ئەمریکا زەبرێکی کوشندە لە کۆمپانیاکانی بنەماڵەی تاڵەبانی ئەدات و سزای بەسەردا دەسەپێنێت
05/10/2026, 22:30 (GMT+1)

نووسەر و ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەرەوەی دیاری ئەمریکی : ( مایکڵ ڕۆبن ) زانیاریە مەترسیدارەکانی سەر بنەماڵەی تاڵەبانی ئاشکرا دەکات
لە نووسینێکی نوێدا کە چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا بڵاوی کردەوە بە ناونیشانی
کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق؛ بۆشاییەکە کێ پڕی دەکاتەوە؟ مایکڵ ڕۆبن باس لە سزادانی ئیدارەی گشتی یەکێتی و گرووپی کۆمپانیاکانی نۆکانی بنەماڵەی تاڵەبانی لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپ دەکات و دەڵێت
هێزەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا بە تەواوی عێراقیان جێهێشت.
کاتێک سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما، هێزەکانی لە عێراق کشاندەوە، لە کۆتاییدا گرووپی تیرۆریستی داعش توانی بۆشاییەکە پڕ بکاتەوە. ئێستا سەرۆک دۆناڵد ترەمپ هەمان مێژوو دووبارە دەکاتەوە، بەبێ ئەوەی ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بگرێت کە بە دەگمەن هێزە خێرخوازی و ئاشتیخوازەکان دەتوانن بۆشاییە سیاسی و ئەمنییەکان پڕ بکەنەوە.
لە هەرێمی کوردستانی عێراق، دوو هێزی دەرەکی بۆ بەدەستهێنانی نفووز و پێگەی خۆیانو پاوانخوازییان پێشبڕکێ دەکەن کە ئەواانیش :
تورکیا، کە پەیوەندییەکی نزیکتری لەگەڵ مەسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە،
ئێران، کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بافڵ و قوباد تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پتەوترە.
سەرکردایەتیی ئێران هەوڵیان داوە بە گواستنەوەی بازرگانی لە ڕێگەی دەریاوە بۆ ڕێگەی وشکانی، بەربەستەکانی ترەمپ تێپەڕێنێت لە کاتێکدا دراوسێکانی باکووری ئێران، تورکیا، ئازەربایجان و تورکمانستان، ئامادەیی خۆیان بۆ ئاسانکاریی ئەم پرۆسەیە نیشان داوە.
بڕیاری ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە کاتێکدایە کە شەڕ لەگەڵ ئێران بەردەوامە، لە کاتێکی هەستیاردا دەستەڵات و کاریگەریی واشنگتۆن کەم دەکاتەوە.
سەرکردایەتیی ئێران هەوڵ دەدات بە گۆڕینی ئاراستەی بازرگانی لە دەریاوە بۆ وشکانی، فشار و سزا و سنووردارییەکانی ئەمریکا تێپەڕێنێت. بوونی هێزەکانی ئەمریکا نەیتوانیوە قاچاخ و بازرگانیی نایاسایی بە تەواوی بوەستێنێت، بەڵام توانای ئەوەی هەبووە هاوسەنگییەک لە ناوچەکە بپارێزێت. ئێستا ئەو هاوسەنگییە تا ڕادەیەکی زۆر لەناوچووە.
کۆمپانیا نهێنیەکانی سەر بە ئێران لە کوردستان
لەگەڵ نەمانی هێزە ئەمریکییەکان، کاریگەریی واشنگتۆن کەمتر دەبێت، بەڵام ترەمپ هێشتا چەندین ئامراز و دەسەڵاتی بەردەستی هەیە.
بۆ ساڵانێک، بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا تۆڕی کۆمپانیا نهێنیەکانی پەیوەست بە ئێرانیان چاودێری کردوە . ئێستا ترەمپ، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، وەزارەتی دارایی و هێزەکانی ئەمریکا کە لە دەرەوەی ناوچەکە چاڵاکن، دەتوانن لە دژی ئەم تۆڕە هەنگاوی جدی بنێن.
یەکێک لە گەورەترین کۆنگلۆمێرە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، و لەوانەیە تەنانەت لە ئاستی عێراقیش، Nokan Group ـە.
ئەم گرووپە لە ٣٨ گرووپی کۆمپانیا و کۆمپانیای لاوەکی پێک هاتووە و لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چالاکە؛ لە نەوت و گازەوە بگرە تا بیناسازی، پەیوەندی و گەشتوگوزار. هەروەها بەشێکی گرنگی بازرگانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لەژێر کاریگەریی ئەم گرووپەدایە.
لە واشنگتۆن نیگەرانییەک هەیە کە سەرکەوتنی Nokan و سەرمایە زەبەلاحەکەی تەنها بە توانای بازرگانییەکەی نەبێت، بەڵکو پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارەگای ڕەمەزانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕۆڵی تێدا هەبێت ، ئەو دامەزراوەیەی کە بە هێزی قودسەوە پەیوەندی هەیە و بەرپرسی کاروباری ئێران لە عێراق دادەنرێت.
هەندێک لە لایەنە عێراقییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کۆمپانیای ئێرانی Nikan Holding، کە لە چەندین بوارێکی پیشەسازی کار دەکات، پەیوەندییە بازرگانی و هاوئاهەنگییەکی بەهێزی لەگەڵ Nokan هەیە.
باشماخ؛ دەروازەیەکی گرنگی بازرگانی
لە نزیک بازگەی سنووری باشماخ، لە بەشی هەرێمی کوردستان کە لەژێر کاریگەریی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندایە، کۆگا و شوێنی هەڵگرتنی کاڵای گەورە هەیە. کۆمپانیاکانی بواری بیناسازی، کە لە پرۆژەی ئارام سیتی و پرۆژەکانی تریش کار دەکەن، بەشێک لە کاڵاکانیان لەم شوێنانە هەڵدەگرن بۆ بازرگانیی سنووری .
Polay Bahez، کە لە کوردستان بە ناوی Folad Bahez ناسراوە، بە کۆمپانیای ئێرانی Mobarakeh Steel موبارەکە ستیل پەیوەندیی نزیکی هەیە ، لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە ژێر سزاوە
Anzu Foundation کە لەلایەن هاوڕێی دارۆی شێخ نوریەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە ئەم کۆمپانیایە لە بواری هاوردە و هەناردەکردنی سووتەمەنی لەگەڵ ئێران چاڵاکە و هەروەها لە بازرگانیی چیمەنتۆ ، ئاسن و کەرەستەی بیناسازی و جگەرە بەشدارە.
کۆمپانیای Natron ناترۆنیش لە گواستنەوەی سووتەمەنی لە سنوورەکان ڕۆڵ دەبینێت.
هەروەها، بە پێی هەندێک ڕاپۆرت، South Kurdistan Group of Companies کۆمپانیای ساوز کوردستانی ئیدارەی گشتی لە گواستنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکانی گاز لە کێڵگەی خورمور چاڵاکی دەکات. ئەم کۆمپانیایە لە ماوەی ڕابردوودا بووەتە جێی سەرنج بۆ ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەریدا لەلایەن ئەمریکاوە و لە ئێستادا لە ژێر مشتومڕدایە ، لەگەڵ ئەوەی ئەندامانی خێزانی تاڵەبانی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆیان تێدا هەیە.
کاڵای هەرزانی ئێران و زیان بە بازاڕی ناوخۆ
یەکێک لە گەورەترین ناڕەزایییەکانی لایەنە عێراقییەکان، بێ گوێدان بە مەزهەب یان نەتەوە، پەیوەندی بە هاتنی بەرهەمە هەرزانە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکانی ئێرانەوە هەیە.
ئەم بەرهەمە ئێرانیانە بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕەکانی عێراق و کوردستان دەفرۆشرێن و بەهۆی ئەوەشەوە بەرهەمهێنەر و پیشەسازیی ناوخۆیی لەگەڵ ڕکابەرییەکی نایەکسان ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
زۆرێک لە کوردەکان ئاماژە بە مارکەی Pegah پێگاه دەکەن کە گەورەترین بەرهەمهێنەری بەرهەمە شیرەمەنیەکان و کۆمپانیای خزمەتگوزاریی خواردنە لە ئێران، کە لقێکی لە سلێمانی هەیە.
پاسداران و جۆراوجۆرکردنی تۆڕی کۆمپانیاکان
سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆڕی دارایی و بازرگانییەکانی خۆی جۆراوجۆر کردووە ، و کۆمپانیاگەلێکی لەبەردەستدایە کە دەتوانێت بۆ چاڵاکییەکانی پشتیان پێببەستێت یان لە ڕێگەیانەوە هەوڵ بدات لە سزا و سنوردارکردنی بازرگانی خۆی بپارێزێت.
بە شێوەیەکی ئاشکراتر، Homa Air هۆما ئێر ــ کە ناوە ئێرانیەکەی Iran Air ناسراوە و کۆمپانیایەکی سزا لێدراوی پەیوەست بە سپای پاسدارانە ــ ئۆفیسێکی لە سلێمانی هەیە بە ناوی هۆما ئێر . ئەم ئۆفیسە گوایە هەم بۆ کاروباری فڕۆکەوانی و هەم بۆ خزمەتگوزاریی گەشتوگوزار بەکاردێت.
هەروەها بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئیدارەی گشتی تاڵەبانی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئێرانی بە ناوی Koushesh کؤشش هەیە کە ماددەی تەقینەوە هاوردە دەکات .
واشنگتۆن بۆ ماوەیەکی درێژ سەرنجی خۆی زیاتر لەسەر گرووپەکانی بەغدا، وەک Al-Muhandis Group، داناوە؛ بەڵام تۆڕی سپای پاسداران تەنها بە گرووپە چەکدارەکانەوە سنووردار نییە.
ئەم دامەزراوەیە لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە تۆڕێکی فراوانتر لە کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییەکان دروست بکات؛ کۆمپانیاگەلێک کە بتوانن هەم لە چاڵاکییە ئابوورییەکاندا بەکاری بهێنرێن و هەم بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی سزا ئەمریکییەکان.
لە بەغدا، بە ڕوونی نموونەی کۆمپانیاگەلێک وەک ScopeSky باس کراوە.
کوردستان نابێت چیتر لە پێناو پێگەی ئێراندا لەبیر بکرێت
بەڵام پێشبڕکێی نفووز و تێکەڵبوونە سیاسی و ئابوورییەکان تەنها بە ناوچە نا کوردییەکانی عێراق سنووردار نییە.
بۆ ماوەیەکی درێژ، هەرێمی کوردستانی عێراق بە شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ کراوە کە گوایە لە دەرەوەی ئەو چاودێری و فشارەیە کە بەشەکانی تری عێراق ڕووبەڕووی بونەتەوە .
ئێستا کە هێزەکانی ئەمریکا چیتر پێویستیان بە ڕێککەوتنی تایبەت لەگەڵ کوردەکان نییە بۆ مانەوەی هێزەکانیان ، وەزارەتی داراییی ئەمریکا و دەزگای هەواڵگریی ناوخۆی ئەمریکا (CIA) دەبێت بە شێوەیەکی جدیتر سەرنج بخەنە سەر ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی کە یارمەتی بە پێشخستنی ئامانجەکانی ڕێژیمی ئێران دەدەن.
هەروەها دەبێت ئەو وەبەرهێنەر و بازرگانە کوردانەش لەژێر چاودێری بن کە لە قازانجی ئەم تۆڕەدا بەشدارن یان بە شێوەیەک لە شێوەکان پارێزگاری لێ دەکەن .
لە کۆتاییدا، کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەنها گۆڕانێکی سەربازی نییە؛ بەڵکو دەتوانێت هاوسەنگیی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی ناوچەکەش بگۆڕێت. لە هەرێمی کوردستاندا، ئەم گۆڕانکارییە دەکرێت بواری پێشبڕکێی نوێی تورکیا و ئێران بۆ بەدەستهێنانی نفووز فراوانتر بکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

