شنیار ئەنوەر و سەرکەوتی مێردی بوون بە خاوەنی کۆمپانیایەکی نوێ لە ئەمریکا
13/06/2026, 21:18 (GMT+1)

کۆمپانیای ئەمەریکان سەپڵایەر **American Supplier, Inc.**
وەک کۆمپانیایەکی بازرگانیی دەرەکی تۆمار کراوە و مۆڵەتی کارکردنی لە واشنگتۆنی پایتەخت وەرگرتووە.
بەڵگەکان دەریدەخەن کە کۆمپانیاکە لە ویلایەتی دێلاوێر دامەزراوە و دواتر لە واشنگتۆن دی.سی تۆمار کراوە. لە خانەی "مەبەست"دا هاتووە کە ئامانجی کۆمپانیاکە "ئەنجامدانی بازرگانی و هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەمەکان" لە ناوخۆ و دەرەوی ئەمریکا
لە ناو بەڵگەکاندا ناوی چەند کەسێک وەک خاوەن سوود (Beneficial Owner) و بەرپرسانی کۆمپانیاکە هاتووە، لەوانە:
سەرکەوت شەمسەدین وەک بەڕێوبەر و خاوەنداری گشتی
سامان ئەحمەد ڕەشید وەک بەڕێوبەر
محمد ئەحمەد ڕەشید وەک خاوەنی بەشێک پشک
هەروەها ناونیشانی سەرەکی کۆمپانیاکە لە 101 Constitution Avenue NW, Washington, DC تۆمار کراوە.
ئەوەی گرنگە بگوترێت ئەم کۆمپانیایە لە مانگی ١١ ی ٢٠٢٥ دامەزراوە و لە مانگی ٣ ی ٢٠٢٦ دەستبەکار بوە واتە ٣ مانگ بەر لە ئێستا و کۆماپانیایەکی نوێیە ، گرنگە ئەوەش بگوترێت کە لە ساڵانی ڕابردوو کاری ئەم ژن و مێردەم خستە ڕوو کە کاریان سپیکردنەوەی پارەی بەرپرسان و درووستکردنی کۆمپانیایە بۆ سەرمەیەداران و بەرپرسە جەردەکانی کوردستان و لە ناویاندا درووستکردنی کۆمپانیا وەرگرتنی مۆڵەت و سپیکردنەوەی پارەی نزار عەبدولواحیدی برای شاسوار عەبدولواحید لە ئەمریکا کە لە ئێستادا لەبەر گەندەڵی لە عێڕاق ڕای کردوە و فەرمانی گرتنی هەیە ، و گومان دەکەم ئەم کۆمپانیایەش بۆ هەمان مەبەست دروست کرابێت ...!!
ئێستا دەبێت بپرسین تا کەی ڕێ دەدرێت کەسانێک بە پارەی کوردستان و و لەسەر حسابی دەنگدەر ببنە خاوەنی کۆمپانیا و ڤێلا و شووقەی گرانبەها و بە بەێ ئەوەی هیچ بەرهەمێکیان هەبێت و تەنها و تەنها کاریان تاڵانی و دزینی داهاتی خەڵکی ڕەش و ڕووتی کوردستان بێت و هەر بۆ بەبیرخستنەوە شنیار ئەنوەر زیاتر لە ساڵێک و شەش مانگە سوێندی یاسایی پەرلەمانی خواردوە بەڵام بە بێ ئەوەی ڕۆژێک دەوام بکات هەموو مانگێک ٨ ملیۆن دیناری پەرلەمانتاری بێ دەوام دەچێتە گیرفانیەوە .
تێبینی : بەڵگەکانی ئەم کۆمپانیایە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست





