<

لە بەڵگەنامەیەکی دەزگای هەواڵگری میت مەلا مەزهەر خوراسانی سیخوڕی بۆ میت کردوە؟

14/07/2026, 1:26 (GMT+1)
بەڵگەیەکی بڵاونەکراوەی نهێنی باسی پەیوەندیی مەلا مەزهەر خوراسانی دەکات بە دەزگای هەواڵگری (میت)ی تورکەوە، کە تیایدا هاتووە ناوبراو پارەی لەبەرامبەر سیخوڕیکردن بۆ ئەو دەزگایە وەرگرتووە.
ئەو نووسراوە وەک بەڵگەیەک، کە بە دەستمان گەیشتوە، بەدیار دەکەوێت بریتییە لە نووسراوێکی زۆر نهێنی ناوخۆی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کە هێشتا ڕاستی و دروستی ئەم دۆکۆمێنتە پشتڕاست نەکراوەتەوە بە هۆکاری ئەوەی دۆکۆمێنتەکە لە دەزگای هەواڵگری تورکی میتەوەیە و ئێمە وەک تیمی ڕۆژنامەوانی کوردستانپۆست ناتوانین پەیوەندی لەگەڵ دەزگای میت ببەستین بۆیە ناوەڕۆکەکەی وەک ئەوەی لە دۆکۆمێنتەکەدا هاتوە دەگوێزینەوە.
بەپێی ناوەڕۆکی ئەم بەڵگەیە، کە بەرواری 11 ی ئاداری 2022 لەسەر تۆمار کراوە، تێیدا داواکاریەک لە ئەفسەری هەواڵگری لە باکووری عێڕاق نێردراوە بۆ هۆبەی هەواڵگری لە ئەنقەرە بۆ پەسەندکردنی پارەدان بە سەرچاوەیەکی هەواڵگری کە بە ناوی خوازراو «Khorasani خوراسانی » ناسێنراوە. دۆکۆمێنتەکە باس لەوە دەکات کە ئەو سەرچاوەیە زانیاری لەسەر کۆبوونەوەی گرووپە نەتەوەپەرستە کوردییەکان لە هەولێر و سلێمانی ناردوە بۆ ئەفسەری هەواڵگری میت.
لە دۆکۆمێنتەکەدا هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەو زانیارییانە لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بە سوود هەڵسەنگێنراون، و لەسەر ئەو بنەمایە داوای پێدانی بڕی ٧ هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەو سەرچاوەیە (مەزهەر خوراسانی ) کراوە.
دۆکۆمێنتەکە ناوی کەسێکی دیاریکراو وەک ناسنامەی سەرچاوەکە دەهێنێت کە ئەویش "مەزهەر تاهیر محمد"ە و نازناوەکەی خوراسانیە پاش بەدواداچون بۆ ئەو ناوە و نازناوەکەی دەردەکەوێت کە ئەو کەسە مەلا مەزهەر خوراسانیە ،بەڵام وەک لە پێشیشەوە ئاماژەمان پێکردوە کە بە هۆکاری ئەوەی بەڵگەکە بەڵگەیەکی هەواڵگری بڵاو نەکراوەیە و تەنها ناوەڕۆکی بەڵگەکە بڵاو دەکەینەوە چونکە وەک تیمی ڕۆژنامەوانی کوردستانپۆست نەمانتوانیوە ڕاستی دۆکۆمێنتەکە پشتڕاست بکەینەوە
هەتا ئێستا، هیچ لایەنێکی فەرمی یان بەڵگەیەکی سەربەخۆ نییە کە بتوانێت ڕاستی ئەم دۆکۆمێنتە بسەلمێنێت یان ڕەتی بکاتەوە. هەروەها، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە شێوەی گشتی سەبارەت بە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە چالاکییە ئاسایشییە نهێنییەکان وەڵام نادەنەوە .
کوردستانپۆست هەوڵ دەدات بۆ وەرگرتنی وەڵام لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و لەوانەش کەسە ناوهێنراوەکە و دامەزراوەکانی تورکیا. ئەگەر هەر وەڵامێک بگەن، بۆ پاراستنی هاوسەنگی ڕاپۆرتەکە بە تەواوی بڵاودەکرێنەوە.
ئەوەی جێی سەرنجە و گومانەکان دەڕەوێننەوە ئەوەیە مەزهەر خوراسانی لە چەندین بۆنەدا دژە کوردبونی خۆی بەیان کردوە و لە یەکێک لە تۆمارەکان لە ساڵانی ڕابردوو کە ناوبراو لەسەر گۆڕی سوڵتانە خوێنڕێژەکانی عوسمانیە و بە کوڵ دەگری و لە کاتی جەنگی نێوان کورد و تیرۆرستانی ئەحمەد شەرع لە ڕۆژئاوای کوردستان بە هەمان شێوە مەزهەر خوراسانی پاڵپشتی تورک و دژایەتی کوردی دەکرد و گاڵتەی بەکچ و ژنە شەهیدە کوردەکان دەکرد .

بەڵگەکە :

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست