<

مەمکیان بڕیمەوە و کارەبایان لە ئەندامی زاوزێمدا

31/08/2026, 13:52 (GMT+1)
ئەم تایتڵە ووتەی چەندین زیندانیکراوی زیندانەکانی  تورکی فاشیە کە  چۆن و بە چ ئازارێک ڕۆژانی زیندانیکردنیان بەڕێ کردوە ، زۆرێک نازانێت چی دەگوزەرێت لە ناو زیندانەکانی تورکیا و تا ئێستاش تورک ناناسێت بە تایبەت سۆرە چەپە دواکەوتوەکانی باشوور کە کوێرانە شوێن بەرنامەی برایەتی گەلانی ئۆجەلان لەگەڵ فاشیەتی تورک پەیڕەو دەکەن ، لەم بابەتەدا شێوازەکانی ئەشکەنجەدانی تورکتان بۆ دەخەمە ڕوو لەگەڵ ووتەی قوربانیەکان ئەوکات خۆتان بڕیار بدەن ئایا دەکرێت برایەتی لەگەڵ ئەم دڕندانە بکرێت ؟؟

شێوازەکانی ئەشکەنجەدانی تورک
بۆ پیاو و ژن :
چەند جۆرێک ئەشکەنجەدانی جیاواز هەبوە و تورک بە داهێنەری ئەشکەنجەگەلێکی نەیارەکانیان ناسراون لەوانە ( مەنجەڵی گەرمکراو ، خازوق ، جرجی گەرمکراو ، تکەی ئاوی سارد ، کارەبالێدان ، سێکس و سەرشۆڕکردن ، برینی پەنجە و سوتاندن )
مەنجەڵی گەرمکراو یاخوود گای برۆنزی دیارترین جۆری ئەشکەنجەکان بوون کە تورک بەکاریان هێناوە کاتێک کەسێک کوڵێندراوە یاخوود خراوەتە ناو پەیکەرە گایەکی لە ئاسن دروستکراو یاخوود لە مس و برۆنز دروستکراو و قوربانیەکەی تێکراوە و دواتر ئاگر خراوەتە ژێر گاکە کە تیایدا ئەشکەنجە دراوەکە وەک چۆن مریشکێک دەخەیتە فڕنەوە و ئاگر دەورەی داوە و هیچ دەرڤازڤونێکی نیە و سور دەبێتەوە و دەسوتێت مرۆڤەکەش لەناو ئەو گایەدا بەو شێوەیە بوە .
خازووق : خازوقیش جۆرە ئەشکەنجەیەکی داهێندراوی تورکە کە تیایدا کاتێک کەسێک بۆ لێوەرگرتنی زانیاری یاخوود بۆ ئەوەی بە ێازارەوە بمرێت ڕمێک هێندراوە کە هاوشێوەی تیرۆکە و سەرێکی تیژ یا پارچە ئاسنێکی تیژی لێبەستراوە کەسی زیندانی بەستراوەتەوە و شێوری دۆگی ستایل بەدەمداخراوە دواتر خازوقەکەیان لە کۆمیەوە بردوە بە ناو ڕیخۆڵەکانی و دواتر بۆ سیەکانی و دواتر لە دەمیەوە هێندراوەتە دەرەوە .
جرجی گەرمکراو : جرج بە سیفات وایە کاتێک مەترسیەکی بکەوێتە سەر هەوڵئەدات دەرچەیەک بدۆزێتەوە و خۆی لێدەرباز بکات ئەم ئەشکەنجەیەش بەم جۆرە بوە کاتێک کەسێکی زیندانی یا نەیار یافەرمان لەسەر کراو کە بە ئازارەوە بکوژرێت ئەوا کەسەکا لە سەر مێزێک دەبەسترێتەوە و دواتر جرجێک دەخەنە سەر سکی و پاشان بە پارچە ئاسنێک دایدەپۆشن و لێرەدا ئاگرێک نزیک ئاسنەکە دەکەنەوە بەمەش ناو قاپەکە یاخوود سەتڵ و تەنەکە لە ئاسن دروستکراوەکە گەرم دەبێت و وا دەکات جرجەکە هەوڵی دەرباز بون بدات بەمەش دەست دەکات بە هەڵکۆڵین بەو پێیەی کە لەسەر سکی زیندانیکراوەکەیە لێرەدا جرجەکە ناو سکی زیندانیەکە هەڵدەدڕێت تا لە کۆم یاخوود شوێنێکی ترەوە بێتە دەر و بەمەش زیندانیکراوەکە بە ئازارێکی زۆرەوە گیان لەدەست ئەدات .

تکەی ئاوی سارد : ئەمجۆرە ئەشکەنجەیە ئەشکەنجەیەکی دەرونیە کە لە زۆر ووڵات بەکار دەهێندرێت کە لە ڕابردوو زیندانیەکە لەسەر زەوی دادەنرا و دەبەسترایەوە تا جوڵە نەکات لە بەشی سەر سەری کەسەکە سەتڵێک ئاو دەهێندرا کە سەتڵەکە کونێکی تێدابوو هێندەی قەترەیەک بێتە دەر لێوەی هەموو قەترەیەک کە دێتە دەر دەکەوێتە سەر سەری زیندانیەکە بەمەش زیندانەکە تووشی حاڵەتئکی دەرونی قورس دەکات کە ناهێڵێت بخەوێت و هەردەم لە ترسدا دەبێت ، قوربانیەکە بە ئازاری بێ خەوی و ترسەوە یا دەمرد یاخوود شێت دەبوو .

کارەبا لێدان  : شێوازی کارەبا لێدان لای تورک تەنها ئەوە نیە لە قۆڵ یاخوود قاچ بدرێت بەڵکو بەشێوازێکی ترە بۆ پیاو کارەبا لە چۆکی پیاوەکە دەدرێت تا گونەکانی دەتەقێت ، بۆ ئافرەتیش دەخرێتە زێوە و هەندێککات بۆ ئافرەتەکە دەدرا لە مەمکەکانی تا دەپوکایەوە و هەندێککاتیش مەمکی ئافرەتەکە لێدەکرایەوە لە نموونەی شەهید ساکینە چانسز لکە یەکێکە لەو ئافرەتە شۆڕشگێڕانەی کە لە زیندانەکانی تورکیا زۆرترین ئەشکەنجە درا بەڵام ووشەیەکی نەدرکاند و یەکێک لە ێەشکەنجەکانی بڕینەوەی مەمکی بوو کە دوای ئازادبوونی ڕودەکاتە ئەوروپا و دواتر هەر بە فیتی ئۆجەلانی ترسنۆک شەهید دەکرێت لەگەڵ ٢ هاوڕێی تری لەلایەن بەکرێگیراوێکی تورک .

سێکس و سەرشۆڕکردن : تورکەکان بەوە ناسراەن کە کەسانێکی بێ ئەخلاق بوون بەوەی کە جۆرە ئەشکەنجەیەکیان بەکارهێناوە بۆ سەرشۆڕکردنی قوربانیەکان لەوانە سێکسکردن لەسەردەمی عوسمانیە موسوڵمانە دیندارەکاندا سەربازە موسوڵمانە عوسمانیەکان لاقەی زیندانیە پیاوەکان و لاقەی زیندانیە ژنەکانیشیان دەکرد ، لە تورکیای ئێستاشدا هەمان کار بەردەوامی هەیە و زۆرینەی زیندانیکراوە کوردەکان ئەوەیان بەرامبەر کراوە .

پەنجە بڕینەوە و سوتاندن : یەکێکی تر لە ئەشکەنجە داهێندراوەکانی تورک دەرهێنانی نینۆک نیە وەک لە هەندێک شوێن پەیڕەدەکرێت و لە کوردستانیش پەیڕەو دەکرێت و خۆم یەکێکم لە قوربانیەکانی ئەو نینۆک دەرهێنانە بە دەستی جەللادەکانی کورد ئەوە باسێکی ترە بۆ کاتێکی تر بەڵام تورک بە پێچەوانەوە کارێکی تر دەکەن ئەویش بڕینەوەی پەنجەیە بە پلایس یاخوود بە کەتەر و چەقۆ کاتێک ئەشکەنجەی قوربانیەکە ئەدەن بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەستپێدەکەن و هەندێک زیندانیش کە خۆر نابیننەوە ئەندامی زاوزێیان دەبڕن و جیاوازی ئەم بڕینەش ئەوەیە هەر لەبەرچاوی ئەشکەنجەدراوەکە ئەندامە لێکراوەکە جا پەنجە بێت یا هەر ئەندامێکی تر دەیسوتێنن .

بەڵێ بەڕێزان ئێستا دەزانن بۆ نامانەوێت ببین بە برای تورک ؟؟ ئۆجەلانی ترسنۆک کە لە دادگایکردنەکەیدا بە بێ ئەوەی یەک زلەیان لێدابێت ئیعتراف لەسەر هەموو شتێک و هاوڕێکانی و نهێنیەکانی ڕێکخراوەکە دەکات لە کوردستان هەموو بەشی دادگایکردنەکە بڵاو کراوەتەوە کە قەندیل چەندین ساڵ ترسنۆکی ئۆجەلانی لە دادگایکردنەکەی بە شاردراوەیی هێشتبویەوە  ، ئێستا هەر ئەم ترسنۆکە دەیەوێت ئێمە بێین لەگەڵ ئەم دڕندانەدا کە ناویان تورکە برایەتی بکەین .
تێبینی : وێنەکە لە دەستە ڕاستەوە شەهید ساکینە چانسزە لەگەڵ هاوڕێ زیندانیکراوەکانیدا کە یەکێکە لە قوربانیەکانی زیندانەکانی تورک کە مەمکیان بڕییەوە و کارەبایان لە ئەندامی زاوزێیدا و دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست