چی بکەین بۆ کوڕەکەی عەلی حەسەن مەجید، کە ئیستا لە سویدە؟
24/01/2012, 12:00 (GMT+1)

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2608d598

لەتەک نمونەی بابەتەکانی پێشومدا، چەند نمونەیەکی تر ، لە بێ کەرامەتبونی تاک و لایەنە سیاسیەکانی کورد بۆ مێژوو باس دەکەم، هاوکات ناتوانم کۆی زانیاریەکان لەرۆژگاری ئەمڕۆدا بەوردی باس بکەم.
١/ لە٢١یەمین ساڵیادی ئەنفال و هەڵەبجە ، هەواڵ بەدەستمان گەیشت ، هادی برای تەحسین شاویش، بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی لەسوێدە، هەرئەوکات بە چەند بەرپرس وئەندامێکی چاک گشتی و سوید قسەمان کرد، بەدوایدا چوین . خۆشبەختانە توانیمان، بەبەلگەی یەکلاکەرەوەی دادگای عێراقەوە، زانیاری ورد بگەیەنینە دەست پۆلیسی تاوانەکانی جەنگ، ئەوەندەی ئاگادار بم پۆلیسی سوێد بەجدی کەوتە لێکۆلینەوە لە دۆسیەکەدا. بۆیە پارتی بەپەلە ، بەرەو فەرەنسایان فڕاند. دەقی هەواڵەکان بە ووردی بەئێمە وپۆلیس دەگەیشت.
لە ژێر سایەی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی مووچەی شەهیدانەی تەحسێن شاویس لە مامە ریشە زیاترە

http://www.oahuthingstodo.org/watchthis/TqjNDHv2SMI/-.html
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=60914f0a
لەهەموو مالپەرەکان بڵاومان کردەوە کێ بەڵگەی لەسەر هادی شاوێس هەیە، باهاریکاریمان بکات. هەرگیز لەیادم ناچیت، سەدان کەس خۆی بەهاورێی مامە ڕیشە دەزانێت و دەیان پێشمەرگەی قارەمان لە زۆرینەی پارتەکان بەدەستی ئەو ناپاکە و براکەی کوژراون، کەچی بەداخەوە ژمارەی ئەوانەی ڕێگای دادگایان لە بکوژی ڕیشە و ئارام گرت، لەچاو ئاستی تاوانەکانی ئەو بنەماڵەیە یەکجار شەرمەزار هێنەر بوو بەخزمەکانی ڕیشەوە کەلوسویدن لەگەل ئەو کادیر و ئەندامانەی یەکیتی، کە لەکۆرەکەی مەلا بەختیار کە بە ٧ پیاو نەدەوەستان و خۆیان شین و مۆر کردبۆوە لێم بدەن، چونکە قسەم بەجاشەکانی ژێردەسەلاتی یەکێتی دەگووت. ناهەقیان نیە، حزبەکەی خۆیان پڕە لە پلەی جیای تەحسین شاویسەکان. بۆیە یەکێتی و هاوڕیکانی ریشە هەقە لەم سالیادەی کەئەمرۆیە داوای لێ بوردنی لێ بکەن.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=014aaf49
٢/ لەسالی ٢٠٠٩ وە فرۆکەوانێکی پێشوی ڕژێم، ئێستا لەسویدە . لە دانیشتنێکی خواردنەوە لەگەل چەند هاورێیەکی عەرەبیدا، بەسەرخۆشی ، وتبوی بەشداریم لەکیمیابارانی خەلکی کوردستان کردوە. ئەم تاوانبارە بەهەموو ئادریسیەوە زانیاریمان لەسەر وەرگرتوە، ئەوەی پێمان دەوێت ، تەنیا بەلگەیە . چونکە لەدادگا فلسیكی سوتاو قسە ناخوات؟
چەند جارێک پەیوەندیم بە و پارێزەرانە کرد کەدۆسیەی هەلەبجەیان لەبەردەست بوو، وەلامیان نەداومەتەوە کەبڵیین بەدوای دادەجین! لەچاک ووتیان دەبێت بەرپرسی پەیوەندیەکان ، نامە وتەلەفۆنیان لەگەل بکات. کەچی وەلامی وەزارەت ئەوەبوو ، هیچ زانیاری لەسەری نازانین! دەتۆ وەرە نەتەوەو حکومەتێک کەخۆی پی نەتەوەیی بێت و لەم ڕۆژگارەی ئەمڕو لەو دەسەلاتەی لە بەغداد هەیەتی، کەمترین زانیاری لەسەر سەدان تاوانباری وەک ئەو فرۆکەوانە هەبێت کەلەوئەرپایە بەئارەزوی خۆیان دەسوڕینەوە.
(نمونەی لەوتاوانبارە مەترسیدارتریش هەیە ، هەمان وەلام وەرگیراوەتەوە ، لەبەرباری دادگایی لەسوێد لەسەری ناتوانم ئێستا هیچ بلێم).
هاوڕییەکم بۆی گیرامەوە کەکەسیك وتبوی بەلگەی گرنگم لایە، بەلام دەیفرۆشم ، کاتێک چوبونە سەر بەلگەکان داوای ٢٠ هەزار دۆلاری کردبوو، لەکاتێکدا ئەو کەسە چاوچنۆکە بەلگەکانی بەشێکی مشک خواردبوی !؟
ئەم بێ بەلگیەش هەر لەوە مەسەلانە ناوەستێ بەڵکو ، سەیر بەن (حەجاج) ئە و جەلادەی بەئاستی سەدام و عەلی کیمیاوی تاوانی لەنوگرە سەلمان بەرامبەر بنەمالەی قوربانیان ئەنجام داوە، ئەرێ کەس دەزانێت ناوی چیە یان وێنەیەکی هەیە!؟ ئەوانەی لەمەرگەساتی ئەنفال ڕزگار ببو ن لەدادگا زۆر باسیان دەکرد، بێئەوەی ناوی راستی بزانن. سەدام تورە بوو وتیە دادگا ئێوە زۆر سەیرن، بۆناچن بیگرن ، فەرموو ئەوە نوگرە سەلمان و بچنە سەر ئەرشیفی پۆلیسی ئەم شارە دەزانن کێ بوو؟ لەگەرمەی روخانی سەدام لەڕۆژنامەی خەندان نوسرابوو لە موسل پۆلیسە، دوایی وتیانلەبەعقوبە ، لەکۆتاییەواڵ بڵاو بۆوە ، لەتکریت لە مردوە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=066060ce
کاتی خۆی چالاکڤانی بواری ئەنفال (لەتیف فاتیح فەرەج) بەمنی ووت کە ئەوان لەگەرمەی روخانی سەدام چوونەتە نوگرە سەلمان و توانیویانە حەجاج ببین و دیداری لەگەل بکەن، کاک لەتیف ووتی بەلام وێنە و دیدارەکە لای هاوڕیکەمە . چەندین جار داوام لێ کرد کاکە ئەمە مولکی نەتەوەیە ناکرێت بیشارتەوە ، بەپێی قسەی ئەو وتی دەلێت نایدەم و بلاویشی ناکەمەوە!
لە هەموو پرۆسەی ئەنفال تەنیا ئەو دوووێنە راستەی تاوانەکانی ئەنفال هەیە!

نەوەک هەر ئەوە ، چالاکڤانی بواری ئەنفالیش (عەدالەت عومەر) چەندین بەڵگەی ، لەسەر فرۆشتنی کچانی کورد بە ولاتانی عەرەب لایە ، زۆر داوام لێکرد ، ئەمانە مولکی نەتەوەیەکن دەبێت بلاو بکرێتەوە . بەداخەوە هەرجارەی بەبیانوو پاساوێکەوە ، خۆیدەدزیەوە جارێک دەیوت بلاوم کردۆتە وە، جارێکی تر بەمنی ووت داومە بەدادگا ی عیراق وەرم نەگرتۆتەوە .... بۆ مێژوو بەو دوو چالاکڤانە بواری ئەنفال دەلێم ئەمە بەرپرسیارەتییەکی مێژویییە ئەگەر لاتانە و بڵاوی ناکەنەوە لەبواری مێژوویی رۆژ لەدوای ڕۆژ لەسەرتان دەوەستیت باکارتان بۆ ئەو دۆسیەیەش کردبێت. ناکرێت دۆسیەی وا لای خۆتان گلدەنەوە!؟
٣/ یەکێک لەو دۆسیایەنەی تر کورەکەی عەلی حەسەن مەجیدە، ماوەی جەند ساڵێکە لەولاتی سویدە ، لەم زانیاریە دلنیام ... کاتی خۆی کەبۆدادگایی کردنی جاشەکان چوینە سەردانی سەفیری عێراق، نازانم سەفیر بۆ گالتەی بوو یان ڕاستی ، وتی دەلێن لەسوید ئیقامەی بە هۆمۆ سیکسوێلی وەرگرتیە. هەرئەوکات ووتم ئەوەیە مێژوو بزانە بنەماڵەی عەلی کیمیاوی چیان بەسەر هاتوە. بەهەندم هەڵنەگرت ئەوکات، چونکە قسەکە یەکلاکەرەوە نەبوو . بەڵام دوایی لەسەرچاوەی ترەوە دلنیا کرام بەلێ لەسویدە. وابۆیەک سال دەبێت هەموو شیوەیەک لەهەول دام ، ئەوەی لەو جۆرە دۆسیانە نزیکە وچاوەڕیی بچوکترین زانیاری لێ دەکرێت، قسەم لەگەل کردون ، بۆم بپرسن، لەقۆناخی دیکتاتۆریەتی باوکی ئایا پلەی ئەمنی و سیاسی هەبووە ؟ ناوی چیە؟ چونکە ئەو جۆرە دۆسیانە قومبەلەیەکی سیاسییە تەنانەت بۆ میدیای سوێدیش ، بەس یەک بەلگەی تاوانباربونی هەبێت .... بۆ مێژوو بڵیم بەیەک دێریش کەس وەلامی نەداومەتەوە . ئاخر چی بکەم کورد وەک نەتەوە و حکومەت وبەرپرس، کەڕامەتی نەتەوەیی لەخوار پلەی سفر دابێت. کەدەیان لەو جۆرە تاوانبارانە لەو ئەوڕپایە بەئازادانە دەژین و کەچی ئێمە هیچ ئەرشیفێکی ئەوتۆمان بۆ بەڵگە نەبێت. درۆیەکی زۆر زلیشە ، بڵێن لەئەورپا ، کەس ناگیرێت، لەچەندین دۆسیە کارم کردوە یان لەناوی دەژیم، ئەگەر بەڵگە هەبێت، خەزرەجی و فرانس ڤانئەنرانت ٥٠ ملیۆن ئیرۆ ئاساشی تێبچیت ئەوا ڕێگای دادگایی کردنیان لێدەگیرێت.

لە کۆتاییدا دەلێم کەم نین ئەوانەی لەسەر مینبەرەکانی ڕاگەیاندن یان لە کۆنگرە و کۆنفرانسەکان دەنووسن و دەڵێن: (دەبێت وەک جولەکە بەدوای جەلادانی نەتەوەکەمان دابچین) بێ ئەوەی بە خۆیان نەک هەنگاو بەڵکو هەڵویستێکیش بەرامبەر پارتی و یەکێتیش بنوێنن کەسەدان جەلادی نەتەوەکەیان دەپارێزن؟
بۆ پەیوەندییکردن:
[email protected]
ژمارەی تەلەفون
0046735366757
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

