<

بەكاڵاكردنى ئافرەت !!!

10/06/2011, 12:00 (GMT+1)
ئافرەت یەكێكە لەوبونەوەرەى خواى گەورە كەوەكو خەڵاتێك و دڵنەوایدارێك پێشكەشى بابەگەورەمان پێغەمبەر ئادەم سەلامى خواى لێبێت كرد چونكە خواى گەورە بینى كە پێغەمبەر ئادەم سەلامى خواى لێبێت ناتوانێت بەتەنها گوزەربكات و درێژە بەژیان بدات و هەست بەتەنهایى دەكات ،ئافرەت ئەو بونەوەرە گرنگەیە كەبەبێ بوونى مرۆڤ نەدەگەیشتە ئەمرۆ و هەر لەزووە وە بونى مرۆڤ كۆتایى پێدەهات و كۆتایى بەژیان دەهات ، ئافرەت ئەوندە بونەوەرێكى گرنگ و پێویستە ئەوەتا قورئان و فەرموودەكانى خۆشەویستمان بخوێننەوە زۆر بەگەورەیى و پیرۆزییەوە باس لەئافرەت كراوە تائەو ڕادەیەیەى سورەتى قورئانى پیرۆز بەناوى ئافرەتەوەكراوە لەلایەن خواى پەروەردگار ، ئافرەت بۆمرۆڤەكان دایكە و خوشكە و هاوسەرە كەهەریەك لەمانە بۆهەریەكێك لەمرۆڤەكان زۆرگرنگن ،پێش هاتنى ئیسلام ئافرەتان زیندە بەچاڵ دەكران و بوارى درێژەدان بەژیانیان پێنەدەدرا و هەموو مافێكیان لێ زەوت دەكرا و وەكو مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ نەدەكرا تائەو كاتەى ئیسلام هات و سەرلەبەرى ژیانى ئافرەتانى گۆڕى و ئافرەتى لەنەهامەتى و بێڕێزى گواستەوە بۆڕێزدارى و خۆشگوزەرانى و هەستكردن بەمرۆڤى ، هەموو كون و كەلەبەرێكى ئایینى پیرۆزى ئیسلام باسكردنە لەڕێزگرتن لەئافرەتان ، بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانییە لەم سەردەمەى ئێستادا ئافرەت وەكو كاڵا سەیردەكرێت و كراوە بەكاڵاو كڕین و فرۆشتنیان پێوەدەكرێت و بازاڕى زۆرێك لەكەل و پەلەكانیان پێخۆش دەكرێت كەجێگاى نیگەرانى و داخە ، ئافرەت جێگە و پێگەى بەرزى هەیە نابێت بەمشێوەیەى ئێستا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و نابێت ئافرەتانیش ڕێگە بەكەسانى نەفس نزم و بەرژەوەندى خواز بدەن وەكو كاڵا مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن و بەشێوەى كاڵا سەیریان بكەن ، ئەگەر گوزەرێك بەنێو بازاڕەكانمان دا بكەین هەر كەل و پەلێك دەبینین وێنەى ئافرەتى لەسەرەوە و ئافرەت كراوە بەشێوازێك بۆپڕفرۆشى كەل و پەلەكان هەر لەێابون و شامپۆ و ئامێرى كارەبایى و دەیان و بگرە سەدان شتى ترى لەم بابەتانە كەوێنەى ئافرەتیان لەسەر دانراوە ، ئەگەر لەدیوێكى تر سەیرى بەكاڵاكردنى ئافرەت بكەین دەبینین بەشێكى زۆرى گۆرانی بێژەكانى ئێستا ئافرەتان لەكلیپەكانیان بەكاردێنن بەرامبەر بەبڕەپارەیەكى كەم بۆبرەودان بەگۆرانیەكانیان بۆئەوەى خەڵك تەماشاى كلیپەكان بكەن بەهۆى ئەم ئافرەتانەوە كەمن پێم شەرمە باس لەوبڕە پارەیەبكەم ،بەدیوێكى تر دەبینین زۆرێك لەكۆمپانیا و ماركێت و مۆڵەكانى ئێستا داواى كارمەندانى ئافرەت دەكەن بۆئەوەى زیاتر سەرنجى كڕیارەكان بەلاى خۆیاندا رابكێشن بەتایبەتى گەنجەكان ، لەلایەكى ترەوە دەبینین لەبەشێك لەهۆتێل و مۆتێلەكان ئافرەتان دەهێنرێن و لەبەرامبەر بڕەپارەیەكى كەم كارى لەشفرۆشیان پێدەكەن كەبەبڕواى من ئافرەت بەهیچ بڕە پارەیەك پێوانە ناكرێت و چەند كەسێكى نەفس نزم بازرگانیان پێوەدەكەن بەبێ ئەوەى بەجۆرێك لەجۆرەكان ئەم ئافرەتانە هەست بەخۆیانەوەبكەن ، هەرلەلایەكى دیكەوە دەبینین دەیان ڕێكخراو لێرە و لەوێ بەناوى ڕێكخراوى داكۆكیكردن لەمافى ئافرەتان دانراون بەڵام هەموویان تەنها بەمەبەستى گیرفان پڕكردنى چەند كەسێكە و بازرگانى بەناوى ئافرەتان و مافى ئافرەتانەوە دەكرێت ، ساڵانە حكومەتى هەرێم نزیكەى یەك ملیار دینار بەرێكخراوەكانى ئافرەتان دەدات و رۆژ دواى رۆژیش گوزەرانى بەشێكى زۆرى ئافرەتان گوزەرانیان بەرەوخراپتر دەچێت بەتایبەتى لەگوند و ناحیەكان كەئەگەر بێت حكومەتى هەرێم لەڕێگەى لیژنەیەكى تایبەتى خۆیەوە ئەم بڕەپارەیە بداتە ئافرەتانى موستەحەق و پێویست ئەوا دڵنیام بەماوەى 2تا3 ساڵ گوزەرانى ئافرەتان بەشێوەیەكى بێ وێنەو بە180پلە گۆرانكارى بەسەردادێت ، لەپەرلەمانى كوردستان داواى مووچە كرا بۆئافرەتانى ماڵەوە بەڵام بەبیانووى جۆراوجۆر ئەم داوایە رەتكرایەوە چونكە ئەگەربێت و پەرلەمان ئەم داوایەى جێبەجێكردبایە دەبوایە هەموو رێكخراوەكانى ئافرەتان دەرگاكانیان داخستبا و كەسە بەرژەوەندیچیەكانى ئەم رێكخراوانەش بچنەوە ماڵ و بێكار دەمانەوە!!ئەگەر حكومەتیش بڵێت بودجە بەشى ئەوەناكات مووچە بدەینە ئافرەتانى ماڵەوە ئەوا من لەحكومەت دەپرسم ئەى بۆدەتوانن ساڵانە نزیكەى یەك ملیار دینار بدەنە رێكخراوەكانى ئافرەتان و تەخشان و پەخشان بەوپارانەوەبكرێن ، ئەم هەموو رێكخراوەى كەبەناوى داكۆكیكردن لەمافى ژنانەوە بودجەى ئەم هەرێمە هەڵدەڵوشن من لێیان دەپرسم سەردانى چەند گوندى ئەم كوردستانەتان كردووە و لەگوزەرانى ئافرەتەكانتان پێچیوەتەوە؟ بۆیە پێویستە ئافرەتان خۆیان بكەنە پێشەنگ و لەمەودوا نەهێڵن وەكو كاڵا مامەڵەیان لەگەڵدابكرێت بۆئەوەى ئەوئافرەتانەى كە وەكو كاڵا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت بگەڕێنەوە پێگە بەرزەكەى خۆیان و چیتر وەك كاڵا بازرگانیان پێوە نەكرێت.

[email protected]

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست