ئەسڵەکە ئاپۆییە نەک برایەتیی و گەلانی دیموکرات
23/02/2026, 1:03 (GMT+1)
یاسایەک تورکیا دەری بکات بۆ کورد، مەگەر عەبدوڵا ئۆجەلانی پێ لە دار بدات
ئەوەی لە رۆژئاوا دەگوزەرێت نە دیموکراتیی دەبێت نە رێکەوتن
رێبەری گەلان پەکەکەی کرد بە قوربانی داهاتووی نادیاری خۆی
سەرانی پەکەکە ژەهری هەڵوەشان بە هەنگوینی قسەی بەتاڵەوە دەخۆنەوە
بە گشتیی ژمارەیەک کورد قسە دەربارەی بێ ناوەڕۆکیی برایەتیی کورد لەگەڵ گەلانی وڵاتانی داگیرکەریدا دەکەن. وای بۆ دەچن کە ئامانجی پەکەکە برایەتیی و دیموکراتیی بێت. بەڵام ئامانجەکە لە لای پەکەکە ئۆجەلانییە کە ئەوان وەکو باوەڕ (ئاین) لە سەری دەڕۆن. نمونەی برایەتیی گەلان، نەتەوەی دیموکرات و لەم جۆرە هزرانەی کە عەبدوڵا ئۆجەلان بۆی دا ناون، فۆرمی هزریی ئاپۆیین، ناوەڕۆکەکە ئەوەیە کە بەند بن بە بڕیاری "رێبەری گەلان"ەکەیانەوە.
یەکێک لە بەرپرەسەکانی پەیەدە کاک ئاڵدار خەلیل لە وەڵامی ئەوەدا کە ئەم برایەتییە هەڵە دەرچو، وەڵامی داوەتەوە کە شاشییان نە کردووە. چونکە ئەمە "مەبدەئە" لای ئەوان. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە گرنگ نیە برایەتییەکە چی بە سەر دێت، بەڵکو گرنگ ئاپۆییەکەیە هەر بەرگێکی لە بەردا بێت. "سەبری ئۆک"یش دەڵێت: "رێبەر ئاپۆ لە پێش هەموو شتێكەوەیە لای ئێمە. ئێمە ئاپۆچین. هەموو رێبەر و پێغەمبەرێک ئاوایە." بەرپرسێکی تریان بە ناوی ئامەد مەلازگر دەڵێت: "ئەگەر کوردستانێک هەبێت، لە ناو ئەم کوردستانەدا ئاپۆ نەبێت، ئەم کوردستانە پێویست نیە." ئەم وەڵامانە زۆر سەرنج راکێشەرن و گرنگە لە بنەما کولتورییەکەیان بکۆڵرێتەوە. پێم وانیە ئەم دیاردەیە تایبەت بێت تەنها بە پەکەکە.
موراد قەرەیڵانیش دەڵێت: "ئەوەی کە دەوترێت پڕۆژەکەی هەسەدە لە سەر بنەمای برایەتیی کورد و عەرەب و سریان شکستی هێناوە، ئەوە هەڵوێستێکی نەتەوەپەرست و بەرتەسکە. برایەتیی گەلان و هێڵی نەتەوەی دیموکرات هەڵە نیە، ئەوەندەی بزانین هەسەدەش لە سەر ئەم بنەمایە دەجوڵێتەوە." ئەوەی کە لای کاک موراد قەرەیڵان شکستی نە هێناوە و هەڵە نیە لە راستییدا بەندبوونیانە بە هزرەکانی رێبەرەکەیانەوە و راستیشە کە هەسەدەش هەر لە سەر ئەو بنەمایە دەڕوات. بۆیە وەکو پێشتر لە پۆستێکدا نوسیبووم: "سەرۆک بە هەر لایەکدا بفڕێت، ئەندام بەو لایەدا ئەقڵی خوار دەبێتەوە."
ئەگینا دەربارەی برایەتیی کورد و عەرەب نزیکەی سەد ساڵ لەمەوبەر لە عێراقدا ساڵی (١٩٣٠)یەکان مەلیک مەحمود لە خەباتیدا بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ بەرانبەر بەم برایەتییە کە باشوریان بە ناویەوە دەخستە سەر عێراق، روون و راست دەیوت:
"ئێمە دەتوانین بە دراوسێتیی برابین نەک بە ژێردەستیی." ئەگەر برایەتیی مەبەستەکە بووایە دەکراین بە دراوسێ بۆ ئەوەی کە برابین نەک پەتی گەلێکی دی بکەنە ملمان. دیموکراتییش کە حیزبەکان بە دەمیانەوە گرتووە، لە سەر بناغەی یەکسانیی بوونیاد دەنرێت نەک گەورە و بچوکیی. بۆیە ئەم برایەتییە دیموکراتیبوونەکەی پەکەکەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەروەها لە جیهانی دیموکراتییشدا پێغەمبەریی و رێبەریی سەوز نابن. بەڵام لە ناو کۆمەڵی دواکەوتووی وەکو کورددا، دەستەڵات قسە بۆ گوێچکە ناکات جەماوەر بیری لێ بکاتەوە. بەڵکو دەستەڵات قسە بۆ دەم دەکات کە دای بخات. وەکو پێشتر نوسیوومە: دیکتاتۆر قبووڵ ناکات پێی نەوترێت دیموکرات.
هەڵکردنی دروشمی "برایەتیی گەلان" و "گەلانی دیموکرات" و قسەی هزریی دی لەم بابەتانە کە پێیان دەڵێن پارادایم، بێ ناوەڕۆکن، تەنها بوونێکی خەیاڵییان هەیە و وەهمن. بۆ ئەوە دەست دەدەن کە ئەندامانی مەزهەب خۆیانیان پێ بخەڵەتێنن یان پێ بەنج بکەن. تورکیاش ئەم برایەتیی و دیموکراتییە لە کورد وەر ناگرێت. ئەو حساب لەگەڵ ناوەڕۆک دەکات کە عەبدوڵا ئۆجەلان چۆن پەکەکەی دروست کرد ئاواش ئێستا دەبێت هەڵی بوەشێنێتەوە. ئەمە راستییەکەیە و ئەوی لەمە دەمێنێتەوە خۆخەڵەتاندن و نەگبەتییە. بۆ ئەم کارەی رێبەری گەلانیش رێی تێ ناچێت پاداشت وەربگرێت. بە پێچەوانەوە قوڕەکە بۆ خۆی خەستر دەکاتەوە. تورکیا بەم هەڵوێستەی کە بەرانبەر بە بزافی پەکەکە هەیەتی، ئەگەر گۆڕانکارییەک لە یاسادا بکات مەگەر ئەوە بێت کە ئیتر عەبدوڵا ئۆجەلانی پێ لە ناو بەرێت، نەک لە بەرانبەردا داواکاریی ئۆجەلان جێبەجێ بکات.
بۆیە ئەوەی لە راستییدا لە رۆژئاوا دەگوزەرێت نە دیموکراتیی دەبێت نە رێکەوتن، بەڵکو بەردەوامیی پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەکەی باخچەلی و ئۆجەلان دەبێت و هەروەها کۆنترۆڵکردنەوەی سوریا دەبێت لە لایەن دەوڵەتەوە. رێی تێ ناچێت ئاپۆییەکان بواریان پێ بدرێت دەور ببینن لە سیاسەتی وڵاتی سوریادا. لە رۆژئاواش وەکو باکور تا دێت لای دەوڵەتەوە مەترسیی زیاد دەبێت، کەچی سەرانی پەکەکە هەر هزرەکانی رێبەری گەلان دەجوونەوە.
کاک جەمیل بایک بۆ ئەم سەردەمی تەکنیکە دەڵێت: "دیدگای نەتەوەی دیموکراتیک دەرمانی دەردی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە." پێم وا نیە هیچ گەلێک دەردی خۆی بە دەرمانی ئێمە تیمار بکات. ئەم دەرمانی دەردە خۆمان دەکوژێت. یەکێک لە سەر رێگای هزر بڕوات دەبێت دەستی بۆ بگرێت بە چاویەوە. چونکە رێگای هزریی لە سەر ئەرز بوونی نیە، لە خەیاڵدایە. ئێستا دێینە سەر ئەوەی ئەی ئایا ئاپۆچێتییەکە کە ئەسڵەکەیە چیە و چۆن ئیش دەکات؟
کاک جەمیل بایک بۆ ئەم سەردەمی تەکنیکە دەڵێت: "دیدگای نەتەوەی دیموکراتیک دەرمانی دەردی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە." پێم وا نیە هیچ گەلێک دەردی خۆی بە دەرمانی ئێمە تیمار بکات. ئەم دەرمانی دەردە خۆمان دەکوژێت. یەکێک لە سەر رێگای هزر بڕوات دەبێت دەستی بۆ بگرێت بە چاویەوە. چونکە رێگای هزریی لە سەر ئەرز بوونی نیە، لە خەیاڵدایە. ئێستا دێینە سەر ئەوەی ئەی ئایا ئاپۆچێتییەکە کە ئەسڵەکەیە چیە و چۆن ئیش دەکات؟

حەوزەی ئاپۆیی
ئاپۆیی بۆ رەخنە و گفتوگۆ نیە بەڵکو بۆ لایەنگریی و دواکەوتنێتی. ئامراز نیە، خۆی ئامانجە ئاکامەکەی هەرچییەک بێت. بۆیە دەتوانرێت بوترێت کە پەکەکە حیزبی سیاسیی نیە، بەڵکو بزووتنەوەیەکی مەزهەبیی یان باوەڕییە. لە هەندێک دروشمی پەکەکەدا ئەم رۆحە تا رادەیەک دەردەکەوێت، بۆ نمونە:
"بێ سەرۆک ژیان نابێت!"
"ئۆجەلان گەلە و گەلیش ئۆجەلانە"
"ئۆجەلان ئازاد ببێت، گەل ئازاد دەبێت"
کاک جەمیل بایک دەنوسێت: "کاتێک کە هاتیتە ناو پارتی، خۆت و ئیرادەی خۆت دەدەیتە دەست پارتی. تۆ دەڵێیت من هاتووم ئەرک و کار لە کوێیە، من بچمە هەر کوێیەک ئامادەم بە گوێرەی بەرژەوەندیی پارتی کار بکەم (١)."
هەروەها بە شڕۆڤەی کاک جەمیل بایک ئاسایی بە دەگمەن سەرۆکایەتیی لە هەنگاوی یەکەمدا قبووڵ دەکرێت. ئەگینا پارت، بزووتنەوە و تێکۆشان دروست دەبێت و هەندێک ئامانجیش بە دەست دەخرێت ئنجا سەرکردایەتیی دەر دەکەوێت. بەڵام لای پەکەکە بە نوسینی کاک بایک بە پێچەوانەوە، لە مێژووی پەکەکەدا سەرۆکایەتیی لە رۆژی یەکەمەوە قبووڵ کراوە. کاک جەمیل بایک دەنوسێت:
"چونکە سەرۆکایەتیی ئێمە لە سەرەتاوە تیۆریی شۆڕشی نوسیووە و گروپی دا مەزراندووە، هەر بۆخۆشی ئەو گروپەی پەروەردە کردووە. تاکو ئەمڕۆش هەر خۆی سەرۆکی ئەم بزووتنەوەیەیە (٢)." هەر بۆیە وەکو بایک دەنوسێت پێویستیان بە بەرنامە و پەیڕەو نە بووە. عەبدوڵا ئۆجەلان چۆنی ویستبێت ئەوان ئاوایان کردووە. کاک جەمیل بایک دەنوسێت:
"پەیڕەوی ناخۆ نە بوو، لە ژیان و کاردا سیستێم نە بوو، بەڵام هەر دەتگوت سیستێم هەیە، هۆیەکەشی ئەوە بوو کە بە دڵ دەجوڵاینەوە، بۆیە ئێستا بووینە پارتی."
ئایا چۆن بە دڵ جوڵاونەتەوە؟ کاک جەمیل دەنوسێت:
ئایا چۆن بە دڵ جوڵاونەتەوە؟ کاک جەمیل دەنوسێت:
"کاتێک ئەمر و تەعلیمات دەهات، ئەمە بۆ ئێمە بەس بوو. یەکسەر کاری خۆمان ئەنجام دەدا بێ ئەوەی هیچ گفتوگۆیەکی لە سەر بکەین (٢)."
رۆژی (٢٧/٠٢/٢٠٢٥)یش بە فەرمانێک کە لە دەمی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بیستیان کە کۆبوونەوە بکەن و بڕیار بدەن خۆیان هەڵ بوەشێننەوە، خۆیان هەڵ وەشاندەوە. رامانی قەندیل لە سەر ئەوە بوو کە ئایا ئەوە فەرمانی رابەری گەلانە یان نا؟ ئەگینا ئەو هەموو خەبات و قوربانییەیان پرسیارێکی دروست نە کرد لە لایان. بۆ؟
رۆژی (٢٧/٠٢/٢٠٢٥)یش بە فەرمانێک کە لە دەمی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بیستیان کە کۆبوونەوە بکەن و بڕیار بدەن خۆیان هەڵ بوەشێننەوە، خۆیان هەڵ وەشاندەوە. رامانی قەندیل لە سەر ئەوە بوو کە ئایا ئەوە فەرمانی رابەری گەلانە یان نا؟ ئەگینا ئەو هەموو خەبات و قوربانییەیان پرسیارێکی دروست نە کرد لە لایان. بۆ؟
بە گوێرەی جەمیل بایک ئەوەی دەبێت بە پەکەکە دەبێت خۆی و ئیرادەی تەسلیم بە پارتی بکات. گرنگ نیە چەند ساڵ لە پەکەکەدا خەباتت کردبێت و کام پلەی بەرزت هەبووبێت. گرنگ ئەوەیە بەردەوام خەباتی "بەپارتیبوون" بکەیت و ببیت بە مرۆڤی پارتی کە بە ئاپۆییبوون دەگرێتەوە و هەروەها ببیت بە مرۆڤی ئاپۆ. چونکە بە گوێرەی کاک جەمیل پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجەلان لە یەکتریی جودا ناکرێنەوە و ئەوەی جودایان دەکاتەوە با نزیک پەکەکە نەکەوێت.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێت بەردەوام لە سەر هێڵی ئاپۆچێتیی بڕۆیت ئەگینا پێش ناکەویت و وەکو ئەوە وایە بە گوزارشتی کاک جەمیل بکەویتە دەرەوەی پارتی. ئەمە وای کردووە کە نوێبوونەوەی پەکەکەیی بەردەوامییدانە بە خۆسڕینەوە و خۆپڕکردنەوە لە ئاپۆیی. بۆیە بەم لۆجیکەی ئاپۆیی هەڵوەشان و هەر بڕیارێکی دی کە سەرچاوە لە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بگرێت، ئەوان دەتوانن ناوی بنێن: نوێبوونەوە. بە رستەیەکی دی، ئەمە بنەمای نوێبوونەوەکەیانە کە هیچ لە کێشەکە ناگۆڕێت لە هەر بەرگێکدا بێت بە پێی ویستی رێبەر.
لێرەوە تێ دەگەیەن کە چەند بۆ پەکەکە نە دەبوو ئەگەر دوای گرتنی عەبدوڵا ئۆجەلان خۆیان سەربەست بکردایە لێی، وەکو کەسانی وەکو من ئەم پێشنیارەیان بۆ دەکردن. (ئیسمایل بێشکچیش هەمان رای بۆ دەر بڕیبوون.) یان لە ئێستادا گوێیان نەگرتایە لەو فەرمانەی دەوڵەت باخچەلی کە لە دەمی ئۆجەلانەوە رای گەیاند. بەڵام بوونیادی پەکەکە کە کەسایەتیی ئۆجەلان پێکی هێناوە، بۆ ئەوە نابێت لە جیاتی بڕیاری هەڵوەشان، قەندیل رای بگەیاندایە ئەگەر تورکیا بە تەمای ئاشتییە با شاندی بنێرێت بۆ قەندیل. چونکە عەبدوڵا ئۆجەلان بەندە و رەوایی بڕیاری نیە بە سەر بزافی پەکەکەدا. ئەم بۆچوونەم بێهودە هەر زو پێش هەڵوەشان خستە رو.
بزافێک بەم هەموو قوربانیی، خەبات و هەبوونی گیانفیدا، رێکخراو و دامودەزگایەوە، بەرانبەر بەو هەموو هێزەی تورکیا بە ساڵەها بەرگە بگرێت، ئێستا بە بڕیارێکی دوژمنەکەی لە دەمی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە خۆی هەڵ بوەشێنێتەوە، تەنها یەک شت دەگەیەنێت:
پەکەکە لە دەرەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان هیچی تری بوونیاد نە ناوە یەک هەنگاوی پێ بنێت.
ئنجا ئەگەر پەکەکە لە پێناوی عەبدوڵا ئۆجەلاندا هەبێت، ئەوا ئۆجەلانیش ئاسایی چۆن بیەوێت بەو جۆرە پەکەکە سەرف دەکات.
بە گوزارشتی پەکەکەییەکان پەکەکە خۆی دروستی کرد و خۆشی بڕیاری چارەنوسی دەدات. هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە باکور و رۆژئاوا لە پێناوی "مافی هیوا"دایە کە ناوبراو بە گوێرەی یاسای تورکیی لە بەر چاکبوونی رەفتار و کردار بەر ببێت. لای هەموو لایەک روونە کە بەردەوام تورکیا بە تیڕۆڕیستیان لە قەڵەم دەدا و ئاشتیی لای ئەوان نەمانی پەکەکە دەگرێتەوە. کەچی پەکەکە ئەم فەوتاندنەی خۆی بە پڕۆسەی ئاشتیی و دیموکراتیی ناو دەبات. هۆیەکەشیم لە سەرەوە روون کردۆتەوە کە ئەو دروشمانە توێکڵن ئەسڵەکە بەندبوونە بە رێبەرەوە کە لە سەروو هەموو شتێکەوەیە. ئەم هەڵوێستەی عەبدوڵا ئۆجەلان کە قەڵای پەکەکەی بۆ داهاتووی نادیاری خۆی دا بە دەستەوە، بەراورد بکە لەگەڵ روداوێکی مێژووییدا:
بە گوزارشتی پەکەکەییەکان پەکەکە خۆی دروستی کرد و خۆشی بڕیاری چارەنوسی دەدات. هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە باکور و رۆژئاوا لە پێناوی "مافی هیوا"دایە کە ناوبراو بە گوێرەی یاسای تورکیی لە بەر چاکبوونی رەفتار و کردار بەر ببێت. لای هەموو لایەک روونە کە بەردەوام تورکیا بە تیڕۆڕیستیان لە قەڵەم دەدا و ئاشتیی لای ئەوان نەمانی پەکەکە دەگرێتەوە. کەچی پەکەکە ئەم فەوتاندنەی خۆی بە پڕۆسەی ئاشتیی و دیموکراتیی ناو دەبات. هۆیەکەشیم لە سەرەوە روون کردۆتەوە کە ئەو دروشمانە توێکڵن ئەسڵەکە بەندبوونە بە رێبەرەوە کە لە سەروو هەموو شتێکەوەیە. ئەم هەڵوێستەی عەبدوڵا ئۆجەلان کە قەڵای پەکەکەی بۆ داهاتووی نادیاری خۆی دا بە دەستەوە، بەراورد بکە لەگەڵ روداوێکی مێژووییدا:
قەڵای ماردین و تەیموری لەنگ
ساڵانی ١٤٠٠ نزیکەی ٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر، کاتێک تەیموری لەنگ شارەکانی باکوری کوردستان خاپور دەکات، دەگاتە سەر شاری ماردین. پاشاکەی ماردین (زاهیر عیسا ئەیوبیی) خەڵکەکەی کۆ دەکاتەوە و پێیان دەڵێت دەچێت بۆ لای تەیمور و ملکەچبوونی خۆی نیشان دەدات. ئەگەر وازی نە هێنا ئەوا خەڵکەکە بە هیچ جۆرێک قەڵاکە نەدەن بە دەستەوە. ئەگەر خۆیان برد و وتیان دەیکوژن ئەگەر قەڵا تەسلیم نە بێت ئەوا خەڵکەکە با کوشتنی پاشا زاهیر هەڵ ببژێرێت و ببێت بە قوربانی ئەوان.
تەیموری لەنگ داوا دەکات کە زاهیر عیسا قەڵا تەسلیم بکات. زاهیر پاشا لە وەڵامدا دەڵێت: "قەڵا بە دەست خاوەنەکانیەوەیە. من تەنها خۆمم بە دەستە و ئەویشم هێناوە بۆ لای تۆ. لە بەر ئەوە لە توانای خۆمم زیاتر لێ داوا مەکە (٤)."
تەیموری لەنگ داوا دەکات کە زاهیر عیسا قەڵا تەسلیم بکات. زاهیر پاشا لە وەڵامدا دەڵێت: "قەڵا بە دەست خاوەنەکانیەوەیە. من تەنها خۆمم بە دەستە و ئەویشم هێناوە بۆ لای تۆ. لە بەر ئەوە لە توانای خۆمم زیاتر لێ داوا مەکە (٤)."
حیزبەکان بۆیە رقیان لە مێژووی نەتەوایەتییمانە چونکە موراڵ و پرەنسیپی وای تیادایە کە سەرگردەکانیان پێیان هەڵ ناگیرێن.
مافی پرسیار
ئەوانەی رەنجیان داوە لە ناو پەکەکەدا بە بڕیاری ئۆجەلان رازین. ئایا لە دەرەوەی ئەوان جەماوەری کورد مافی ئەوەی هەیە عەبدوڵا ئۆجەلان و پەکەکە بخەنە ژێر پرسیارەوە؟ ئەگەر ئا ئەوا بە پێی چ مافێک؟
ئەوەی پەیوەندیی بە ئەو پرسیارەوە هەیە لای کاک جەمیل بایک لە ئەم رستانەدا دەر دەکەوێت، ناوبراو دەنوسێت:
"هەڵبەت کاتێک دەکەویت گەلیش لەگەڵ خۆت دەخەیە عەردێ. چونکە کاتێک تۆ دەستت دایە کێشەی گەلێک و لە پێناویدا تێ بکۆشیت بەڵام نەیبەیتە سەر و بە سەرکەوتنی نەگەیەنیت و لە نیوەی رێ بەجێی بهێڵیت یان دەستی لێ بەردەیت ئەوا زیانێکی مەزن بە گەل دەگەیەنیت."
ئەم قسانەی کاک بایک ئەوە دەر دەخەن کە کێشەکەیان بەستراوە بە گەلیشەوە و تەنها رێکخراوێک و ئەندامانی ناگرێتەوە. ئایا بەرپرسیاریی مێژوویی دەکەوێتە سەر شانی کێ؟
ئایا بزافی پەکەکە و چارەنوسی هەڵوەشانی لە روی زانستییەوە چین و چۆن شڕۆڤە دەکرێن؟
ئایا بزافی پەکەکە و چارەنوسی هەڵوەشانی لە روی زانستییەوە چین و چۆن شڕۆڤە دەکرێن؟
ئەوانەی پێشوازییان لە هەڵوەشاندنەوەی بزاڤی پەکەکە کرد، جگە لە خۆیان، حیزبە پیسخۆرەکان و دۆلاربیرەکانیان بوون. رەنجی مێژوو هەمیشە لە دەستی ئەمانەدا شکاوە.
سەرچاوە و تێبینیی:
١. ل١١٨، هەڤاڵ جومعە، مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان، بڵاوکراوەی قوتابخانەی ناوەندی پارتی.
٢. ل١١٩، هەمان سەرچاوەی پێشوو.
٣. ل٤٦، هەمان سەرچاوەی پێشوو.
٤. ٢٨٤، د. ئەحمەد مەحمود خێڵانی، مێژووی کورد لە سەردەمەکانی ئیسلامدا، وەرگێڕانی عومەر عەلی غەفوور، ناوەندیی توێژینەوەی مێژوویی جەمیل رۆژبەیانی.
بابەت:
گشتی
هەواڵی تر
هەواڵی بەناوبانگ
















