به خیرهاتنی شێرزاد عه‌بدولره‌حمان ده‌كه‌ین، بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی نیهاد بارزانی!
05/07/2011, 12:00 (GMT+1)

یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو كه مه‌سعود بارزانی پیاوی چاكسازی و ریقۆرم نیه‌و!
دووه‌میش ڕۆژنامه‌ی خه‌بات نه‌ك كریار نه‌خوینه‌ری نیه!
شێره گیان به‌و دوو لێدوانه‌ی بنه‌ماله‌ی ترساند و ناچاربوون بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی بكه‌ن؟!
په‌یوه‌ندیان پێوه كرد و پێان ڕاگه‌یاند: كه نیهاد بارزانی √ریاری داوه بتكاته سه‌رنووسه‌ری به‌شی هه‌وال وسیاسه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌ولیر، كه به‌ناو هێرش ته‌یار سه‌رپه‌رشتی ده‌كاو به یه‌كیك له یاریده‌ده‌ره‌كانی نێهاد بارزانی ناسراوه، به‌وه‌ی كۆمپانیای ٧٧ كه نیهاد بارزانی خودانمولكێتی و، له ١١ی ئاداری ئه‌م ساڵه‌وه له په‌خشی ئه‌زموونی ته‌واو بووه‌و كراوه‌ته‌وه!
ڕۆژی یه‌كشه‌مه سه‌عات ١١ی به‌یانی كاتیكمان زانی شێرزاد عه‌بدولره‌حمان گه‌یشته ناو بینایه‌ی كه‌ناڵی هه‌ولیر، كه ده‌كه‌ویته نیوان مه‌لا هۆمه‌ر و شاویسه‌وه‌و، دوای نیو كاتژمیر شێره گیان هۆبه هۆبه‌و به‌ش به‌ش كه‌ناڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و، زوو زوو ده‌یگووت، كورینه به پشتیوانی نیهاد بارزانی و هیرش ته‌یار ئه‌م كه‌ناڵه ده‌كه‌ینه كه‌نالیك له ئین ئارتی واته نالیا باشتر له گشت بواره‌كاندا!
یه‌كسه‌ر ئه‌وه‌م وه‌بیر هاته‌وه، هه‌ر پیش چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وپیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه چاكسازی و پرۆژه‌ی رێقۆرم به مه‌سعود بارزانی ناكریت!!
ئاخر لیره ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ زیندووبۆته‌وه، ئایا نیهاد بارزانی باشتره له مه‌سعودی برا گه‌وره‌یی و ده‌توانێت چاكسازی بكات..
ئه‌و نیهاده‌ی له زه‌مه‌نی شۆرشی ئه‌یلۆول له‌سه‌ر به‌ده‌ره‌وشتی و زولم و ستمه له خه‌ڵكی گونده‌كانی ڕایات و گه‌ڵاله، له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فای بارزانه‌وه به دارێكی به‌ڕوه‌وه‌و به‌سترایه‌وه‌و به دار‌و گألۆك و لیسی حه‌یزه‌رانی تۆڵه‌ی ئه‌و خه‌لكه‌ی لێكرایه‌وه!
ئه‌مرۆ شێرزاد ئۆمیدی به نیهادبارزانی زیاتره له مه‌سعودی برای!!
ئه‌و شێرزاده‌ی وه‌ها قسه‌ی ده‌كرد، كه‌تاماوه گه‌ر نانیك مابی ولای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێ، بۆی ناچێ!
و بریاری دابوو رێگای كه‌ركوك هه‌ولیر لبه‌ر ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ته‌رك بكات ، كه‌چی ئه‌مرۆ رێگای هه‌ولێر سه‌لاحه‌دینی هه‌ڵبژارده‌وه!
وه‌ك خۆی ئیعلانی كرد، گه‌ر له ده‌رگاوه ده‌ری بكه‌ن، ئه‌وا له په‌نجه‌ره‌وه ده‌چیته‌وه ژووره‌وه!
گۆشته‌كه‌ی ناخوا، به‌لام گۆشتاوه‌كه‌ی هه‌لده‌قورینی!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

