کلتوری تەخوین و جنێو لە ناو کورددا
04/08/2026, 1:50 (GMT+1)

کێ یەکەمینجار جنێوی داهێنا لە ناو کورددا ؟؟
جنێو چیە؟ بۆچی و لە کەییدا مرۆڤەكان جنێو ئەیەن ؟؟
پێناسەی جنێودان و هۆکارەکانی ..؟
جنێودان هەڵچوون و گرێی دەرونیە و هیچ باگراوەندێكی رۆشنبیری نیەو دەبێتە هۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵ و برینداركرنی بەرامبەر.
جنێوفرۆش یاخوود دەم پیس بە بڕوای خۆی ڕەخنە لە بەرامبەرەكەی دەگرێت لە ئەنجامی هەڵسوكەوتێك كە بەلایەوە پەسەندنیە.
هۆكارەکانی جنێودان:
مرۆڤێک کاتێک جنێو ئەدات شێوازێكی باشتری نیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیەكانی یاخوود رێگایەكی تری نیە بۆ کەم کردنەوەی توڕەی و هەڵچوونە دەرونیەكانی یاخوود خویی بەو شێوازە دەربڕینە ناشرینەوە گرتوە و ناتوانێت خۆی كۆنتڕۆڵ بكات. هەركەسێك لە هەر پلەو پایەك بێت کاتێک لە وەڵامدانەوە ناتوانێت وەك بەرامبەر بەڵگە بهێنێت ئەوا تووشی هەڵچوونی دەروونی دەبێت ، کە بۆ كردنەوەی ئەم گرێ دەروونیە جنێو بە كاردەهێنێت.
مۆدێلی جنێو سەرەتا کێ و کام لایەن دایهێنا لە ناو کوردا ؟؟
یەکەمین بەرە کە بۆ یەکەمینجار زمانی جنێو و تەخوینیان داهێنا چەپەکان بوون ، چەپەکان هێندە بێ ئەدەب بوون تەنانەت کە ئەگەر کەسێک بە بیری ئەوان بیری نەکردایەتەوە تۆمەتی ئەخلاقییان بۆ درووست دەکرد و لە نووسینی سەر دەرگای تەوالێتەوە بۆ سەر دیواری خوێندنگاکان ، بەمەشەوە نەدەوەستان جاری واهەبوو کار دەگەیشتە سەر ئەوەی تۆمەتی ئەخلاقیان بۆ کەسێکی دژبیری خۆیان هەڵدەبەست لەوانە ژنی فڵان کەس وای کرد و خوشکی فیسار کەس لەگەڵ فڵان کەس بیندرا و هتد ...
دواتر هەر ئەم چەپانە کە چوونە ناو پارتیەوە و ئەو مۆدێلی جنێوەشیان گواستەوە بۆ سەرکردایەتی پارتی و لە ناویاندا مەلا موستەفا ، نەوشیروان موستەفا کە خۆشی یەکێک بوو لە جنێوفرۆشەکان لە کتێبی پەنجەکان یەکتری دەشکێنن بەم شێوەیە باسی جنێوفرۆشی مەلا.موستەفا دەکات و دەڵێت
مەلا موستەفا لە ناکۆکیەکانی لەگەڵ باڵی مەکتەب سیاسی بە تایبەتی جەلال تاڵەبانی و براهیم احمد لە ناو خەڵک بەم شێوەیە لەسەریان دواوە ( ئەوانە سواری ژنی خەڵک دەبن ، سواری پێشمەرگە دەبن ، سواری یەکتر دەبن ، کاتێک پێشمەرگە نان نیە بیخوات ئەوان ماڵی خەڵک تاڵان دەکەن )
لە بەشێکی تردا دەڵێت کە کۆمەڵێک لە هاوەڵەکانی دێن بۆ لای مەلا موستەفا تا واز لەو ڕەفتار و جنێوفرۆشی و تۆمەت بەخشینەوەیە بهێنێت بەڵام مەلا موستەفا بەم شێوازە وەڵامیان ئەداتەوە ( کورد لەوە تێ ناگات بڵێم ناکۆکی سیاسیم هەیە بەڵام لە داتاشینی تۆمەت بۆ بەرامبەرەکەم تێدەگەن و بەوەش من نەیارەکانم دەشکێنم )
لە بەشێکی تردا دەڵێت ئەم زمان پیسیەی مەلا موستەفا لە سەرەوە گواسترایەوە بۆ خوارەوە و هەندێک ماستاوچی و نووسەری بەدفەڕی ئەو سەردەمەش وەک ( هەژار موکریانی و محمد هەرسین و سەعید ناکام ) هەلەکەیان قۆستەوە و ئاگری شەڕەکەیان خۆشتر دەکرد و ناو ناتۆرەی وەک جەلالی و مەلایی و جاشی شەست و شەش و مەلا چۆمبی و تاقمەکەی جەلە و بلە ی لێ هاتە ئاراوە ...
هەر لە بەشێکی تردا بەم شێوەیە باسی مەلا موستەفا دەکات
دەڵێت جەژن دێتە پێشەوە نوری شاوەیس و عەلی عەبدوڵا ، ئەوڕەحمانە ڕووتە دەنێرنە لای مەلا موستەفا تا ئیجازەی لێ وەربگرن و بچنەوە لای ماڵ و منداڵیان کاتێک ئەوڕەحمان دەچێتە لای مەلا موستەفا و ئەو داوایەی لێ دەکات بەڵام مەلا بە بێ هیوای دەینێرێتەوە ، کاتێک دەگەڕێتەوە عەلی عبدللە لە ڕووتە دەپرسێت ها ڕووتە چیت کرد شێری یا ڕێوی ؟؟!!
ڕووتەش دەڵێت مەلا مووستەفا ووتویەتی نابێت بڕۆن و قسەیەکیشی کرد شایەنی گێڕانەوە نیە بە چەندین ڕجا و تکا زۆری بۆ دەهێنن پێیان بڵێت کە مەلا موستەفا چی ووتوە ئەویش دەڵێت مەلا موستەفا ووتویەتی ئیجازەیان نادەم و نایان نێرمەوە تا ژنەکانیان حیز ببن ..!!
عەلی بە دەم پیا سەکردنەوە دەڵێت بەڕاستی ئەم کابرایە زۆر بێ ئەدەبە و لەولاشەوە نوری شاوەیس هەڵدەیاتێ و دەڵێت ئەم گەوادە خۆی تەجروبەی هەیە یانزە ساڵ لە سۆڤیەت بوە ..!!
لە دوای نەوەد و یەکیش ئیسلامیەکان ئەو ئەرکەیان گرتە ئەستۆ کە تۆمەتی ئەخلاقیان ئەخستە پاڵ نەیارەکانیان و ئێستاش بڕۆن ببینن لە لایڤ و بڵاو کراوەکانیانەوە ئەو دیاردەیە بەدی دەکرێت
ئەزانن چەپەکان بە تایبەت شیوعی و کۆمۆنیستەکان و ئیسلامیەکان بە هەموو بەرەکانیانەوە کاتێک دەدوێن هەست دەکەیت سەری مەنهۆڵێک هەڵدراوەتەوە و زەکەری پیسیان هەردەم لەناو دەمیان دێت و دەچێت و بە ڕاست و چەپ ئەو زەکەرە لە دەمیان هاتوچۆ دەکات کە بەرامبەری پێ دادەبێژن .
ئەم چەپانە کە کۆکراوەی مارکسیەکان و لینینیەکانن و لە ڕابردوو لە گروپ و پارتە سیاسیەکانی وەک کۆمەڵە و شیوعی و کۆمۆنیست ئەندامبوون ، پاش ئەوەی هەر یەک لەو پارتانە نەمان یاخوود لاواز بوون ئەمڕۆ لە ژێر چەتری گروپێکی تردان کە پێیان دەگوترێت تەڤگەری ئاپۆچی و موریدەکانی تەریقەتی ئاپۆچێتی
ئەم تاقمە کە خویەکە و گرتویانە بە شیری و لە ئێستادا تەرکی ناکەن بە هەمان نەفەسی ڕابردوو کاتێک کەسێک ڕەخنە لە ئۆجەلان و فکرەکانیان بە بەڵگەی دەمکوتکەر بگرێت و مەجالێک بۆ لادانیان نەکات ، دێن لەبری وەڵامدانەوە بە شێوەیەکی مۆدێرن و شارستانیانە دێن و "جنێو ، تەخوین ، تەشهیر " دەبەخشنەوە ، لە جنێوی ئەخلاقیەوە پێتدا دێت هەتا دەگاتە جنێوی سیاسی و لە کۆتایشدا تەخوین و تۆمەتبارکردن بە کارکردن بۆلایەنێک کە گەر لە خۆیان بکۆڵیتەوە بۆت دەردەکەوێت زۆرینەیان بندیوار و مشەخۆری حزب و لایەنێکن و لە خراپترین حاڵەتیشدا بەکرێگیراوی لایەنێکی دەرەکی و دوژمنێکی دەرەکین و دەیانەوێت بە جنێو و تەخوین ناشرینیەکانی خۆیانی پێ داپۆشن .
ئیسلامیە سیاسیەکانی دوای نەوەد و یەک دیارترینیان ( یەکگرتوەکان و کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی ) حاڵیان لە حاڵی چەپەکان باشتر نیە و هاوشێوەی چەپەکان کاتێك ڕەخنەیەک گەر ڕەخنەیەکی دینیش نەبێت و سیاسی بێت و لە سەرانی حزبە ئیسلامیەکانیش بگیرێت ئەوان بە تاوانی دەبینن و دێن هاوشێوەی چەپەکان دەست دەکەن بە جنێودان بە خوشک بە دایک بە ژن بە منداڵ ، هەر ئەو مۆدێلی جنێوەشە کە بۆت دەردەکەوێت سەدا نەوەد و نۆی کادری حزبی چەپ و ئیسلامی سیاسی توشی لادانی ئەخلاقی بوون و زۆرینەیان پیدۆفیل (منداڵباز ) و شەڕواڵپیسن هەر ڕۆژە و فایلی بەد ئەخلاقی یەکێکیان دەکەوێتە بازاڕەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

