حه‌مایل بە دوو وشە شەڕی نێوان جه‌لال و مه‌سعودی کۆتایی پێهێنا، پێی وتن: پاره‌کە بەشبکەن
17/12/2010, 12:00 (GMT+1)

کورد زۆر ژنی بەناوبانگەو بە غیرەت و دڵسوزی تیاهەڵکەوتووە لە میژوودا، وەک شابانوو ئمیاتەسی بابۆڵ ژنەی نەبۆخودنەزەر، شابانوو ڤەشتی ماد، شابانوو مەندان دایکی شاهه‌نشا کۆڕشی مەزەن، شابانو ئەستیرهکەی ماد. دایکی مسعود بارزانی هه‌رچه‌نده ناچێته ریزی ئه‌مانه‌وه، لێ به‌و دوو وشیهیه گیانی هەزاره‌ها کوردی نەزانی پاراست.
شەڕی شیخ جه‌لال تاڵەبانی دژی بنەماڵەی شێخی بارزان، پێی ئەوت شەڕی پێشکەوتن دژی خیڵکەیی، شەڕی زانین دژی نەزانین، شەڕی ڕۆشنایی دژی تاریکی، شەڕی سۆرانی دژی بادینی، شەڕی سوشیالیست و دیموکرات دژی دیکتاتۆر و زاڵم، شەڕی خویندەوار دژی نەخویندوار. شەڕی کوردپەروەر دژی خیانەتکار، به‌ڵام لە کوتاییدا دەرچوو، کە شەڕی دوو دز بوو لەسەر پارەبەشکردن.
بۆ مێژوو ده‌مه‌وێت ئه‌مه بگێڕمه‌وه، که من مه‌لا مسته‌فا بارزانیم لە شاری نەغەدەی ئیران له ساڵی 1975دا بینی، که ڕوژی پیشوو لای شاهه‌نشای ئێران بوو، که هاته‌وه پاش نیوەڕوو بوو، من لەگەڵ کۆمەڵێک کورد چاوەڕێمان ئه‌کرد، کە گۆێی لێبگرین، لە پڕ مه‌لا مسته‌فا هاتە ژوورەوە لە نزیکی دەرگای خێوهتهکە دانیشت لەگەڵ شێخ بابۆی برای، لە پرسیار و وه‌ڵامی که‌سێکدا، دوایی ئه‌و که‌سه هەڵسا و ڕۆیشت، سلێمان سەندی ئه‌و که‌سه‌ی به مه‌لا مسته‌فا ناساند، وتی ئەزبەنی ئەو کوردە، که ڕۆیشت مروڤیکی زۆر باشە و خەڵکی ناوچەی سلێمانیە.
مه‌لا مسته‌فا، وه‌ڵامی دایەوە وتی: سلێمانی، سلێمانی!؟ مرۆڤی باشی تێدا نییە، لە هەر کوێ پارە و نان هەبێت لەوێن".
من ئەمەم بە گۆێی خۆم بیست خوا شاهیدە، لە جه‌لال تاڵەبانی و قانعی فەردم نەبیستووە. من گەنج بووم ئەو کاتە زۆرم پێناخوش بوو، که مه‌لا مسته‌فا وه‌های وت.
حه‌مە میروەیسی نووسەری کتیبی "گەڕانەوی مادەکان' پیشمەرگەی شوڕشی ئه‌یلول و دەربەدەر لە وڵاتەی ئەمه‌ریکا لە ساڵی 1976.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

