چۆن یەکێتی ١٤٠ ملیۆن دۆلار و ٢٣٤ هەزار مەتر زەوی شاری جوانی دیزە بە دەرخونە کرد؟
18/06/2026, 1:19 (GMT+1)

سهعات 7ی ئێوارهی ڕۆژی ٢ ی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٤ لهمهراسیمێكدا بهئامادهبوونی نێچیرڤان بارزانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بەرهەم ساڵح و فاروق مهلا مستهفا سهرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق و وهزیرو و بهرپرسانی یەکێتی پرۆژهی ئوتێلی پێنج ئهستێرهی (گراند ملنیۆم) كه بهپرۆژهی شاری جوان ناسراوه و دهكهوێته گهڕهكی بهختیاری شاری سلێمانی کرایەوە.
پرۆژی شاری جوان لهسهر روبهری 56 ههزار مهتر دووجا دروستكراوه و له 39 نهۆم پێكهاتووه و بهرزی ئوتێلهكهش 150مهتره.
ئوتێلی پێنج ئهستێرهی شاری جوان له 253 ژوور پێكهاتووهو كۆمهڵێك ریستۆرانت و كافتریای تێدایه، هۆڵی كۆنفرانس و بۆنهكان و ژووری كۆبوونهوهی تێدا دهبێت و بڕی تێچووی پرۆژهكهش 260 ملیۆن دۆلار بوو ئەوکات کە ڕاگەیەندرا
تا ئێرە ئەو زانیاریانە بوون کە ئەوکات ڕاگەیەندرا لە میدیاکان و ووتەی سەرپرشتانی پڕۆژەکە ، بەڵام داتاکانی تۆماری پڕۆژەکانی هەرێم شتگەلێکی تر دەڵێن
لە داتای کۆمپانیا و پڕۆژە تۆمارکراورکانی هەرێم کە کۆپیەکەی لە خوارەوە دادەنێم پڕۆژەی شاری جوان کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەست بە درووستکردنی کرا و تێچووی پڕۆژەکە ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە و لەسەر ڕووبەری ١١٦ دۆنم زەوی تەرخانکراو کە دەکاتە ٢٩٠ هەزار مەتر
بەو پێیەش داتاکان و ژمارەکان جیاوازیەکی بەرچاو دەبینرێت کە تیایدا پڕۆژەکە ووترا کە ٢٦٠ ملێۆن دۆلاری تێچووە بەڵام ٤٠٠ ملێۆن دۆلار تۆمارکراوە و ووترا کە پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٥٦ هەزار مەتر درووستکراوە بەڵام ٢٩٠ هەزار مەتر زەوی بۆ تەرخانکراوە بەو پێیەش پاش بەدواداچوونەکانم بڕی ١٤٠ ملیۆن دۆلار پارە سپیکراوەتەوە بە چاودێری بەرهەم ساڵح و بە هاوبەشی هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری جەلال تاڵەبانی و بەرپرسی ئیدارەی گشتی یەکێتی لە هەمانکان ٢٣٤ هەزار مەتر زەویان دیزە بە دەرخونە کردوە کە موڵکی شاری سلێمانیە و بە ناوی شاری جوانەوە خراوەتە سەر ئیدارەی گشتی .
بەمەدا بۆمان دەردەکەوێت کە هەر پڕۆژەیەک لە سلێمانی یەکێتی پشکی خۆی لێ دەپچڕیت و هەر پڕۆژەیەکی گەورەش سەدان ملێۆن دۆلار لە ڕێگەیەوە سپی دەکرێتەوە .ئەمە لەکاتێکدایە خەڵکی شاری سلێمانی لە نەبوونی بودجە و خزمەتگوزاری و پڕۆژە پەککەوتوەکان غەرق ڤوە و بەرپرسانی ئەو زۆنەش بە ڕاست و چەپ سەدان ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە سپی دەکەنەوە .
کۆپی بەڵگەنامەکە :
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست


