<

بەڵگەنامەیەکی بەعس بەعسی بوونی" نیگار حەسیب قەرەداغی " دەخاتە ڕوو

04/07/2026, 22:36 (GMT+1)
حەسیب قەرەداغی شاعیر  (حەسیب کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ عەبدولڕەحمان قەرەداخی )ناسراو بە حەسیب قەرەداخی (١٩٢٩ - ١٩٩٧) شاعیرێکی کوردی خەڵکی سلێمانی بوو.
خێزانەکەی ناوی عائیشەیە
٤ منداڵی هەیە کوڕەکانی بە ناوەکانی
خەبات و ئازا و بەهات
کچەکەشی بە ناوی نیگار
🚩خەبات حەسیب نووسەر و شاعیری پارتی بوە و لە ساڵی ٢٠٢٠ بە کۆرۆنا مردوە
🚩بەهات حەسیب نووسەر و میدیاکار ی پارتیە و لە ڕابردووش بەعسی بوە و لە ئێستادا ڕاوێژکاری مەسرور بارزانیە بۆ کاری میدیا و ڕۆژنامە .
🚩ئازا حەسیب شێوەکار و نووسەر ئەندامی پارتیە و لە هەمانکات نووسەری ڕۆژنامەی گوڵان بوە و لە هەمانکات ڕاوێژکار بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و سەرنووسەری گۆڤاری کاروان بووە و ئێستا خانەنشینە.
🚩نیگار حەسیب قەرەداغی ساڵی 1966 لە دایکبووە، دەرچوی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدایە (1984-1988)، لە ساڵی 1991ەوە لە تاراوگە ژیان بەسەر دەبات، شانۆکار و فلیمساز بوە لە ڕابردوو بەعسی و پارتی بوە کە لە خوارەوە نامەی بەعسی بوونەکەی دەخەینە ڕوو ، لە ئێستادا لە یەکێتیدایە و بە پێی زانیاریەکان لە دوای مردنی پارێزگارە بەعسیەکەی سلێمانی گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و پاشان ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ نەمسا و لەوێ دەژی .
بۆ بەرچاو ڕوونی نیگار ئەو ئەکتەرەیە کە ڕۆڵی هێرۆ ی دەبینی لە درامای ژاڵە کە لە ساڵی ١٩٨٦ پەخشکرا .
ئەو نامەیەی بەعسی بونی نیگار دەخاتەڕوو
نامەکە بە عەرەبیە و وەرمانگێڕاوەتە سەر کوردی و لە خوارەوە کۆپیەکی نامە ئۆرجیناڵەکە دەدەنێین
دەقی نامەکە
بەڕێز پارێزگاری پارێزگای سلێمانی بەڕێز
بابەت / دابینکردنی پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون
پاش سڵاو
من مامۆستا (( نیگار حەسیب عەلی )) لە پەیمانگای هوونەرە جوانەکانی سلێمانی ، ئەندامی شانۆی کوردی .. ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی عێڕاقی ، خاوەنی پاڵپشتی و چالاکیە نەتەوەییەکانم لە سەر ئاستی پارێزگا و لەسەر ئاستی قطر (هەرێمایەتی )  و لەسەر بنەمای ( تەلەفزیۆن و شانۆ و ڕۆژنامە ) هەروەها چەندین خەڵات و نووسراوی ڕێزلێنان و تەکریمم لە دامەزراوە هونەریەکان وەرگرتوە ، من ئەندامی  (بعس ) ڕیزەکانی حزبی عەرەبی ئیشتیراکی سەرکەوتوم ، ئەم داوایە بۆ بەڕیزتان بەرز دەکەمەوە کە چاو بە دۆسیەکەمدا بخشێنن لە بارەی بەدەستهێنانی پارچە زەویەکی نیشتەجێبوون ، بۆ زانیاریتان من هاوسەری هونەرمەندی لاو ( شەماڵ عومەر)م کە بەڕێوبەری تیپی شانۆی تاقیکاریە و لە هەمانکات لە ئێستادا خوێندکاری کۆلێژی هونەرە جوانەکانە لە بەغداد ، لە ئێستادا لە دوا ساڵی دەرچونیدایە و لە ئامادەکاریدایە بۆ پەیوەندی کردن بە خزمەتی سەربازی و هیچ پارچە زەویەک و خانوویەک و موڵکێکی نیشتەجێبونمان نیە ، هەر بۆ زانیاریتان لەسەر مووچە سنووردارەکەم دەژین ،کە بڕەکەی  تەنها ١٣٠ دینارە و هەر بەو مووچەیەش هەموو مانگێک کرێ خانووی لێدەدەین کە بڕەکەی ١٠٠ دینارە و هیچ سەرچاوەیەکی دارایی ترمان نیە ، ئەوەش بە هۆکاری سەرقاڵی و گرنگیدانی بەردەواممان بە خزمەتکردنی گەل بە پێی بەرژەوەندیەکانی حزب و شۆڕش و سەرکردەی سەرکەوتوو سەرۆک ( سەدام حسێن ) خوا بیپارێزێت ، لە کاتێکدا ئەم داوایە بۆ بەڕێزتان بەرز دەکەمەوە تەنها بە هۆکاری پێویستیەکی زۆرمان بە پارچە زەوییەک یاخوود شوێنێکی نیشتەجێبوون کە ئەم حاڵەی تێیدا دەژین باری ژیانی قورس کردوین و بارێکی گەرەیە بەسەرمانەوە و ڕێگرە لە ڕیگا هونەریە داهێنەرانەکەمان ، هەر بەو هۆکارە تکا لە بەڕێزتان دەکەم کە چاو بە داواکەمدا بخشێنن ، بە چاوی باوکایەتی و بە چاوی تێکۆشەرێکی ڕێگای خزمەتی بەرژەوەندیەکانی حزب و سەرکردە و گەل ، هەربمێنن و لەگەڵ ڕێز و سووپاس و مەمنونیمدا .
                     پولی عێڕاقی ١ دیناری                                     
واژۆ :
مامۆستا
نیگار حەسیب عەلی
پەیمانگای هونەرە جوانەکان
١٩/٠٦/١٩٩٠
دەقی نامەکە بە عەرەبی

دوای بەدواداچوون بۆ فۆنتۆگرافی نووسینەکە و بەراوردی خەتی نووسین لەگەڵ نووسینەکانی حەسیب قەرەداغی دەردەکەوێت کە ئەم نامەیە بە دەست و خەتی حەسیب قەرەداغی شاعیر نووسراوە .و لێکچونێک هەیە .
ئەوەی سەیرە ئەم بنەماڵە بەعسیە بێ شەرمانە هەردەم وا خۆیان ناوزەند کردوە کە بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەرن و تەنانەت پەیکەری حەسیب قەرەداغی لەسەری نووسراوە شێخی شاعیرانی کورد
بەهاتیش کە بەعسی بوە هەموان ئەوە دەزانن لە بایۆگرافی خۆیدا نووسیویەتی کە لەسەر کوردایەتی چەندین جار گیراوە لەکاتێکدا بەعسی بوە .
لە هەموو ئەمانەش قێزەونتر ئەوەیە لە ساڵانی ڕابردوو خەڵاتی شانۆیی درا بە نیگاری کۆنە بەعسی و وەک شانۆکارێکی کوردپەروەر پێشوازی لێکرا کە وێنەی خەڵاتکردنەکەی لە کۆمێنت دادەنێم .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست