سایتى ئاوێنە تەرویج بۆ رەنج سەنگاوى دەكات
11/08/2011, 12:00 (GMT+1)

لەهەواڵەكەدا لەژێر ناوى "بەرێوبەرى كەناڵى ئاسمانى كوردسات ئەگۆردرێت". بەبێ بۆنە نوسیویان (رەنج سەنگاوى جێگرى پێشووى كەناڵەكەو پێشكەشكارى بەرنامەى "بەكراوەیى..لەگەڵ رەنج"ى كەناڵى نالیا یەكێكى ترە لەپاڵێوراوەكان كە كوردسات دەیانەوێت داواى لێبكەن بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە)
من كەیەكێكم لەئاگادارانى ئەو مەسەلەیە، دەمەوێت خەڵكى ئاگادار بێت كەهێنانەوەى ناوى رەنج سەنگاوى بێجگە لەتەرویجكردنو بیرخستنەوەى ناوى ئەو هیچ جۆرە راستىو دروستییەكى تیادا نییە...... لەئێستاشدا حەز دەكەم هەموو لایەك بزانێت بۆ ئەو پۆستە بەباشو خراپ باسى رەنج سەنگاوى نەكراوە .لەگەڵ رێزیشمدا بۆ كەسایەتى ئەو بەرێزە، كورد وەتەنى ناوى لەكولەكەى تەریشدا بۆ ئەو مەسەلەیە نەهاتووە.
من یەكێكم لەهاورێكانى رەنج سەنگاوىو تا لەكوردساتیش بوو یەكێك بووم لەوانەى بەریەككەوتنى ناخۆش لەنێوان منو ئەودا نەبووە رێزیش لەنێوانماندا تا ئەندازەیەك دیار بوو، بەڵام ناشبێت ئەو راستییە نەڵێم كە رەنج سەنگاوى دەستێكى باڵاى هەیە لەهونەرى تەرویج كردنو ریكلامكردن بۆ ناوى خۆى. بۆیە بەبرواى من ئەم هەواڵە پەیامێكى رەنج سەنگاوى خۆیەتى تاوەكو بە بەرپرسانى كەناڵى كوردساتو یەكێتى نیشتیمانى بڵێت من "نەگۆڕاوم وەك جاران ماوم". ئاگادارم بن. لەهەمانكاتیشدا بەبەرپرسانى نالیا دەڵێت: ئەوە منم، یەكێكم لەپاڵێوراوان بۆ بەرێوبردنى كوردسات زیاتر چاوتان لێمەوە بێت!!!!
بەڵام سەیر لەوەدایە وێراى ئەوەى ئەم هەموو تەرویجەى بۆ خۆى، بە سایتەكە كردووە ،چونكە ئەو هەواڵەش هەر لەلایەن خۆیەوە دراوە بەئاوێنە، لەهەمانكاتدا بەپۆزەوە بەسایتەكەى راگەیاندووە (هیچ شتێكم لەمبارەیەوە نەبیستووە).
وەڵاهى ئافەرین رەنج بۆ خۆتو تەرویج كە بۆ خۆتى دەكەیتو لەهەمانكاتیشدا سایتێكى ناودارى وەكو ئاوێنە بە بەلاش بۆتدەكەن.
كارمەندێك لەكوردساتەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

