مامۆستایه‌كی ئایینی له‌مه‌خموور له‌سه‌ر لێدوان نه‌دانی بۆ كه‌ناڵی "كوردستان تیڤی" ده‌گوازرێته‌وه
04/03/2011, 12:00 (GMT+1)

رۆژی 26/2/2011 مامۆستا (مه‌لا سامان) پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌لا ئیسماعیل له‌مه‌خموور بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌درێت‌و هه‌ندێك هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌رۆژی (هه‌ینی تووڕه‌یی) كه له زۆرێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان كرا جگه له هه‌ولێرو دهۆك، ئه‌و مه‌لایه به‌پێی ویست‌و داخوازییه‌كانی حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه لێدوانی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی نه‌داوه‌و هه‌ندێكی تریش ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نن كه رۆژێك به‌ر له رۆژی هه‌ینیش، وتوویه‌تی "خه‌ڵكی مه‌خموور بێ غیره‌تن‌و خۆپیشاندان ناكه‌ن". بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كێشه‌ی ئه‌و مه‌لایه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردو سه‌ردانمان كرد، به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه لێدوان بدات، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندیمان به (حاجی سالار) به‌ڕێوه‌به‌ری تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی مه‌خموور كرد، ئه‌ویش ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك بخاته‌ڕوو. له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه مامۆستا (عه‌لی ره‌مه‌زان) پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی سه‌ید عومه‌ر، رایگه‌یاند "تا ئێستا هۆكاره‌كه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، دیاره ئه‌و مه‌لایه ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه لێدوانم بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان نه‌داوه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن له‌سه‌ر شتی تره"، زیاتر دواو گوتی "ده‌ڵێن له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه داوای له خه‌ڵك كردبێت خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵكو گوایه ئه‌و مه‌لایه وتوویه‌تی خه‌ڵكی مه‌خموور بێ غیره‌تن‌و خۆپیشاندان ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له‌و مه‌لایه ناوه‌شێته‌وه‌و ئه‌و قسانه به‌خه‌ڵكی مه‌خموور ناڵێت"، به‌گوته‌ی ناوبراو مه‌لا سامان وتوویه‌تی "رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان هاته لام‌و لێدوانم نه‌دا، بۆیه حاجی سالار شكاتی لێكردووم، هه‌روه‌ها مامۆستا سامان پێی وتووم هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووم له خانووی مزگه‌وت بچمه ده‌رێ"، مامۆستا عه‌لی ده‌ڵێت "قایمقام‌و حیزب فشاریان خستووه‌ته سه‌ر خاوه‌نی مزگه‌وته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه له‌خانووی ناو مزگه‌وت ده‌ربكه‌ن".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی مه‌لای مزگه‌وتی مه‌لا ئیسماعیل، موحسین شوانی رۆژنامه‌نووس له‌مه‌خموور گوتی "ئه‌و مامۆستایه وتاری داوه‌و پشتگیری له‌خۆپیشاندان كردووه‌و وتوویه‌تی حه‌ق وایه حكومه‌ت گوێ له‌و كه‌سانه بگرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی مه‌خموور قسه‌یه‌كیان له‌به‌ینی خۆیان كردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف ته‌قاندوویه‌تیه‌وه، له چه‌ند شوێنێك باسی كردووه‌و خه‌ڵكی هانداوه، قسه‌كه‌ش هێنده نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و قسه گێڕانه‌وه عه‌یبه بۆ ئه‌و، له‌كاتێدا سه‌رپه‌رشتی مزگه‌وته‌كانی مه‌خموور ده‌كات"، شوانی گوتیشی "ده‌رباره‌ی كێشه‌كه خاوه‌ن مزگه‌وت ده‌ڵێت من هیچم نییه حكومه‌تی هه‌یه‌تی، قایمقام ده‌ڵێت من هیچم نییه خاوه‌ن مزگه‌وت هه‌یه‌تی، ده‌چینه ئه‌وقاف ده‌ڵێن هیچمان نییه حیزب هه‌یه‌تی، هه‌ر چوار لا ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ به‌سه‌رخه‌ڵكی مه‌خموور بیشكێننه‌وه"، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه روونیشیكرده‌وه "به‌رای من خه‌ڵكی مه‌خموور هه‌مووی موسوڵمانن‌و ناچنه سه‌ر مامۆستا‌و سوكایه‌تی به‌و مامۆستایه‌و به‌مزگه‌وت ناكه‌ن"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "باس له‌خۆپیشاندان كراوه مامۆستا سامانیش وتوویه‌تی (قه‌ناعه‌ت ناكه‌م خه‌ڵكی مه‌خموور ئه‌و جورئه‌ته بكه‌ن‌و هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گاكان) شته‌كه‌ی پێ خراپ بووه، فیتنه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی مه‌خموور كردوویه‌تی‌و كێشه‌كه‌ش هێشتا ماوه‌و ده‌یانه‌وێت به‌حیزب‌و قایمقام‌و ئه‌وقاف‌و خاوه‌ن مزگه‌وت شته‌كه بخه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی مه‌خموور تابڵێن خه‌ڵكی مه‌خموور ده‌ریكردووه، تائێستا كه‌س ته‌له‌فۆنی بۆمامۆستا سامان نه‌كردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌كردووه، ته‌نیا خاوه‌نی مزگه‌وته‌كه نه‌بێت، كه له‌هه‌ولێره‌وه ته‌له‌فۆنی بۆكردووه وتوویه‌تی بڕۆ ئێستا خه‌ڵكی مه‌خموور هێرش ده‌كه‌نه سه‌رت".
به‌بۆچوونی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دروستكردنی ئه‌م سینارۆیه ته‌نها بیانووگرتنه له‌م مامۆستا ئایینیه، تائێستا هیچ كه‌سێك هه‌ره‌شه‌ی نه‌كردۆته سه‌ر مه‌لا سامان، هه‌روه‌ك گوتیشی "ئه‌و كه‌سانه‌ی به نیازن هێرش بكه‌نه سه‌ر مامۆستا سامان با بچن رێپێوانێك بكه‌ن داوای مافی خۆیان بكه‌ن له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی140و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌خموور بكه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێم، ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم ئه‌وه كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی مه‌خموورو ئه‌و مامۆستایه، مه‌عقول نییه قسه‌یه‌ك له‌نێوان سێ كه‌س بكرێت له‌ناو مزگه‌وت، چۆن خه‌ڵك ئه‌مه‌ی زانی؟".
له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی مامۆستا مه‌لا سامان، (بارزان سه‌ید كاكه) قایمقامی قه‌زای مه‌خموور رایگه‌یاند "ئه‌و مامۆستایه قسه‌یه‌كی كردووه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكی مه‌خمووری نیگه‌رانكردووه‌و په‌یوه‌ندییان به‌خاوه‌نی مزگه‌وته‌كه كردووه‌و وتویانه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی دژ به‌خه‌ڵكی مه‌خمووری كردووه‌و ئێمه رازی نین لێره بمێنێته‌وه، خه‌ڵكیش سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد تاقسه‌یه‌كی تێدا بكه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مینبه‌ر یان له‌شوێنی فه‌رمی ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌كردووه ئێمه وه‌كو لایه‌نی كارگێڕی ناتوانین هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه بكه‌ین، ئێمه‌ش هیچ تێبینیمان له‌سه‌ری نییه‌و هیچ لایه‌نێكیش نین له‌سه‌ر لادانی یان دوورخستنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم له‌و كێشه‌یه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌كاره‌كه هه‌ڵساون". سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه لێدوانی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان نه‌داوه یان له‌سه‌ر مینبه‌ر داوای له‌خه‌ڵك كردووه خۆپیشاندان بكه‌ن، قایمقامی مه‌خموور ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و گوتی"ئه‌و قسانه له راستییه‌وه دوورن، ئێمه ناتوانین له‌سه‌ر ئه‌وكارانه لێپرسنه‌وه‌ی ئیداری وه‌ربگرین، به‌ڵكو ناتوانین ره‌خنه‌شی لێ بگرین، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نه‌بووه".
بۆ زانیاری زیاتر‌و خستنه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه په‌یوه‌ندییمان به یه‌كێتی زانایانی ئایینی له‌مه‌خموورو تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی مه‌خموورو خودی مامۆستا سامان كردووه، به‌ڵام هیچ كامێكیان ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

