<

لەبارەى دزىیە ئابڕوبەرەكەى(عومەر فەتاح)كورد گوتەنى(ئەگەر دیتیان ئەزم,نەیاندیت دزم)

13/09/2009, 12:00 (GMT+1)
بۆ چاودێران وئەوانەى گرنگى بە بارى نێوخۆى یەكێتى دەدەن گەندەڵیەكانى عومەر فەتاح وەك خۆر دیارن ئەداى سیاسى وئیدارى لەماوەى جێگرى سەرۆكایەتى حكومەتدا بە تایبەت بۆ خەڵكى یەكێتى هیچ گومانێك ناهێڵێتەوە كە ئەم پیاوە پۆستەكەى تەنها بۆ بەرژەوەندى خودى خۆى وكوتلەكەى تاڵەبانى بەكار هێناوە هەر ئەوەشە ئەمڕۆ سكرتاریەتى تاڵەبانى دەیەوێ بەرى خۆر بە بێژەنگ بگرێت و زۆر شەرمنانە دەڵێ(پارەكە لە شوێنێكى ئەمینەو یەك فلسى لە كیس خەڵكى كوردستان ناچێ) هەڵبەت هەمو دزێك بەم یاسایە ڕازى یە ئەگەر نەیان دیت بەرزەكى بانانەو بۆى دەردەچێ خۆ ئەگەر بینراش دەڵێ بۆت لە شوێنێكى ئەمین دادەنێم!!!ئاى میلەتى كوردى هەژارچۆن كەوتیە بەر كەڵبەى تیژى ئەو گورگە برسى یانە!!!دەمێكە كورد گوتویە(دیزە كابان بیشكێنێ دەنگى لێ نایە)بە داخەوە تاڵەبانى كە توشى هەندێك هەڵەى ستراتیژى دەكەن كە دەبێتە پەڵەیەكى ڕەش بە مێژوى خەباتى سیاسى یەوە.من نازانم  چۆن ماهیەتى عومەر فەتاح ومەلا بەختیاروئازاد جوندیانى و محمود سەنگاوى وەك خۆى نابینێ!!كە وەك ئەو ڕاوچیە وان كە لە دورەوە سەیرى ئەو كەوە دەكەن كە بە داوەوە دەبێ وخۆشى لەوە وەردەگرن كە كەوەكە چۆن خۆى هەڵدەكوتێ وداوەیەش داوەكە لە قاچى تونتر دەبێ !!.من زۆرم لا سەیرە كە پاساوێكى تریان بۆ دزیەكەى ئەم جارە نەهێنایەوەو نەیانگوت ئەویش (گۆڕانە)!!! بەسە جەنابى تاڵەبانى جارێك دەتكەنە مەسئولى حەملەى هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم بەوەش پایەت لە ناو كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان كەم دەكەنەوە جارێكى دى بۆ بارزانى باوك فرمێسكت پێ هەڵدەڕێژن!جارێكى دى پێت دەنوسن كە گەورەترین هەڵەى سیاسیت ئەوە بوو كە لە مەڕحومى بارزانى جیا بویتەوە. جارێكى كە فایلدارەكانت پێ ئاشكرا دەكەن ودوایە لە ئاهەنگێكى حزبیدا بە دەست كوتان لێیان خۆش دەبیت!!جەنابى مام جەلال ئەوانە نایەنەوێ تۆ وەك ڕێبەرو سەركردەیەكى ڕۆحى میلەتەكەت بمرى, نایەنەوێ مێژوى هاوچەرخى كورد بە پیتى زێڕ ناوى تۆ لە لاپەرەكانیدا تۆمار بكا.ڕێگاى نەمرى وچونە نێو مێژوت هەڵزنانە بە هەورازى (گردەكە) چۆن تۆ بویت بەستەڵەكى ڕێگاى سەرى ڕەشت شكاندئاواش ئاشتەوایى ماڵى یەكێتى پێویستى بە هەنگاوى بوێرانە هەیە.تۆ كۆمەڵێك گورگى برسى دەوریان داوى دەبێ وشیار بى چونكە كەڵپەى ژەهراویان پەكى تۆ دەخەن وكوردایەتیش مێژوێك دەگێڕنەوە دواوە.باوەرشت بێ باشیش دەزانى ئەوەندە كورسى گۆڕان نەبان كۆمەڵێك شت بۆ یەكێتى دەبونە خەون لەوانە:سەرۆكى حكومەت,وەزارەتى سیادى,جێگەى د.بەرهەم لە بەغدا,سەرۆكى كۆمار....هتد ئیتر با بەس بێ بەرژەوەندى باڵاى یەكێتى و گەل وادەخوازێ هەمو یەكێتى تەنها لە چاوى ئەو شەمشەمە كوێرانە نەبینى دە لێگەڕێ با دادگا سەروەر بێ و عومەر فەتاحەكان بكەونە بەر حوكمى مێژوو بەمەش سەروەرى بۆ (ى ن ك)دەگەڕێتەوە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست