هەرئێستا سەرچاوەكانى كوردستانپۆست لەقەزاى ڕانیەوە هەواڵى چۆلكردنى ئەو یاریگایەیان پشتڕاستكردەوە كەبۆ جلال ڕێكخرابوو سەرچاوەكانى كوردستانپۆست تەئكیدیان لەوە كردەوە جلال لەكونێكى تاریكەوە قسەى بۆ خەڵك دەكرد و بەهۆى نالەبارى بارى تەندروستیەوە دەنگى بۆ خەڵكەكە نەدەچوو بۆیە ئەو خەڵكانەى بەزۆر هێنرابوون بۆ لاى جلال یاریگایەكەیان چۆڵكرد و بەگوێرەى دوایین زانیارى لەئێستادا جگە لەچەند كەسێك هەموو ئەو كەسانەى لەسپێدەى بەیانیەوە بەزۆرە ملێ دەگوازرێنەوە بۆ لاى جلال یاریگایەكەیان چۆڵكرد و جلالیان بەجێهێشت بەرپرسێكى یەكێتى نیشتیمان كوردستان هەواڵى ئەوەى پشتڕاستكردەوە كەچەند ڕۆژێكە كۆمیتەكانى یەكێتى نیشتیمانى و دام و دەزگاكانى حكومەت لەبەر خەڵك دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەى بێن بۆ لاى جلال تاوەكو ڕیسوا نەبن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست