<

مدیریە الاستغبارات والامن عەسكەرى یاخوود دەزگا بەد ناوەكەى پاراستن و زانیارى ؟؟؟

13/01/2011, 12:00 (GMT+1)
چەندین جار لە راگەیاندنەكان لەزارى بەرپرسانى عیراقى گویبیستى ئەوە دەبووین وە دەشبین كە هێزى پێشمەرگەى كوردستان هێزێكى ملیشیایە و سەر بە دوو حیزبە دەسەلات دارەكەى كوردین وە ئەركیان حیزبایەتیە وە لە ڵایەن حكومەتى ناوەند وەكو ملیشیا سەیردەكرێن , دواى فشارێكى زۆرىِ دەرەكى و ناوەوە بریارى یكگرتنەوەى ئەم دوو هێزە لە لایەن هەردوو سەرۆكەوە دەرچووە كە دەبێت بۆ ماوەیەكى كورت ئەم هێزانە یەك بخرێنەوە ببن بە هێزێكى ستاندار و جێگەى متمانەى هەموو گەڵى كورد ناوشى بنن هێزى پاسەوانى هەرێم , دوواى ماوەیەكى زۆر توانراوە هەندێك لەم هێزانە یەك خرێتەوە تا كو ئێستا هەولەكان بەردەوامن ماوەى ساڵ و نیوێك زیاترە تەنها توانراوە هەیكەلى وەزارەتى پێشمەرگە یەك بخەن , ئەوەى كە زۆر گرنگە ئەوەیە كە ئەم یەك خستنەوى هێزى پێشمەرگە لە دەست تێوەردانى دەزگا بەد ناوەكەى پاراستن و زانیارى بێ بەش نەبوو , لەلایەن پارتیەوە دەزگاى بەد ناوى پاراستن خۆى تێ هەڵقوتاو بە چاودێرى راستەوخۆى مەسرو بارزانى بە وردى كار بۆ ئەم یەكخستنەوەى هێزى پاراستنى هەرێم دەكرىِ كارەكان دەبێت بە ئاگادارى دەزگاى پاراستن بەرێوە بروات ,دەبێ ئەم پلەدارانە یا خوود ئەو كەسانەى كە دەخرێنە شوێنە گرنگەكانى هێزى پاراستنى هەرێم بە ئاگادارى و تزكیەى مەسرورى تیرۆریست بێت وە زانیارى تەواى لە سەر رابردووى ئەم كەسانە هەبێت كە ئەركى گرنگیان پێ دەسپردرێت , ئەوەتا پێكهاتەیەكى زۆر گرنگ و حەساسى هێزى پاسەوانى هەرێم بەناوى مدیریە (استغبارات والامن عەسكەرى) وواتە بەریوبەرایەتى(هەواڵگرى و ئاسایشى سەربازى) , لە پێكهاتەى ئەم دەزگایە دەگەینە ئەم راستیە كە بەڵى لە كوردستانى ئێمە دەبێت هەموو كارێك و پێكهاتەیەكى گرنگى بە چاودێرى هەردوو دەزگاى پاراستن و زانیارى بێت , پێكهاتەى دەزگا نویەكەى پاراستن و زانیارى كە پێ دەوترێت الاستغبارت یاخوود باشترە ناوى بنێن بنكەى دەزگاى ئاژانسى پاراستن و زانیارى ؟؟؟؟؟

دەبێت چ كەسانێكى مجرم و كورد كوژ پێكهاتەى ئەم دەزگایە نویەى پاراستن و زانیارى بن ؟ كێن ئەوانەى كە رەوانەى ئەم دەزگایە نوویە كراون ئایا كەسانى سادەو ساكارن یا خوود ئەو ئەفسەرانن كە لە ناوهەر دوو لەشكرەكەى پارتى و یەكێتى كاریان بۆ دەزگاى پاراستن و زانیارى نەكردووە سەر بەدەزگاى پاراستن و زانیارى نین یاخوود كەسانێكى دورن لە دەزگاى پاراستن و زانیارى ئایا ئەم جۆرە كەسانەن كە لەم دەزگا نویەى ئاژانس و زانیارى كۆبونەتەوە یاخوود بە پێچەوانەوە ؟؟؟؟؟

خوینەرانى كوردستان پۆستى ئازیز لەم سایتە پیرۆزو بەرێزەوە پێتانى رادەگەێنین ئەوانەى كە لەم دەزگایە نویە كۆ كراونەتەوە كەسانى سەر بە دەزگا بەد ناوەكانى پاراستن و زانیارین و لە كادیر چالاكەكانى بوارى ئەمنین , ئەو كەسانەن كە لە قوتابخانەی ئاژانس و زانیارى بە پلەى نایاب درچوونەو بونەتە حەلقەى پەنجەى دەزگاى پاراستن و زانیاری سەرانى دەزگا ئەمنیەكانیش بە ویستوو ئارەزوى خۆیان ئەم قوتابیە نوویانە وە گڕ دەخن بۆ مەرامە سیاسیەكانیان , پێكهاتەى بەناو هەواڵگرى پێشمەرگەى هەرێمى كوردستان كە بارەگاكەى لە دارەتووە كارى ئەم دەزگا نوویەى پاراستن و زانیارى یەكەم ئەركى چاودێرى كردنى توندى ئەم كەسانە ئەبێت كە دەخرێنە نێو ئەم لیواو فەوجانەى كە بەنیازن بەم زوانە پێك بێن وە خوودى مەسروربارزانى سەرۆكى دەزگا بەد ناوەكەى پاراستن بە وردى چاودێرى كارەكانى ئەم دەزگایە دەكات و لەم زانیاریانەش بەوردى ئەكۆڵێتەوە كە لە م دەزگایە ئەمنیەى سەربازى پیىِ ئەگات لە سەر هەر پلەدارێك و كادرێك كە دەخرێتە رێزى پاسەوانى هەرێم ؟؟؟ سەیر تر ئەوەیە كە پێكهاتەى ئەم دەزگایە دروست لە پێكهاتەى دەزگاى پاراستنى پارتى ئەچێت و كادرانى ئەم دەزگایەش لە لایەن خوودى مەسروور بارزانى تەزكیە كراون , و كادرانى یەكیتیش لەلایەن دەزگاى زانیارى ؟؟ بەڵام ئێمە ئەوە بۆ كادرە یەكیتیەكانى ئەم دەزگایە روون ئەكەینەوە وە پێان ئەڵێن دەزگاى پاراستنى پارتى كەروێشك بە عەربانە ناگرێت , لەوانەى لێم تى نەگەن مەبەستم چیە , مەبەستەكەم ئەویە كە دەزگاى ئاژانسى پاراستنى پارتى عەربانە رائەگرێت و كەروێشك ئەبێ خۆى بۆى بێتە سەر عەرەبانەكە بۆیە دەبێ ئێوە ى كادرانى زانیارى لەم دەزگایە نوویە زۆر وریا بن ئەگەر نا لە كەروێشك خەرابترتان بەسەر دێت ؟؟؟؟

لە وردەكارى زیاتر لە سەر ئەم دەزگایە نوویە لە بابەتەكانى تر بە بەڵگە ناوى هەندێك كەستان بۆ دادەبەزێنین كە تاكو ئامادەكردنى ئەم بابەتە لە دەزگاى پاراستن و زانیارى مووچە وەردەگرن؟؟؟؟؟ چاوەروان بن ؟؟؟؟؟

لە كۆتایى ئەوەندە ماوە بیڵێم كە وا باشترە ناوى ئەم دەزگایە بگۆردرێت و ناوى بنین دەزگاى ئاژانسى پاراستن و زانیارى پَشمەرگەى هەرێمى كوردستان؟؟؟؟؟؟


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست