كاروان و هۆزانى كوڕانى مهحمود سەنگاوى و شێخ جەعفەر بازرگانى راستەقینەى دۆلارە تەزویرەكانن
22/07/2011, 12:00 (GMT+1)

تهزویرکردنی پارهی ههر وڵاتێک، جگه لهوهی به دزیی و کارێکی نایاسایی له قهڵهم دهدرێت، لهههمان کاتدا تاوانێکی گهورهیه، دژ به ئابووری و بازاڕی پاره دهگهیهنێت، ههروهها کار دهکاته سهر بههای دراوی ئهو وڵاته. ئهم کارهی ئیستا مهحمود سهنگاویی و شێخ جهعفهر دهیکهن، کاری ئێستایان نییه، پێشتریش چهندین پارهی ساخته و دۆلاریان له بازاڕهکانی عێراق و کوردستاندا ساغ کردۆتهوه، بهبێ ئهوهی گیرابێتن، ئهمانه ئامانجی سیاسهتیی ئێران له رووی ئابوری و سهربازیی و ... هتد، دهپێکن، مهترسی بۆ ههموو وڵاتهکانی ناوچهکه و کوردستان و ئهمهریکا و ئهوروپاش ههیه، بۆیه ئێمه بڕیارمان دا، حکومهتی ئهمهریکا و ئهوروپا لهم کاره ئاگادار بکهینهوه و به ئینگلیزی نامهیهک ئاڕاستهیان دهکهین.
***************
چەند رۆژێك لەمەوبەر لەمەرزى باشماخ نزیكەى [10] دە دەفتەر دۆلارى ئەمریكى ساختە بەدەست چەند كەسێكەوە گیران كە لەهەندێ میدیا ئەم هەواڵە بلاوبۆوە گوایا یەكێكیان نزیكى بەرپرسێكى گەورەى یەكێتیە ، لەرێگەى لیژنەى ئەمنی باڵاوە كەخۆم ئەندامم تیایدا ئەم زانیاریە دروستانە بۆ بەرێزتان لەسەر ئەو هەواڵە دەنوسم خۆشتان لەسەرچاوەى تایبەتى خۆتانەوە ئەتوانن پشتڕاستى بكەنەوە ئەوكات بڵاوى بكەنەوە .تاوانبارە سەرەكییەكە ناوى [مناف]ە ، ئەفسەرە لە فەرماندەیى گشتى یەكێتى بەپلەى عەقید ، هەموو فەرماندەیى شاهیدى ئەوەن كە ئەم مەنافە لەكاتى شەڕى براكوژییەوە كەسێكى زۆر نزیكى [مەحمود سەنگاویە] و بەپیاوكوژە تایبەتیەكەى خۆى ناسراوە ، تەنانەت مەحمود سەنگاوى لەنزیك گەڕەكەكەى خۆیان لەسەر مەسروفى خۆى خانوویەكى سێ قاتى بۆ كڕیووە، بەپێى وتەى براكەى مەناف ئەمە چەندین ساڵە مەناف لەڕێگاى ئێرانەوە بەدەیان ملیۆن دۆلارى ساختەى جۆرى زۆر باشى هێناوە بۆ كوردستان و لە رێگاى كەسێكى هەولێرى و عەرەبێكى موسڵاویەوە لەعێراقدا ساغیانكردۆتەوە و پشكى سەرەكى بۆ مەحمود سەنگاوى و شێخ جەعفەر بووە ، سەرچاوەى پارەكە بەرپرسێكى مەزنى ئیتلاعاتى ئێرانە بەناوى [محمد رەزا شیرازى] بە قسەى مەناف خۆى لاى براكەى ... گوایا ئەمە سیاسەتى ئێرانە بۆ زیانگەیاندن بە ئابوورى ئەمریكا ، بەڵام هەر بەوتەى براكەى لاى ئەفسەرێكى گەورەى ئاسایشى گشتى ئەم تاوانە بەفیتى مەحمود سەنگاوى و شێخ جەعفەر كراوە و جارى واهەبووە مەناف بۆ خۆى بەسەدان ملیۆن دینارى قازانج تەسلیم بەمان كردووە تاكو دواهەمین جار بەهۆى گۆڕینى ستافى ئاسایشى باشماخەوە ئاشكرا دەبن ، تەنانەت ئەوان ئەم دۆلارە تەزویرانەیان راستەوخۆ نەهێناوە بۆ سلێمانى بەڵكە یەكەم هەنگاو لەماڵى كەسێكى نزیكى خۆیان لەپێنجوین مۆڵیانكردۆتەوە و پاشتر بەئوتومبیلى پاسەوانەكانى شێخ جەعفەر و مەحموود سەنگاوى بەناوى پشكنینى سەربازگەكانى ئەو سنوورانەوە چەند حیمایەیەكى ناسراوى شێخ جەعفەر و مەحموود سەنگاوى وەجبە وەجبە بە وەنەوشە و مۆنیكاى جام رەش كە لەسەیتەرەكان بەهۆى ناسینیانەوە نەوستێنراون هێناویانەتە سلێمانى بۆ ماڵێكى تر لە گەڕەكى راپەڕین پاشتر بەهەمان شێوە بەرەو موسڵ و بەغدا كەلەوێش خەڵكى خۆیان هەبووە بۆ ساغكردنەوە ، دیارە بەهۆى ئەوەى ئەم دۆلارانە لەلایەن دەزگایەكى وەك ئیتلاعات و خەڵكانى پسپۆڕەوە تەزویر كراوە ئاشكراكردنى زۆر زەحمەت بووە ، هەر بۆ زانیارى بەرێزتان بەقسەى بێگومانى براكەى كاروانى كوڕى مەحموود سەنگاوى و هۆزانى كوڕى شێخ جەعفەر دەستێكى باڵایان هەبووە لەم بازرگانى و ئاڵوگۆڕەدا ، بەشاهیدی حاشا هەڵنەگریش هەر دوو مانگ پێش ئیستا بەهۆى وەرگرتنى شیرینى دوا وەجبەى قازانجى ئەو دۆلارانەوە ، كاروانى كوڕى مەحموود سەنگاوى ئوتومبیلێكى جۆرى رانجرۆڤەرى 2011 ى لە پێشانگاى سەردارى ئوتومبیل كڕیووە بە یانزە دەفتەر دۆلار و پەنجا گەڵا و هۆزانیش ئوتومبیلێكى لاكزیزى كڕیووە بە هەشت دەفتەر دۆلار .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

