هۆکار چییە کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ نەخۆشکەوتن و مردنەکەی باوکیان دەشارنەوە
27/09/2026, 13:59 (GMT+1)

کۆسرەت رەسوڵ، ئەو پیاوەی کە لەسەردەمی شاخدا ناوبانگی بەوە دەرکردبوو، گوایە پێشمەرگەیەکی ئازا بووە و دەستی بە دەمی شێردا کردووە، سەرەتای چوونی ئەم قارەمانە بۆ شاخیش بەوە دەستی پێکرد، کە ئەو کاتەی لە هەولێر فەرمانبەر بوو، قاسەی دائیرەکەی بەتاڵکردەوە و هەرچی پارەی تێدا بوو، دەریهێنا و لەگەڵ خۆیدا بردی، وەکو دەگێرنەوە ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە ماوەی چەند مانگێک موچەی فەرمانبەران دواخرا، تا لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی بردنی پارەکە کرا.
نکوڵی ناکرێت، کە کۆسرەت لە شاخ کۆمەڵێک چالاکی کردووە، چۆتە ریزی پێشەوەی شەڕەکانیشەوە، وەکو نەوشیروان لە چەند دانیشتنێکدا بۆ کەسە نزیکەکای خۆی ددانی پیداناوە، بە کابرایەکی شیتۆکە و مێشک پووت ناویان هێناوە. راستییەکەی کۆسرەت وەهاش بوو، چونکە لە تەواوی ژیانیدا نە رۆژنامە و نە کتێب و هیچ شتێکی نەدەخوێندەوە. ئەوەی هەیە، کە لەسەردەمی ساڵانی 1973-1974 یەکێک بوو لەوانەی کە بارەگای بارزانی بۆ خولی سیخوڕیی دەزگای پاراستن ناردبوویانە دەرەوەی ولات، هەتاوەکو چووبووە بولگاریاش لەوێ خوێندبووی، بەڵام فڕی بەسەر زمانی بولگاریشەوە نەبوو.
پێشمەرگە و ئەو بزووتنەوەیەی، کە یەکێتیی لە شاخ لە دوای ئاشبەتاڵ دەستیان پێکردەوە، وایکردبوو، کە خەڵکی کوردستان هیوایەکی دیکە بەم بزووتنەوەیەی جەلالیش پەیدابکاتەوە و پشتگیریان بکەن، چونکە وەنەبێت هێندەی تاڵە موویەک جەلالی و مەلایی، جیاوازییان لە یەکتر هەبێت، بەڵام جەور و زوڵم و چەوساندەنەوەی حکومەتی بەعس وای کرد، کە خەڵکی ئەو کارانەی چەکدار و خراپەکارییەکی سەرکردە و بەرپرسەکای یەکێتیش لە بیر خۆی بەرێتەوە، بەهیوای ئەوەی یەکێتی بتوانێت ئەوەی پارتیی لە ئاشبەتاڵەکەدا لەدەستی داوە ، بتوانن بەدەستی بهێنەوە.
لە شەڕی کوردکوژی نێوان پارتیی و یەکێتیی، ئەوە بوو، کاتێک پارتییەکان بە یارمەتی سوپا و تانکەکانی حکومەتی بەعس هاتنە سلێمانی و هەموو سەرکردایەتی یەکێتیی هەڵیانتیزان و چوونە سنوری ئێران، کۆسرەتیش یەکێک بوو لەوانەی کە بە نیازبوو، رابکاتە سنوری ئێران، بەڵام لەو بەری چیای گوێژە خۆی مەلاس دابوو، بەماوەیەکی کەم تەرازووی هێزی هەردوو لاسەنگ بوو، جارێکی دیکە ئێران یارمەتی هێزەکای یەکێتییان دا و توانییان بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی و ئەم کۆسرەتە یەکێک بوو لەوانەی گەڕایەوە و خەڵکی پێشوازییان لێکرد، تەنانەت خەڵکی سلێمانی خستیاننە قەلادۆشکانی خۆیان.
کۆسرەت کابرایەکی داوێنپیس، دز، زمانپیسیش بوو، رای وابوو، کە خەڵکی سلێمانی جیاوازیی لەنێوان هەولێر و سلێمانییدا دەکات، لە ماوەی دەسەلاتی ئیداری و سەربازیی خۆیدا، کەوتە دابەشکردنی زەوی و زار بە سەر ئەو هەولێریانەی کە دەبوونە لایەنگری خۆی و چەکیان بۆی هەڵدەگرت. چکەدارەکانی سەر بە خۆی رۆژانە ئازاری هاوڵاتییان دەدا. لە سەردەمێکدا خەڵکی لە مولازم موحسن و جاسوس و ئەمنەکانی رزگاریان بوو بوو، کۆمەڵێک کەسی دیکە هاتبوونە ناو سلێمانییەوە، جێگای ئەمانەیان گرتەوە، بە داخەوە دەبێت بڵێم، ئەوانەش لە نمونەی ئەرسەلان بایز، سەعدی پیرە و کۆسرەت رەسوڵ بوو، کە بە ناراستەوخۆ خەڵکی بیدەسەڵاتی سلێمانییان دەچەوساندەوە. دەستدرێژیان دەکردە سەر ژن و کچان، دەستیان بەسەر زەوییدا دەگرت و بە ئارەزووی خۆیان دەیان فرۆش و دەیاندا بە پیاوەکانی خۆیان.
منداڵەکانی کۆسرەت رەسوڵ لە باوکیان باشتریان لێدەرنەچوو، یەکەم خەسلەت کە لە باوکیان بۆیان مایەوە، کەرێتیی و دەبەنگی بوو، کە کاتێک قسە دەکەن، ناتوانن دوو رستەی جوان لە دەمیان بێتە دەرێ، وەکو نمونە: رێناسی کچی بە زۆر لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیرا، کە بە ئارەزووی خۆی دەوامی دەکرد، کاتێکیش کە تەواوی کرد، کە شایانی خوێندنەکەش نەبوو، بەڵام بە زۆر کرا بە دکتۆر.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لە شاگردی قاوەخانەوە بۆ کۆمپانیای موڵتی ملیار دۆلاری
لە کۆمەڵێک بەڵگەنامەدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لە قاوە خانەوە بۆ کۆمپانیای موڵتی ملیار دۆلاری دەرباز کۆسرەت کە لە ئێستادا کوڕە گەورەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیە و میراتگری سیاسی و ئابوریەتی لە دایکبووی ( 6-1-1982 ) گەڕەکی موفتی شاری هەولێرە و برا گەورەی شاڵاوە کە لە دایکبووی 1983 یە و لە هەمانکات برا گەورەی ڕێناس کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی کە خوشکیانە و لە دایکبووی 1988 ە ، دەرباز لە ساڵی 1994 ەوە نێردراوە بۆ دەرەوەی ووڵات و لە سوید نیشتەجێ بوە و لە ساڵی 1998 هاتۆتە بەریتانیا و ڕەگەزنامەی بەریتانی هەیە و لە ئێستادا دەرباز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیە
دەرباز هاوشێوەی کوڕە بەرپرسەکانی دیکە خاوەنی هیچ نەبوە و سەرەتا لە قاوەخانەیەک کاری کردوە تا ئەو دەمەی کۆسرەتی باوکی دەبێت بە دەسەڵاتی دووهەم لە ناو یەکێتی دوای جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان موستەفا ئیتر لەوێوە دەرگای دزێتی بۆ دەکرێتەوە و وەک هەر بەرپرسێکی دیکەی یەکێتی دەست دەکات بە تاڵانی و بزنس و پارە پەیدا کردن و دەرباز لە پڕدا قاوەخانەکە دەکڕێتەوە بە ناوی ڕەبیعە کافێ ( RABIA CAFE ) وەک لە داتای کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بەریتانیادا هاتوە دەرباز لە ساڵی 2008 ئەم کافێیەی تۆمار کردوە بە ناوی خۆیەوە ، هەر لە هەمان ساڵدا کۆمپانیایەکیش دادەنێت بە ناوی(میشن پارتنێرس MISSION PARTNERS ) پاشان بەمەوە ناوەستێت و پاش ئەوەی چەندین کۆمپانیا و شوقە و ڤێلا دەکڕێت لە ووڵاتانی دیکەی ئەوروپی دەپەڕێتەوە بۆ خلیج و لەوێ لەگەڵ چەند سەرمایەدارێکی خلیجی و بە دیاریکراوی سەرمایەدارانی قەتەڕی و ئیماراتێ لەوانە ( دکتۆر شەربل ئەبو خەلیل و یەزن ئەبو جولالی ئیماراتی و ئەحمەد وەلید ئەحمەدی ئیماراتی خاوەنی بانقی ئیسلامی عێڕاقی IIB ) دەبن بە هاوبەش و لە بەریتانیا چەندین کۆمپانیای دەرمان و خواردەمەنی دادەمەزرێنن و ناوی دەنێن گرووپی کۆمپانیاکانی ڤێنچور VENTURE وەک لە تۆماری کۆمپانیاکاندا هاتوە و بەڵگەکان لەبەرچاوتاندان دەرباز خاوەنی کۆمپانیایەکی دەرمان و کەل و پەلی پزیشکی پێشکەوتوە بە ناوی ( هێڵز تێک ڤێنچرز HEALTH TECH VENTURES ) بە بەهای 7600 دەفتەر دۆلار دەکڕێت ئەوەی سەیرە بۆ خۆدزینەوە لە باج کۆمپانیاکەی لە ڤێرچن ئایلەندی بەریتانی تۆمار کراوە کە ئەو تۆمارانە بە باوکی هەموو کۆمپانیا ئۆفشۆرەکانی جیهان دێت و لە ڕێگەیەوە ملیارات دۆلار سپی دەکرێتەوە
هەر لە هەمانکاتدا دەرباز خاوەنی کۆمپانیایەکی دیکەیە لەگەڵ هەمان هاوڤەشە قەتەڕیەکان بە ناوی (فوود تێک ڤێنچرز FOOD TECH VENTURE ) و لە شاری لەندەن ئەم کۆمپانیایە تۆمار کراوە و بەرپرسیارە لە کاری خۆراک و بازرگانی گشتی خۆراک بۆ سەرتاسەری ئەوروپا و لە ناویاندا بەریتانیا و وەک لە داتاکاندا هاتووە ئەم کۆمپانیایە سەرمایەکەی سەروو 4800 دەفتەر دۆلارە
هەر لە داتای کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بەریتانیادا هاتوە کە دەرباز بە ناوی شاڵاوی برایەوە کۆمپانیایەکی داناوە و بەڵام هەر بە زووی لایبردوە بە ناوی ( ئینتەر سێکت لیمیتد INTERSECT LIMITED ) لە لایەکی دیکەوە دەربازی قاوەچی جگە لە ئەوروپا و ئەمریکا خاوەنی نەخۆشخانەیەکی تایبەتە لە شاری هەولێر بە ناوی ( نەخۆشخانەی پار PAR HOSPITAL ) کە تێچوەکەی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلارە و پێشکەوتوترین جیهازی پزیشکی تێدایە و داهاتی ساڵانەی تەنها ئەو نەخۆشخانەیە سەر و پەنجا ملیۆن دۆلارە ئەمە جگە لەو سەدان ملیۆن دۆلارەی کە.لە ڕێگای دەرمانی قاچاخ و سپیکردنەوەی پارەوە لە ڕێی کۆمپانیاکانی.کە دەستی دەکەوێت .
شایەنی باسە %80 ی بازرگانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی سلێمانی و دەوروبەری لەلایەن دەرباز و بنەماڵەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیەوەیە و لە ئێستادا دەرباز سەرمایەکەی سەروو 8 ملیار دۆلارە.
مردنی کۆسرەت بە نهێنی:
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت لە نامەیەکدا پێی راگەیاندنین، کە کۆسرەت لە شەوی 15 – 09 – 2026 ماڵئاوایی لە ژیان کردووە، بەڵام بە بڕیاریی کوڕەکانی بە باشیان زانیوە ئەم هەواڵە بشارنەوە، لەبەر ئەوەی ئەو چەکدار و کەسانەی کە بە هۆی کۆسرەت رەسوڵەوە لە دەوریدا ماونەتەوە، لەوە دەترسن ئیتر واز لە کوڕەکانی کۆسرەت بهێنن و دەستبەرداری کورەکانی ببن و بچنە بەرەیەکی دیکەوە. تەنانەت سەرچاوەکە دەڵێت، لاشەی کۆسرەت هەر لە گردی پارێزگا (موحافیز) شاردراوەتەوە،، کاتێک پرسیاری ئەمە لە سەرجاوەکە کرا وتی من دڵنیا نییم بەڵام ئەوەندەی بزانم لاشەکەی لەوێ دوور نەخراوەتەوە، ئیتر نازانم دوای ئەوە بە دزییەوە برابێتە شوێنی دیکە.
بۆ بینینی ئەم ڕاپۆرتە بە شێوەی دەنگی و بینینی بەڵگەکان لەم بەستەرەی خوارەوەدا :
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

