ئەوەی لە ژێر پێتدایە ڕایگرتوویت.. ئەوەی لە سەرتایە بۆگەنی کردوویت(*)

26/02/2026, 10:10 (GMT+1)
لە ململانێی نێوان (ئایین) و (خاک)دا، زۆرجار بەرەو ڕووی هەندێک بۆچوون و بیرکردنەوە دەبینەوە، کە لەبەر هەر هۆکارێک بێت کەسانێک هەن، هەوڵ دەدەن، لە ڕووی ئایین و بڕوابوونەوە، نیشتمان و بوونی مرۆڤ بێنرخ بکەن، ئەویش لەپێناو پیرۆزکردنی شوێنێکی دیاریکراوی سەر زەوی و تێگەیشتنێکی تەسک بۆ خودا. کاتێک مەلا سەلەفییەکان دەڵێن: (خاک پیرۆز نییە و لەژێر پێتدایە)، ئەوان تەنها قسە لەسەر ئەو خاک و گڵە ناکەن، کە بەسەریدا دەڕۆن، بەڵکو گوزارشت لە سەر قەیرانێکی قووڵی هزری، ئایینی و سیاسی دەکەن، کە پێویستە لە چەندین ڕەهەندەوە وەڵام بدرێنەوە و بۆچوونەکانیان هەڵبوەشێنرێتەوە. ئەم بۆچوون و قسەکردنە لەسەر خاک و بەستنەوەی بە پیرۆزییەکی دیکەوە، ئەو پەڕی بێڕێزییە بە پیرۆزییەکانی نەتەوە، کە لە پێناویدا خەڵکەکەی مێژوویەکی دوور و درێژیان تۆمارکردووە، تا لەسەر خاک و نیشتیمانی خۆیان بمێننەوە و خاوەندارێتی نەدەن بە هیچ داگیرکەرێک. کەسایەتیی و کەرامەتی هەموو گەلێک خاک و نیشتیمان و کەلتور و زمان و هەموو ئەو تابەتمەندیانەیە، کە بەو خاکەوە بەستویەتەوە و لە نەتەوەکانی دیکەی جیاکردۆتەوە. ئەم مەلا سەلەفییانەی کورد، لە بەرامبەر بڕوای ئاینیی خۆیاندا بەردەوام بە ناشرینی قسە لەسەر (ئاڵا، بۆنە نەتەوەییەکان، زمان، سرود، کەلتور و خاک) دەکەن، بێنرخی دەکەن، ئەمانە کەسانێکن سنووری موڕاڵیان بەزاندووە، لەناو گەلانی وشیاردا نمونەی ئەمانە وەکو خائین و ناپاک چاویان لێدەکرێت، زمانیان دەبڕن، ئەگەر سوکایەتیی بە خاک و خەڵکەکەی بکەن. جگە لە کورد هیچ وڵاتێک و نەتەوەیەک نییە، هێندەی مەلا کوردەکان سوکایەتی بە خاک و نەتەوەی خۆیان بکەن.
من چەند جارێک لە نووسینەکانمدا ئاماژەم بەوە داوە، کە چۆن ئەو سەرکردە خائین و کەسایەتییە ناپاکانەی کورد، کاتێک لار دەبنەوە، شایانی ئەوەن لە گردێکدا، بیانشارنەوە و ناوی بنێن (گردی ناپاکان). ئێستاش کاتێک گوێم لە قسەی ئەم کابرا سەلەفییە گرت بەناوی (د. عەبدولواحید) پێشنیاری من بۆ ئەم جۆرە مەلا سەلەفیانەش ئەوەیە، کە ئەمانەش هەروەک ڤێتنامییەکان، کە نەهاینهێشت تاوانبار و خائینە ڤێتنامییەکان لە نیشتیمانەکەیاندا بمێننەوە، فڕییاندانە ناو دەریاوە، تا تیمساح و ماسییەکان لاشەکانیان بخۆن. ئاواش بۆ ئەم مەلا خائینانەی کورد، پێشنیارم ئەوەیە، کە لاکیان بسوتێنرێن، چونکە شایانی ئەوە نین لە ژێر خاکی کوردستاندا بنێژرێن.
سەبارەت بە ئاین و کۆمەڵێک باسی دیکە، لێرەدا دەمەوێت بۆچوونی خۆم لەو چەند خاڵەی خوارەوەدا روونبکەمەوە:
1- گەورەترین کێشەی ئایینەکان ئەوەیە، کاتێک خوایان بە هێزێکی گەردوونیی بێسنوور داناوە، کەچی لەهەمانکاتدا ئەگەر بیری لێبکەینەوە، بەپێی دەقە ئاینەکان خودا بچووککراوەتەوە، بۆ ئاستی مرۆڤێکی (نێرینە). لەناو دەقەکانی تەورات، ئینجیل، بەتایبەتی لە قورئاندا، خودا وێنا کراوە بە بوونەوەرێک، کە بەردەوام خەریکی ڕێکخستنی پەیوەندییە سێکسی و کۆمەڵایەتییەکانی ژن و پیاوە، بە ئاشکرا مەیلی بەلای باڵادەستیی پیاودا هەیە، ژن لە ئاستێکی نزمتردا دەبینێت. لە لایەکی دیکەوە ئەگەر بەراوردێکی سەرپێیانە بکەین؛ دەبینین دەیان و سەدان فەیلەسوف و بیرمەندی مێژووی مرۆڤایەتی، لە نمونەی نیتشتە، کە هەموویان بەرهەمی سروشت و گەردوونن، بە واتا ئاینییەکەی: (دروستکراوی خودان)، کەچی دەقی کتێبەکانیان لە ڕووی هزریی، مرۆڤدۆستیی، ڕەوشتیی و ئەدەبییەوە زۆر باڵاتر و قووڵترن لە دەقی ئەو کتێبە ئاینیانە، کە گوایە "خودا" نووسیونی. ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەکات: چۆن دەبێت بەرهەمی مرۆڤێک لە قسەی دروستکارەکەی کە (خودا)یــە، قووڵتر بێت؟
2- گرێکوێرەی بوونی خودا گومانی زۆری لەسەرە، هەروەک چۆن نەبوونی خوداش گومانی لەسەرە. کێشەکە لەوەدایە، کە تێگەیشتنی مرۆڤ بۆ شیکردنەوەی ئەم گرێکوێرەیە زۆر سنووردارە، تا ئیستا بە شێوەیەکی زانستی، یان فەلسەفی، یەکلا نەکراوەتەوە. ئەم سنووردارییەش بەستراوەتەوە بە دوو هۆکارەوە:
• تەمەنی مرۆڤ زۆر کورتترە لەوەی بتوانێت شرۆڤەی ئەو هەموو ئاڵۆزییەی گەردوون بکات و بگاتە ڕاستییەکی ڕەها، بەتایبەتی لە سەر بوون، یان نەبوونی خودا. تەمەنی کورتی مرۆڤیش، کاریگەری هەیە بەسەر بیرکردنەوە و سنوردارکردنی هزر و توانای گەشەکردنی عەقڵ، لەگەڵ زۆر شتی تر.
• هەروەها جەستەی مرۆڤ سنوردار کراوە، ئەویش بەهۆی پێکهاتەی دروسبوونی زیندوەر و گیاندارەکان، بەتایبەتی مرۆڤ، کە ناتوانێت بە ئاسانی لە زەوی دووربکەوێتەوە، تا بە دوای نهێنییەکانی گەردووندا بگەڕێت.
لێرەدا عەقڵ و ژیریی پێمان دەڵێت: ئەگەر هێزێکی باڵا و خودایەک بوونی هەبێت، زۆر لەوە گەورەترە، کە پێویستی بەوە بێت پێغەمبەرێک، یان ئایینێک بنێرێت، تا بۆ مرۆڤایەتی بسەلمێنێت ئەو بوونی هەیە. خودایەکی ڕاستەقینە پێویستی بە پاڕانەوە و نوێنەرایەتی نییە بۆ ئەوەی خەڵک بڕوای پێ بکات. ئەم وێناکردنەی خودا، تەنها وێناکردنێکی مرۆڤانەیە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی ئاینییەکان.
3- لە نێوان سووڕی ژیان و بێبایەخکردنی خاکدا، کە سەلەفییەک دەڵێت: (خاک لە ژێر پێتدایە)، لە ڕاستیدا لە دژی یاساکانی گەردوونیش دەوەستێتەوە. جەستەی مرۆڤ لەو ماددە کیمیایی و کانزاییانە پێکهاتووە، کە لە خاکدا هەن. ئەگەر خاک تەنها شتێکی بێبایەخی ژێر پێیە، ئەی بۆچی کاتێک ئەم مرۆڤانە دەمرن، جەستەیان لە ژیر ئەو خاکەدا دەشارنەوە و ڕادەستی هەمان ئەو خاکەی دەکەنەوە؟ بەڵام ئەم سەلەفیانە بە مەبەستێکی سیاسیی، بۆ بێنرخکردنی خاکی نیشتیمانەکەیان، خاکی دوژمن و داگیرکەر بە پیرۆز دەزانن، بەڵام تەنیا خاکی نیشتیمانەکەی خۆی دەخاتە ژێر پێیەوە و خاکی نیشتیمانێکی دیکە دەخاتە سەر سەری، ئەمەش بێنرخکردنێکی مەجازییە، بۆ مەبەستێکی سیاسیی، کە خەڵکی وا لێبکەن، ئەگەر مەترسییەک رووی لە نیشتیمان کرد، کەس لە پێناوی نیشتیمانەکەیاندا خۆی بە کوشت نەدات و پچێتە پاڵ دوژمنەکەی، بۆیە لە جێی خۆیەتی کە بەوانە بگوترێت : (ئەوەی لە ژێر پێتدایە ڕایگرتوویت، ئەوەی لە سەرتایە بۆگەنی کردوویت!
4- کاتێک مەلایەکی خائین و ناپاکی سەلەفی، دێت و خاکی کوردستان لەگەڵ مەککەدا بەراوردی دەکات، لەوێوە خاکی کوردستان بەبێ نرخ و خاکی عەرەبی سعودی پیرۆز دەکات، وەک وتم ئەم قسەیە ڕەهەندێکی سیاسیشی هەیە، بەتایبەتی کاتێک زۆربەی ئەوانەی لەدوای ئەم مەلایانەوە نوێژ دەکەن، ئاستی وشیارییان نزمە، بە قسەکانی ئەم مەلایانە دەستەمۆ دەبن، چونکە نازانن، بە چ مەبەستێک ئەو باسە دەکات و بۆ خۆشیان لەوە ناگەن، کە بۆچی لە پشت کەسێکی خائینەوە وەستاون و بەناوی ئاینەوە، بەرەو چ ئاڕاستەیەکی خراپیان دەبات؟
مەلای سەلەفی و خائینێکی نیشتمان، خاڵی هاوبەشیان زۆرە و ترسناکە، بەتایبەتی لایەنە سیاسییەکەی. بەتایبەتی لە کوردستاندا، بیرکردنەوەی  دەسەڵاتدارێکی سیاسیی بە تەواوی لەگەڵ بیری مەلا سەلەفییەکاندا یەک دەگرێتەوە، بۆیە رێگا بەو پیاوە ئاینی و مەلیانە دراوە، سنوری خۆیان ببەزێنن و ئاوا بڵێن، چونکە هەردووکیان خاک لەلایان پیرۆز نییە. بۆ سەلەفییەک، ئاساییە خاکەکەی لەژێر دەستی داگیرکەراندا بێت، چونکە لای ئەو تەنها (ئایین) و ناوچەیەکی عەرەبی (مەککە) پیرۆزە. ئەمەش پاساو دەداتە دەست داگیرکەران وڵتەکەیان داگیربکات و سەرکردە خائینەکانیش بە ئاسانی و بە ئارەزووی خۆیان وڵات هەڕاج بکەن.
لێرەدا دووڕووییەکی گەورەش دەبینرێت؛ کاتێک سەیری نەتەوەکانی دراوسێ (تورک، عەرەب، فارس) دەکەیت، دەبینیت هیچ مامۆستایەکی ئایینی و هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتانە، نەک هەر خاکیان لەلا پیرۆزە، بەڵکو خوێنی بۆ دەڕێژن، هیچ کاتێک لێدوانێکی وا نادەن، کە دژی وڵات و خاکی خۆیان بێت، ئەمە تەنها لەناو گەلی ئێمەدایە، کە ئایین وەک ئامرازێک بۆ نامۆبوون لە خۆمان و لە خاکمان بەکاردەهێنرێت و مرۆڤی کورد دەکاتە بەکرێگیراوێکی بێ ناسنامە.
لە کۆتاییدا خاک تەنها گڵ و خۆڵ نییە، بەڵکو ناسنامە و مەرجی مانەوەمانە لەسەر ئەم نیشتیمانە. هەر بیروباوەڕێک، ئایینی بێت یان سیاسی و بیەوێت مرۆڤ لە زەوی و نیشتمانەکەی داببڕێت و بیبەستێتەوە بە ئاسمانێکی نامۆ، یان ناوچەیەکی بێگانە، ئەو بیروباوەڕە وێرانکەرە.
رێزگرتن لەو خاکەی، کە ژیانمان پێدەبەخشێت، زۆر باڵاترە لە پەرستنی باوەڕێکی کوێرانە، کە مرۆڤ دەخاتە خزمەتی کۆیلایەتیی هزریی و داگیرکاریی سیاسییەوە.سیاسییەوە.

(*) ناونیشانی ئەم وتارە پۆستێکی فەیسبوکی کاک ناسر حەفیدی هاوڕێم بوو، سوپاسی دەکەم، کە رێگەی پێدام بیکەمە ناونیشانی ئەم نووسینە.