حوکمەتی هەرێم لە ماوەی ۳٥ ساڵی تەمەنیان هیچ بیریان لە چارەسەرکردن یەکجاری و بنەبڕکردنی قەیرانەکان نەکردۆتەوە لەوانەش ( کارەبا ، ئاو ، غاز، نەوت ، بەر و بوومی ناوخۆ ڕێگا و بان ) کە ئەمانە هەموویان سێکتەرە گرنگەکانی وڵاتنن و پێویست ئەکا ئاوڕێکی باش و جدیان لێبدرێتەوە و بە تاواوی کێشەی ئەمانە حەلبکرێت بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکی ناوخۆی و دەرەکی کاریگەری لەسەر ئەم سێکتەرانە نەبێت بەڵام دەسەڵات دارانی هەرێم لە بری گەڕان بەدوای چارەسەرێکی هەمیشەی بۆ ئەمانە ئەوان لە خەمی ڤێلا و سەیارە و پارە و بیرە نەوتەکانیان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























