ئاشی نەزانە و خودا دەیگێرێ
19/04/2026, 17:44 (GMT+1)
لەسەر و بەندی جەنگی ئێران - ئیسرائیل و ئەمریکا باردودۆخی ناوچەک بە دۆخەکی پر قەیراندا دەروات و ئەوسەری رێگاکە لەهیچ کەس دیار نیە، لەو ناوەندەش بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق وەها دەروا کورد هەر لەکۆنەوە گوتویەتی ئاشی نەزانە و خودا دەیگێرێ،
کورد و قەیران دوانەیەکی لێک دانەبراون، نزیکەی ٣٦ ساڵە ، كورد لەباشوردا ئاشنای دەسەڵاتی کوردی و خۆماڵی بووە، بەڵام ئەو دەسەڵاتە نەك هەمیشە دووچاری قەیران بووە، بەڵكو هەر لەخۆیدا دەسەڵاتێكی قەیراناوی بووە، دەسەڵاتێك بووە، بەردەوام لەژێر هەیمەنەی نەریتی خێڵ و حیزبدا بووەو، هەموو جومگەكانی ڕەنگدانەوەی دیوەخانگەرایی و دۆگمابوونی ناوچەگەری بووە، هیچ كات كارەكتەرە سەرەكیە بەردەوامەكانی لە زەمەنی ئێستادا ڕەویان نەكردووەو،
هەمیشە بارگاوی بوون، بە ڕابردووی دوور و نزیكەیانەوە،
لەئێستادا لە هەرێمی کوردستان قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان، بڕین، پاشەکەوت و درەنگ کەوتنی مووچە، قەیرانی دەستکەوتنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ئاو، کارەبا، غاز، سووتەمەنی، بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و کاڵا و شتومەک، کاریگەریی بەرز و نزمی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و چەندین قەیرانی دیکە ئەرک و بارگرانی لەسەر هاووڵاتی زیادکردووە، ئەوەش کاریگەریی دەروونی و کۆمەڵایەتی لەسەر تاکەکان دواتر خێزان و کۆمەڵگە بە گشتی جێدەهێڵێت.
لە کوردستان هیچ قەیرانێک نیە دەستی پارتی و یەکێتی و دوو بنەماڵەی دەسەڵاتداری تێدانەبێ لەگەر هەر قەیرانەکی ناوچەیی و جیهانیش کێشەکانی سەر هاوڵاتیانی کوردستان قوڵتر دەبێتەوە، تەنانەت وەک کۆمیدیایەکی لێهاتووە کە حکەموت لە ڤەنزوێلا دەگۆرێ قەیرانەک لە کوردستان درووست دەبێ ، لە هیندستان پشووبێ حکومەتی هەرێم تووشی قەیران دەبێ، تەنانەت لە دوورترین وڵاتی سەرزەویش منداڵێک نەخۆش بکەوێ حکومەتی هەرێم تووشی قەیرانێک دەبێ.
لەکوتایی جێگەی باسە بیڵێین کە قەیرانەکان تەنیا لۆ خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتە ئەگینا ئەوەتا کۆمپانیا گەورەکانی خۆیان ئێستاش قازانجی بەردەوام دەکەن، خێزانی بەرپرسەکان هیچ کامیان خەویان بە دەنگی درۆن نەرزاوە. رۆژانە کەیف و خۆشیەکانیان زیاتر دەبێ و قەیرانەکانی سەر هاوڵاتیانینش گەورەت. جێگەی خۆشیەتی بپرسین خودا تاکەی ئەو ئاشی نەزانە دەگێرێ و کۆتایی پێ دێ ئیدی دەبێ بڵێین (خودا تا کێو نەبینێ بەفری تێناکا).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























