خۆرى پارتى لە كەركووك ئاوابوو.........
13/03/2010, 12:00 (GMT+1)

بە درێژایى مێژوو هەركەركوكیەكان رۆڵى سەرەكیان بینیووە لە بزاڤى رزگارى خوازى كوردى هەر ئەوان بوون ببوونە سوتەمەنى و ئاوەرەى شارەكان بوون، لەسەر كوردبوون و داكۆكى كردن لە سەر كورد بوونیان ئازارى زۆریان چەشت بەڵام ئەوەى پارتى بە سەر كەركووكیەكانى هێنا زۆر لەوە زیاتر بوو كە حكومەتى بەعس بە سەریانى هێنا، چ كەركووكیەك هەیە ئیهانە نەكرابێت لە لایەن دەسەڵاتداری پارتى، پارتى پیێوایە ئەو مێژووە رەشەى كە هەیەتى ئاوا بە ئاسانى كۆتایى پێدێتن پارتى بیرى چۆوە لە 31 ى ئابى 1996 چى بە سەر خەڵكى كەركوك دا هێنا گەر ئەو بیرى چۆتەوە هەم مێژوو تۆمارى كردووە هەم لە زاكیرەى كەركوكیەكان ماوەتەوە و هەرگیز بیریان ناچێتەوە، كەركوكیەك خاوەن كەرامەتى خوى نەبوو، لە هەولێر لە 31 ئاب بە دواوە كەركوكیە ئاوارەكان لە دژوارترین ژیان دەژیان، بەندینخانەكانى سەرانى پارتى نما كە كەركوكى تیا بەند نەكرێت بە بیانووى جەلالى، ئەو ژیانەى كەركوكیەكانى تیا بوو ناسۆرترین ژیان بوون، هەر لە بەر دەسەڵاتى زاڵمە پارتییەكان بوو چەندان كەركوكى چوو بۆ هەندەران،
لە دوایى پرۆسەى عێراقەوە سەرانى پارتى دوو بارە كەتنە چەوساندنەوەى خەلكى كەركووك وەكو ستڵانى 1996 بە دواوە بەڵام ئەمجارە بە دیوێكى تر و شێوازێكى تر، سەرانى پارتى و یەكێتى لە كەركووك بۆ دژایەتى كردنى یەكتر كەوتنە راكێشانى عەرەب و توركمانەكان چەندین توركمان و عەرەبیان دامەزراند لە سەر بودجەى هەرێم، بەڵام كوردێكى كەركوكى داواى دامەزراندنى بكردبووایە دەبوایە تەزكیەى ئەو دوو حزبەى هەبوایە ئەگەر نا دا نەدەمەزرا، جگە لەوە لە شارى هەولێر یەك كەركوكى حیسابى مرۆڤى بۆ ناكەن، بە پلە دوو حیسابە، لە هەر كەركویەك بپرسە پێى بڵێ لە دامودەزگاكانى هەولێر ئیهانە كراوە یا نا وەڵامت دەداتەوە دەڵێ بەڵێ، عەرەبێك كاروبارى بە ئاسانى مەیسەر دەكرێت، بەڵام بۆ كەركوكیەك ناكرێت بە بیانووى ئەوەى كە مادەى 140 كردووە بڕِۆوە كەركوك، پارتى هەرگیز حیسابى بۆ خەڵكى كەركوك نەكردووە خۆشى بە خاوەن قەزیەى كەركووك نازانێت،
ئەوەى لاى كەركوكیەكان زیاتر بۆتە نیگەرانى و مایەى توورە بوون بازگەى كەركوك_ هەولێر كە ناهێلێت ئۆتۆمبێلى ژمارە كەركووك بچێًتە ناو هەولێر، ئەم بازگەیە خۆى لە خۆیدا ئیهانەیەكى گەورەیە بۆ خەڵكى كەركووك، رۆژانە دەبیینین لەو بازگەیە چۆن ئیهانەى كەركووكیەكان دەكرێت
بەلاًم ئەم هەڵبژاردنە سەلماندى بۆ پارتى و یەكێتى لە سەرووى هەموویانەوە پارتى كە خەڵكى كەركووك ئێوەى ناوێت نایەوێت ئێووە ببنە نوێنەرى ئە خەڵكە ئە چەند ساڵە لە دزى كردن و گەندەڵى لە سەر حیسابى كەركووك هیچى ترتان نەكردووە، كەركووك لە 7/3 ەوە زەنگى ئاگاداركردنەوەى لێدا بۆ هەموو شارەكانى تر كە شارەكانى تر وەكو ئەو هەلچمەت بەرن لە ژێر دەستى ئەو دوو دەسەڵاتدارە مافیایانە رزگاریان بێت، كەركووكیە بریندارەكان سەلماندیان كە نایانەوێت كەسانى بەعسى و گەنەڵ و خوێن رێژ نوێنەریان بێت لە پەرلەمانى عێراقى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

