گەر نان نییە ،کێک بخۆن
06/06/2026, 21:33 (GMT+1)

دەوڵەتی عوسمانی سونی) و (دەوڵەتی سەفەوی شیعە )، لە شەڕی چاڵدێران دا ،ئەم نیشتمانەیان کردبە دوو بەش و گۆڕەپانی شەڕ، بە پێ ی پلان و بەرنامەو نەخشەی سیناریۆکانیان, یاریان بە عەقڵی سەرانی ئەمارەتەکان کردووە ، بوون پاشکۆی ئەو دوو زلهێزە داگیر کەرە، تاکی کورد بچوکترین مافی پێ رەوا نەبینراوە ،وەک هاوڵاتییەک هەڵسوکەوتی لە گەڵ نەکراوە.
له جهنگی یهکهمی جیهانی و سەفەر بەلەکەوە ،کورد رووبە رووی سیناریۆی جیا جیای نەهامەتی و قات و قڕیی و دەربەدەری وکوشتن و بڕین و بێ سەروشوێن کردن کراوەتەوە .
بەریتانیاو فەرەنسا ، لە سیناریۆی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان ، بە هاوکاری مستەفا کەمال ئەتاتورک ،لە ٢٤/ ٧ / ١٩٢٣ لە کۆنگرەی لۆزان دا ، مادەی ( ٦٢،٦٣، ٦٤)ی سیڤەریان سڕییەوە .
لە لۆزان و بۆ ئێستا ،سەرکردەی حزبە سیاسیەکان، سێبەری و پاشکۆیایەتی داگیرکەران بوون ، یەکتر سڕینەوەیان کرد بەکلتوور.
گەر توێژەران و نووسەرانی خاوەن هەڵوێست ، بە پێ ی میتۆدیی مێژوویی بڕواننە تراژیدیای دەیان ،سەدان .هەزارەها ،تاوانی جەرگبڕ . لە سەر بڕیارو سیناریۆی سەرکردەکانی کورد بەرپا کراوە.
توێژەرو نووسەرو رۆژنامە نووسە و مێژوو نوسە دەربار و ئینتیهازی و ماستاوچییە ولەب لەبانەکان ، بە درۆ ی باق و بریق و مەدح و سەنایان کردوون ،میژوویەکی دەرباریان تۆمارکردوە ،وێستگەکانی ئەو سەرکردانەیان کردوە بە ئازایەتی و قارەمانی و سەرکەوتن و داستان و ئەفسانە ی و دەستکەوتی گەورە.
ئەو سەرکردانە قوتابی قوتابخانهکهی میکافیلی بوون ،دوای ئەو هەموو زنجیرە مێژوویەی خوێنی شەهیدان ، دوای ئهو هەموو کۆمهڵ کوژیانه ، دوای رهشهبای ژههر و ئەنفال و گۆڕهبهکۆمهڵهکان ،خاپوورکردنی نیشتمان.
هاوڵاتی کورد، لە سەردەمی حوکمڕانی کورد ، وەک سەردەمەکانی داگیرکەران ، لە مافە سەرەتاییەکانی یان بێ بەری کراون ، بە ئەمری واقع دوور لەدەستوورو یاسا ، دەستیان بەسەر موچەی چەند مانگێکی هاوڵاتیان دا گرتووە ، تاکی کوردیان رووبەرووی نەهامەتی و بێ بژێووی و نەداری کردوەتەوە ،
سەرکردەکانی کورد بە خەڵک دەڵێن:
- نابێ باسی موچە بکەن، ئێمە شۆڕشمان بۆکردن .
وەک( ماری ئەنتوانێت )*هاوسەری (لویسی ١٦)ی فەرەنسا)، بە خەڵکی بێ موچەی کوردستان دەڵێن:
-گەر نان نییە ، کێک بخۆن.
*ماری ئەنتوانێت) لە 1755لە فەرەنسا لە دایک بووە،لە (14) ساڵیدا،لە گەڵ (شالویس)شانزەهەمین ، هاوسەرگیری کردووە، بوو بە شاژنی فەرەنسا .
ژنێکی هەرزەکارو سەرکێشی سەرەڕۆبووە، هەمووکاتەکانی بە جل و بەرگ و خشڵی گران بەها و یاری قومار بەسەر بردووە.
سامانی خەزێنەی وڵاتی بەهەدەر ناوە، (شالویس )ی هاوسەری کەسێتیەکیب لاواز بوو، ماری لە پشت پەردەوە دەستی بەسەر هەموو کایەکانی حکومەت دا گرت بوو،هەموو وەزیرو کاربەدەستانی کردبوو بە کۆیلەو پەراوێزی خستبوون .
لە (1793)ماری بە گالیسکەکەی بە شەقامەکان دا دەسوڕایەوە، خەڵک لە هەموو لایەکەوە، خاشاک و زبڵ بارانیان کرد وقژیان بڕی، بردیان سەر سەکۆییەک سەریان بڕی /Vop
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

