<

قفڵی پەرمان و هەرەسێکی تر

پێش 33m
عەبدوڵڵا کەریم مەحمودقفڵی پەرمان و هەرەسێکی تر
1
( شؤڕشێ ئەیلوول)

دوای شۆڕشی ئەیلوول ، لە ١٩٦١ – ١٩٧٥ ، لە ماوەی (١٥)ساڵ دا حکومەتی عیراقی کۆماریی عەرەبی سونە ی ئیسلام ، کۆمەڵ کوژی کوردی کرد و مەلای و جەلالی لە ١٩٦٤- ١٩٧٠ کوردیان بە کورد بە کوشت دا ، باڵێکیان سێبەری تاران و باڵەکەی تر سێبەری بەغداد بوو ، تا بەیانی ١١ ئازاری ١٩٧٠ تا ١٩٧٤ تارادەیەک بارو دۆخی باشووری کوردستان ئاسایی بووەوە.
ئەنجام:
لە ٦ی ئازاری ١٩٧٥،حکومەتی عیراق ، بە پێ ی رێکەوتن نامەی جەزائیر ، بە هەماهەنگی هاوەری بۆمیدیەن، نێوان سەدام حسین و محەمەد رەزا شای ئێران ، بە بڕیاری شای ئێران شۆڕشی ئەیلوول ئاش بەتاڵی کرد ،گوندەکانی سەرسنووری عێڕاق –ئێران –تورکیا ، لە باشووری کوردستان خاپوورکران ، ژێرخانی ئابووریی کوشتوکاڵی کوردستان یان داڕمان،جوتیاری گوندەکانیان گواستەوە بۆ ئۆردوگاکان ، بێ کارو کاسپی ، رووبە رووی ژیانێکی دۆزەخ کرانەوە، .

2
(شۆڕشی نوێ وشۆڕشی گوڵان)

شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان لە ١٩٧٦- ١٩٨٨، لە ماوەی و(١٣) ساڵ حکومەتی عێراق عەرەبی سونە ، کۆمەڵکوژی مرۆڤی کوردی کرد ، حزبەکانی شاخ وشۆڕش ، لە و شاخ و گوندانە جارێکی تر کوردیان بە کورد بە کوشت دایەوە:
ئەنجام:
لە زیندانەکانی موسڵ و ئەمنی عامەو هەیئەی کەرکوک و ئەبوغرێب ، دەیان ،هەزاران کەس ، لەسێدارە دراو گولە باران و بێ سەروشوێن کرا ، لە ١٩٨٨ ئەنجامەکەی رەشەبای ژەهرو ئەنفال ، خاپوورکردنی گوندەکان و گۆڕەبەکۆمەڵەکان بوو.

3
(راپەڕین و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم)

لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ راپەڕین بەرپا کرا، حکومەتی عێراق راماڵڕا، لە ١٩٩٢پەلەمان و حکومەتی هەرێم دامەزرا ، لە٥ی ئازاری ١٩٩١- ٩ی ٤ی ٢٠٠٣لە ماوەی (١٣)ساڵی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم ی کوردستان ، دەسەڵاتی حکومەتی عێراق ی شیعەی ئیسلام ، سنووری جوگرافیای باشوروری کوردستان ، لە سنووری جەبەل حەمرینەوە تا دوا خاڵی سەر سنوورکوردستان تەعریب دەکات .
جارێکی حزبەکانی کوردستان ، ١٩٩٤- ١٩٩٨ لە ژێرئاڵای هەرێمی کوردستان دا ،کوردیان بە کورد بە کوشت دایەوە،جوگرافیای دهۆک و هەولێرو سلێمانی و کەرکوکیان کرد ، بە دووپەرلەمان ،دوو حکومەت .
ئەنجام :
حزبەکان و حکومەتی هەرێم ، هەموو تاوانبارانی ئەنفال یان پاراست ، کەسو کاری ئەنفال لە ئۆردوگاکانی سەدام دا دانایەوە ، لە دۆزەخەدا خانوویان بۆ دروست کردنەوە ، کۆچی پێچەوانەیان بۆجوتیارەکان نەکردنەوە بۆ گوندەکانیان ، بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان ، کارگەیان بۆ بەرهەمە کانیان دانەنا ، ژیرخانی کشتوکاڵی و ئاژە ڵدراریان نەبوژاندەوە ، پەرلەمان و حکومەت نامۆ بوون بە خەڵک.

4
(نەمانی سەدام)

لە ٩/٤/ ٢٠٠٣- ٩/١٢/ ٢٠٢٦، دوای نەمانی دەسەڵاتی سەدام وحزبی بەعس .
ئەنجام :
لە ماوەی(٢٦ )ساڵی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ی شیعە مافە کانی کورد لە دەستوورو یاسای عیراق ی فیدراڵی نوێ دا ، جێ بە جێ ناکەن ، حکومەتی هەرێم و حکەمەتی عێراق بە سیناریۆی جیا جیا ، فشارێکی ئابووری قورس و دژوار بۆ کورد دروست دەکەن .

5
(خوڵی شەشەمی پەرلەمان)

لە ٢٠تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەلەمانی کودستان ، بە سەرپەرشتی کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵىژاردنەکانی عێراق، دوای چەند جار دواخستن و گۆڕانکاریی یاسایی بەڕێوە چوو،ژمارەی کورسییەکانیان لە (١١١) کەم کرایەوە بۆ (١٠٠) کورسی ،پرۆسەکە بە شێوەی فرە بازنەیی بەسەر (٤) بازنەی (هەولێر ،سلیمانی ،دهۆک ،هەڵەبجە) دابەش کر
• پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان: 23 کورسی
نەوەی نوێ: 15 کورسی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: 7 کورسی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی
رەوتی هەڵوێست: 4 کورسی
بەرەی گەل: 2 کورسی
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی
گۆڕان: 1 کورسی

دوا ئەنجام :

دوای دووساڵ بە سەربەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ،لایەنە سیاسییەکان بە تایبەتی (پارتی و یەکێتی)، لە بەرشەڕی پۆست پۆستێن و کورسیی کورسی ، بەرزترین دامەزراوەی یاسادانانی هەرێمی کوردستانیان زیندان کردوە، دەرگاو پەنجەرەی پەرلەمانی کوردستانیان لەسەر قفڵ کردووە.
شکۆی خوێنی شەهیدان و کۆمەڵکوژی و رەشەبای ژەهرو ئەنفال و گۆڕەبەکۆمە ڵەکان و رەنجی پێشمەرگەو زیندانیانی سیاسی یان کرد بە قوربانی مانەوەیان لە دەسەڵات .
تا ئێستا هەموو پێک هاتە جیا جیاکان وەک نوێنەری خەڵک رێک نەکەوتوون ،هیچ رێزو بەهایەک بە دەنگی هاوڵاتیان نادەن، بۆ ( پۆست و کورسی)
بەم هەموو سیناریۆ یانەیانەوە، جارێکی تر کورد رووبە رووی هەرەسێکی ترو و ئاش بەتاڵێکی ترو و جینۆساید ێکی تر دەکەنەوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان