شەهید و خائین ، پێشمەرگە و جاش
01/05/2026, 21:52 (GMT+1)

سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی، له دوای راپه‌ڕینه‌وه، ئه‌وه‌نده داد په‌ره‌ربوون، جیاوازی نێوان ( شەهیدو خائین )، (پێشمه‌رگه‌و جاش ) یان، له لیستی شه‌هیدان وخانه نشینان دا نه‌هێشت .
گه‌ر به وردی وقوڵی بڕوانینه، وێنه‌ی تراژیدیای سوتاندنی ئەو تراکتۆرە و دەیان مەرگەساتی جەرگ بڕ و غەدر، گه‌ر چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی روداووه‌که، بۆ هه ر که‌سێک، له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر، نیشتمانێکی تر باس بکه‌ین، بڕوا ناکه‌م هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت له ئاستی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌دا، نوقمی شه‌رم نه‌بێ و بێ ده‌نگ بێ، له ناخ و ویژدانی خۆی دا، هه‌ست به ئازارێکی ئاڵۆزی ده‌رونی و رسوایی نه‌کات .
سه‌رکرده‌کانی کورد، شانازی به‌م تراژیدیا و ئه‌م جۆرە سیناریۆ ی کورد کوشتنە دەکەن، به سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری وشکۆ ی حیزبایەتی ده‌زانن .
ئه‌م سه‌رکردانەی کورد، وه‌ک سه‌دام مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و سەرەک جاش و مسته‌شارو خائین وجاسوسانه ده‌به‌خشن .به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق، توانیویانه ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه له ناو به‌رن .
له‌و سه‌رده‌مه دژاوار و ئالۆزه‌نە دا . باشووری کوردستان، رووی بە روەی پرۆسەی خاپورکرنی گونده‌کان دە بوونه‌وه .
دوای هەرەس، پێشمەرگەکانی نیشتمان بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی دروست کردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن .
هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی کورد خه‌ت مائیل بوون، فایله‌کانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واون و دۆکۆمینتن .
هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک ناتوانێ، وشه‌و رسته‌و زانیاری و راپۆرتی ناو ئه‌و فایلەکانیان بسڕێته‌وه .
هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کان،به نه‌خشه‌و پیلان و بەرنامەی دووفاقانە، له‌و سه‌رده‌مانەدا، پەیوەندیان بە ده‌یان سەرەک جاش ومه‌فره‌زه خاسه و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دام ونه‌سیر موته‌قه‌دیم و جاسوس و خائینەوە هەبووە .
وه‌ک له‌م وێنه یە دا ئەم تراکتۆرەکە دەبینین، ئەو سەرۆک جاشانە ی ئەو مەرگەساتەیان ئەنجام داوە . به جیهازی تایبه‌تی بە بەردەوامی پەیوەندیان بە ئیستیخباراتی عه سکه‌ری سوپای عێراقی لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج، له که‌رکوک و هه‌ولێر هەبووە .
دوای پلانەکانی ئاش بەتاڵ، ئەو سەرەک جاشانە بە پاڵپستی ئیستیخباراتی عەسکەری و جاسوسی ناو گوندەکان، به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به هاوکاری هێزه‌کانی سوپا ی عێراق و کۆپته‌ر.
تاریک و لێڵی به‌یانیان خۆیان ده‌گه‌یانده ناو گوند‌و شوێنه چه‌په‌که‌کانی نێو گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان .
به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه وکه‌رت و هه‌رێمه‌کان دا ده‌گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی ئە و پێشمه‌رگانە گوله باران بکه‌ن، یا دەستگیریان بکەن و بۆ مشتێ پاره بیان فرۆشن .
دوای راپه‌رین زۆر لەوسه‌رکردەو فەرماندانەی کورد‌و کوردایەتی، زۆربە لەو سەرەک جاش و جاسوس و خائینانە یان، لە ماڵ و گەڕەک و گوندەکانی خۆیان پاراست .
بۆ ئەوەی رووبەرووی دادگای گەل نەکرینەوە و تۆڕی خەت مائیلەکانیان
نەکەوێتە روو .
دوای راپەرین، هێڵەکانی خەت مائیلی هەردوولایان بوو بەیەک، پێکەوە دەیان ته‌لار و کۆمپانیای جۆراو جۆریان،له سه‌ر ئێسک و پروسکی شەهیدانی نیشتمان دامه‌زراند .
ئەوە ٣٥ساڵە، ئه‌و جاش و خائین و جاسوس و مسته‌شارو ئه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه، هاورێ ی گیان به گیانی ئەوسه‌رکردەسیاسیی و فەرماندانەی کوردن .
پێکه‌وه پێکی خوێنی گرێ بەستی نەوت و بەنزیخانەو دەسکەوتی خەیاڵاویی کۆمپانیاو و سه‌رکه‌وتنی حیزبایەتی و خیانەت هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئیستا ناوی ئه‌و جاشانه ی به ده‌ستی پێشمه‌رگه ی ئه‌م نیشتمانه کوژراوه، له ناو لیستی شه‌هیدانی نیشتماندا یە، به پله‌ی باڵای جیا جیا تۆمارکراوە .
ناوی ئەو تاوانبارانە له لیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه به جۆرێک تۆمار کراوە، پله‌کانیا ن زۆر له شه‌هیدوپێشمه‌رگه دێرینه‌کان باڵاتره .
ئه‌مه‌یه سیناریۆی کۆمیدیای پڕله تراژیدیای ئێستا‌و مێژووی کورد، سایکۆلۆژی عه‌قڵی مەزاجی سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد.
بروانه ئه‌م سه‌رکردانه ی کورد، چه ند داد په‌ره‌رن، چه‌ند به به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه ی چڕ و پڕ، له دوای راپه‌رین وپه‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
جیاوازی نێوان (شەهید) و (خائین) و (پێشمەرگە ) و (جاش ) یان نەهێشت .
هەموو بە هایەکی سەروەری و شکۆکانیان کاڵ کردەوە .
+ له شه‌وی 29- 30 /1979 سیروان تاڵه‌بانی فه‌رماندی هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ و حه‌سه‌ن خاوێ ی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات که‌رکوکی و محه‌مه‌د که‌ریم و هه‌ژار، له کاتی گه‌رانه‌وه‌یان له سه‌کردایه‌تی یه‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، له گوندی زێڕین جۆی شاره‌زوور ده‌که ونه
که‌مینێکی جاشه‌وه و دواهه‌ناسه ده‌سپێرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

