ئاخۆ دورگەکەی ئیپستن وەکو دورگەی بیری توندڕەوەکانی کوردستان بووە؟
18/02/2026, 12:04 (GMT+1)
- ئاخۆ توڕەیی ئەخلاقی لە ڕۆژئاوا سەپێنراوە یان هەڵبژێردراو؟
- ئاخۆ کامیان بەئازارترە، تاوانە کراوەکانی ئەپستین یان تاوانە شاراوەکانی توندڕەوەکان؟
- ئایا توندڕەوەکان توندوتیژی سێکسی وەک چەک بەکاردەهێنن؟
- ئاخۆ ڕێز و یارمەتی و ئازادی لە کۆمەڵگەیەکی ئیسلامیدا هەیە یان لە کۆمەڵگەیەکی ڕۆژئاواییدا؟
- ئاخۆ قەیرانی ڕاستەقینەی ئەخلاق چی بێت؟
--------------
- ئاخۆ توڕەیی ئەخلاقی لە ڕۆژئاوا سەپێنراوە یان هەڵبژێردراو؟
ئاشکراکردنەکانی ئەپستین جارێکی دیکە ڕۆژئاوای خستۆتە ناو ترس و دڵەڕاوکێیەکی ئەخلاقیەوە. سیاسەتمەداران ئەوەش بە (شۆکێک بۆ سەروەری یاسا) ناوی دەبەن، ڕۆشنبیران و مێدیاکارنیش باس (لەدەستدانی متمانە) دەکەن و سۆشیال میدیاش پڕ بووە لە توڕەیی. وەک ئەوەی ئەمە خاڵی هەرە نزمی خراپەکاری مرۆڤایەتی بێت! بەڵام ئەوە درۆیە یان لە باشترین حاڵەتدا لەوانەیە خۆفریودان بێت، چونکە لە کاتێکدا ڕۆژئاوا لە ڕووی ئەخلاقییەوە هێرش دەکاتە سەر سووکایەتیکردن لە دوورگەیەکی گەرمدا، ئەوا دەبینین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کوردستان زۆر خراپتر لەوە ڕوودەدات! ئەویش ووێرانکاری و سەربڕین و توندوتیژی سێکسی دژی کچانی کەم تەمەن و ئافرەتان وەک ئامرازێکی دەوڵەت و گروپە توندڕەوەکانی، کە بە بێدەنگی و بەبێ تۆمارکردن و بەبێ دادوەر و بەبێ توڕەیی و زۆرجار بەناوی ئاینیشەوە (سورەتی ئەنفال و سورەتی فەتح) ئەنجام دەدرێت و کچان و ئافرەتان دەکەنە کەنیزەی شەڕ و دەیان فرۆشن لە بازاڕەکانیاندا! وە ئەمانەش بەزەحمەت باسی لێوەدەکرێت! بەتایبەتی لە شەڕەکانی دژی کورددا بینیمان کە توندوتیژی سێکسیانە تەنها فەزیحە نەبوو! بەڵکو بۆتە سیاسەت! وە ئەوە ڕووداو نەبوو، وە ڕێکەوتیش نەبوو! بەڵکو پلانی بۆداڕێژراوە بە شێوەیەکی ڕێک وپێک! وەئەمەش تەنها دەرچوون لە ڕێڕەوی گروپێک نییە! بەڵکو ئەمە ستراتیژەی دەستەڵاتی ووڵاتانی داگیرکەری کوردستان و ئاینەکەیان!
- ئاخۆ کامیان بەئازارترە، تاوانەکانی ئەپستین یان تاوانە شاراوەکانی توندڕەوەکان؟
ئەو ڕوداوەی ئەپستین بەڵگە ئەوە نییە کە دیموکراسی شکستی هێناوە، بەڵکو بەڵگەی ئەوەیە کە دیموکراسی هەرچەندە گەندەڵیشی هەبێت، هێشتا دەتوانێت ئەرشیفەکان و ناوەکان و فەزیحەکان ئاشکرای بکات! چونکە ئازادی ڕۆژنامەگەری و سەروەری یاسا هەیە!
بەڵام ئێستا ئێمە دەبینین و دەبیستین کە گروپە توندڕەوەکان و هەندێک لە مەلاکانی کوردستانیش زۆر بە تامەزرۆییەوە ئەم هەلە دەقۆزنەوە! وە ئاماژە بە دووڕوویی ووتاری مافی مرۆڤ دەکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دیموکراسی تەنها ڕوویەکە، بەڵام ئەمە هەرچەندە ژەهراویش بێت، یەک ڕاستی هەیە کە هەر دەمێنێتەوە، ئەویش ئەوەیە کە ڕۆژئاوا شتی شاراوە نییە یان کەمە!
ئەم جیاوازیەش ئەوە نییە کە ڕۆژئاوا لە ڕووی ئەخلاقییەوە باڵاترە. بەڵکو جیاوازییەکە ئەوەیە کە ڕۆژئاوا دەتوانێت لەبەردەم خەڵکدا ڕەخنەی جەرگبڕ لەخۆی بگرێت و خوێن لەخۆی بهێنێت،لە کاتێکدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەکوردستانی داگیرکراودا، دەستەڵ ات و توندڕەوەکان لەژووری تاریکەکان و لە بێدەنگیدا قوربانییەکانی خۆیان سەردەبڕن و زیندە بە چاڵیشان دەکەن!
- ئایا توندڕەوەکان توندوتیژی سێکسی وەک چەک بەکاردەهێنن؟
لە ململانێکانی دژ بە کورد و هەندێک لە کۆمەڵگەکان لە سوریا و ئێران و عێراق و تورکیادا توندوتیژی سێکسی توندڕەوەکان، تەنها شکستی ئەخلاقی تاکەکان کۆمەڵگە و بیرو بۆچوون و ئاینەکەیان نییە! بەڵکو ئامرازێکە لەدەستی گروپە توندڕەوە ئیسلامیەکاندا بۆ چەوساندنەوە و بێ ڕێزی کردنی کورد و کەمایەتیەکان! وە بۆ شکاندنی زیاتری بەهای کۆمەڵگەش هێرش دەکرێتە سەر ژنان، خێزانەکان زەلیل دەکرێن، ئەوان ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن هەتا بتوانن بەرخۆدانی کورد کپ بکەن! وە وەک پاساویش بۆ توندوتیژیەکانیان بەڵگەو ئایەتی قورئانی و چەمکی شەرەف و باری ئاسایشی ووڵات یان گروپەکان، بەکاردەهێنرێن، هەتا بتوانن کە دەنگی کورد زیاتر کپ بکەن و بێدەنگی بسەپێنن بەسەر کۆمەڵگەشدا!
هەروەک لەم ئایەتەشدا باسی گۆڕینەوەی کەنیزە دەکرێت: سورة الأحزاب الآية 52 (لَّا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاءُ مِن بَعْدُ وَلَا أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ رَّقِيبًا )
واتە بەکوردی (حەڵاڵ نییە لەمەودوا کە ژنەکانتان بگۆڕیتەوە بە ژنی تر، هەرچەندە ڕەنگە جوانی ژنەکانیش دڵت بگرێت، تەنها کەنیزە دەتوانرێت بیانگۆڕیتەوە و ڕێگەپێدراوە، وە خودا هەمیشە بەسەر هەموو شتێکدا، چاودێرە).
ئەم کردارانەی دەستەڵات و گروپەکان، لە ڕووی ئەخلاقییەوە بەراورد ناکرێ لەگەڵ تاوانەکانی ئەپستین! نەک لەبەر ئەوەی کاری خراپ لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا کەمتر جددییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەم کردارە قێزنەونانەی توندڕەوەکانی دەستەڵاتیش هەوڵ دەدەن کە نا مرۆڤایەتی کردنی کورد و بەشێک لە کۆمەڵگەش بە سیستماتیکی بکەن کە هیچ ڕێگەیەک بۆ دەربازنەبوونی نەبێت!
- ئاخۆ ڕێز و یارمەتی و ئازادی لە کۆمەڵگەیەکی ئیسلامیدا هەیە یان لە کۆمەڵگەیەکی ڕۆژئاواییدا؟
لە ماوەیەکی کورتخایەندا کەیسێکی وەک ئەپستین توڕەیی دەوروژێنێت، هەر وەک ئەوەی هەندێک لە بەچکە داعشەکانی کوردستان ئەم کۆمێنتەیان نوسیوە: (جەماعەتی ژن، ژیان، ئازادی، ئەمەیان دەوێت بۆ کچەکانمان) . بەڵام لە ماوەیەکی درێژخایەندا کارە قێزنەوەکانی وەک جۆرەکانی نیکاح و توندوتیژیی و توندڕەوەکان، تەواوی کۆمەڵگاکان بێ ڕێز ووێران دەکەن و لەناوی دەبەن! وە نەوەیەکی تازەی توندڕەو و بەزەبر و زەنگیش دروست دەکەن و خراپ بەکارهێنانی دەستەڵاتیش دەبێتە کارێکی ئاسایی!

- کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی دەتوانێت لەو فەزیحە و تاوانانە خۆی چاک بکاتەوە، بەڵام کۆمەڵگایەک کە فێری چەوساندنەوە و بێدەنگی لەناو ژورە تاریکەکاندا بووبێت بەرامبەر بە کچانی کەم تەمەن و بەژنان و قوربانییەکانی، ئەوا ئەو کۆمەڵگەیە داهاتووی خۆی لەدەست دەدات!
- ئاخۆ قەیرانی ڕاستەقینەی ئەخلاق چی بێت؟
قەیرانی ڕاستەقینەی ئەخلاق ئەوە نییە، کە سووکایەتی کردن لەکۆمەڵگەیەکدا هەبێت! چونکە لە هەموو شوێنێکدا سوکایەتی بەڕێژەیەک بوونی هەیە! بەڵکو سوکایەتی ڕاستەقینە ئەوەیە، کە جیهان دیاری دەکات کە ئاخۆ ئەوانە کێ بن کە سوکایەتی دەکەن؟ وە ئەوانەش کێن کە بونەتە قوربانی؟ وە بۆچی؟
کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوا بەپێی یاسا داوای لێپرسینەوە لەو کەس و لایەنانە دەکەن، بەڵام هەندێک جاریش چاویان لە تاوانەکان دادەخەن، چونکە لە ڕووی سیاسییەوە ئاسان نییە!
بەڵام لە کوردستاندا، تا ئەو کاتەی کە کچانی کەم تەمەن و ژنانی کورد بێبەش بکرێن لە بەدۆکۆمێنت کردنی تاوانەکان و چاوی کامێرا و دادگاکان، ئەوا توڕەیی ئێمەی کورد بەردەوامە. وە ئەخلاقی داگیرکەرانی کوردستان و توندڕەوەکانیش وەک بێژنگ کون کونە یان هەر هیچ ئەخلاقیان تێدا نییە یان ڕێژەیەکی کەم ئەخلاقی تێدا ماوە.
هەرکەسێک بەڕاستی باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ هەبێت، ناتوانرێت بە تەنها بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو یان بەێارەزوو و خۆ وویست تووڕە بێت و لەسەر مینبەرەکان هاوار بکات بەرامبەر بە دورگەی ئپستن، بەڵام بەهانەی ئاینی و سورەتی قورئانی بهێنێتەوە بۆ کوشتن و ووێرانکرنی کوردستان و بەکەنیزەکرنی ئافرەتانی کورد و فرۆشتنیان لە بازاڕەکانیادا!
هەرکەسێک بەڕاستی لە ئپستین تووڕە بێت، بەڵام لەم جۆرە توندوتیژی سیستماتیک و دڕندەیی توندڕەوەکان و دەستەڵات بێدەنگ بێت، ئەوا بەرگری لە ئەخلاق ناکات، بەڵکو بەرگری لە دەسەڵاتی داگیرکەر دەکات!
هەواڵی تر
هەواڵی بەناوبانگ















