کوردستان لە نێوان بارزانی و ئاپۆ
28/09/2026, 22:13 (GMT+1)

ئاپۆ سیاسەتی بارزانیەکان بە ئنگلیز دەچوێنێت کە چۆن سیاسەتێکی تاڵانکاریی دەبەن بەڕێوە و تەنها کار بۆ خۆیان دەکەن. ئەگەر دەوڵەتۆچکەیەک لە باشور دروستبکرێت ئەوا هەرگیز تورکیا ڕێگە بەو پرۆژەیە نادات، بۆیەکا ئەو پرۆژەی ئانتێگراسیۆنی دیموکراتیکی هەیە.
هەڤاڵ هێلێنیش ڕای وایە کە یارمەتی بارزانیەکان دەدەن دژی پرۆژەکەی ئاپۆ.
هەروەها ئاپۆ دەیەوێت ڕێگری لەوە بکات کە ئیسرائیل شەست ملوێن کورد وەک گۆپاڵ بەکار بهێنێت دژی تورکیا، وەک چۆن بەکاریان هێنان دژی ئێراق و سەدامیان ڕووخاند.
(چارەنوسی هەمویان دیارە و ئۆردوگانیش بەشداریی لەناوبردنیانی کردووە، پێ دەچێت چارەنوسێکی لەو شێوەیە بۆ ئۆردوگانیش ئامادە بکەن.)
ئەم مێژووەی بۆ بەرپرسانی تورکیا باسکردووە هەتاوەکو دووبارە نەبێتەوە و ئۆردوگان و تورکیا نەڕوخێنن، بە پشتبەستن بە سەردەمی سەلجوقیەکان چۆن کورد و تورک هاوپەیمان بوون و بەهێز بوون، کە چۆن کورد وەک قەڵایەک ئیمپراتۆتیەتەکەیانی پاراستووە.
بۆیەکا باشتر وایە کە تورکیا دەستبەرداری عەرەب ببێت چونکا ئەوان جێگای متمانە نین و ڕۆژێک لێیان هەڵدەگەڕێنەوە.
هەروەها بە شاندەکە دەڵێت کە بەڵگەنامەکانی کۆنگرەی خوێندۆتەوە و لە دەرەوەی پێشبینیەکانی ئەون چونکا زۆر بەرەوپێشە، بەڵام لەوەی کە پرسی کورد لە ڕێگەی بارزانیەوە پەرەی پێ دراوە بە ڕای ئەو پوچەڵە، ئەوە بەندە بە پرۆژە و پلانەکانی ئەوان.
((دەوڵتۆچکەیەک لە باشور دروست بووە و کێشە ئەوەیە چۆن لەگەڵ تورکیا و پرۆژەی ئەنتێگراسیۆن بگونجێنین........ئنگلیز هەرگیز ڕێگە بە دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردیی نادات چونکا لە ڕبوردوودا کورد یارمەتی ئنگلیزی نەداوە دژی عوسمانیەکان. ))
کەواتە سیاسەتی ئەتێگراسیۆنی دیموکراتیکی ئاپۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی بارزانییە کە ئامانجی دەوڵەتۆچکەیەکە بۆ خێڵەکەی. دەبێت ئەو ڕاستییەش بزانین کە بارزانیەکان وەک خێڵێک توانای بەڕێوەبردنی دەوڵەتیان نیە بۆیەکا نازانن چلۆن خۆیانی بۆ ئامادە بکەن، جگە لە ڕێفراندۆمێکی گاڵتەجاڕیی نەبێت کە دەرئەنجامەکەی کارەساتی لەدەستدانی لەسەدا پەنجای خاکی هەرێمی لێ کەوتەوە. ئەمڕۆش باشور لەژێر مەترسی بەعەرەبکردندایە.
ئاپۆش بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی بارزانیەکانە لەبەر ڕۆشنایی مێژوو، پرۆژەی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیکی پشنیار دەکات کە جگە لە بەڵێنی چەکدانانی پەکەکە نەبێت هیچ داواکاریەکی بۆ مافەکانی کورد پێشنیار نەکردووە، چونکا لە خەیاڵی ئاپۆدا لە داهاتوودا هەموو کوردستان دەچێتە ژێر دەسەڵاتی تورکیا بە بارزانیەکانیشەوە بەڵام کێشە ئەوەیە وەک خۆی دەڵێت چۆن بیگونجێنێت لەگەڵ پرۆژەکەیدا.
لە ڕاستیدا پرۆژەی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک جوانکاریە بۆ دەستەواژەی ئەسیمیلاسۆنی زۆرەملە؛ بەزۆر ئێمە مەکەن بە تورک، ئێمە خۆمان بە دیموکراسیانە دەبین بە تورک، بە کوردی و پوختی پرۆژەکەی دژی کورد و کوردستانە و ئەوەی تورکیا گەرەکی بوو ئاپۆ دەیهێنێتە دی و مافەکانی کورد دیارینەکراون و باس ناکراون لە پرۆژەکەیدا.
پرۆژەی دەوڵەتی کوردستانێس تەنها خەونی سەرۆک خێڵێکە کە جگە لە میرنشینێک نەبێت وەک ئاپۆ دەڵێت هیچی تری چنگ ناکەوێت و گەرەکیشی نییە چنکا توانای بەڕیوەبردنی نییە، ئەقڵی دەوڵەتی نییە.
دەرئەنجامی هەردوو بارەکە لەناوچوونی کوردە.
سەرچاوە:
بەشی دووهەمی دیداری بەرپرسانی پەکەکە لە ئیمراڵی، لەم بەستەرەی خوارەوە خوێنەری بن :
https://www.kurdistanpost.com/95301.html
بەشی دووهەمی دیداری بەرپرسانی پەکەکە لە ئیمراڵی، لەم بەستەرەی خوارەوە خوێنەری بن :
https://www.kurdistanpost.com/95301.html
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

