
پێش رووداوه‌کانی 17ی شوبات له که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بانگه‌وازی چه‌ندین خۆپشاندان کرا بۆ چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌کی وه‌ک کاره‌با له کاتێکدا له 17ی شوبات دوای ئه‌وه‌ی خۆپشاندانێک ڕێکخرا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، دوای خۆپشاندانه‌که ئاڕاسته‌ی خۆپساندانه‌که به‌ره‌و شه‌قامی سالم گۆڕاو خۆپشانده‌ران به‌ره‌و لقی چوار به‌رێکه‌وتن هه‌ره‌چه‌نده ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی زۆری بۆ کرا له لایه‌ن چاودێرانی سیاسی که گوایه ئه‌مه ڕیکه‌وتنێکی نهێنی نێوان یه‌کێتی و گۆڕانه بۆ زیاتر که‌مکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی پارتی له ناوچه‌که‌دا لێکدانه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران هه‌ر جۆرێک بوبێت له‌و کاته‌دا تۆپه‌که که‌وتبوو ناو ساحه‌ی پارتیه‌وه له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵدرا کێشه‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ببرێت که پارتی ڕووبه‌ڕووی دادگاییه‌کی میژووی ببێته‌وه له‌و ڕووداوه‌ی به‌رده‌م لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌بوو له‌به‌ر چاوی چه‌ندین که‌ناڵی ناوخۆیی و جیهانی چه‌ندین هاوڵاتی شه‌هید و بریندار کران له سه‌ره‌تای ئه‌م کێشمه کێش و ڕووداوانه‌دا پارتی به‌ره‌و ڕووی هێرشێکی جه‌ماوه‌ری و سیاسی بووه و له که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کانی خۆیاندا بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان ئه‌کرد که گوایه پارتی کراوه‌ته ئامانج ئه‌مه له کاتێکدا مه‌سعود بارزانی له ئیتالیا خه‌ریکی وه‌رگرتنی مه‌دالیا بوو و جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غداد چاوه‌ڕێ هاتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌کرد ، هه‌ر به گه‌ڕانه‌وی مه‌سعود بارزانی بۆ هه‌رێم سیناریۆکانی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ر به ناردنی هێز بۆ که‌رکوک و مه‌ترسی باری ئه‌منی هه‌رێم له‌لایه‌ن تیرۆرستان و چه‌ندین سیناریۆی تر چ به ناوی سوککردنی که‌سوکارانی شه‌هیدانی 17ی شوبات چ به هه‌ڵدانه‌ی فایلی یه‌کتری و چه‌نگی ساردی راگه‌یاندن واته به هاتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بارودۆخه‌که به‌ره‌و رووداوی سیاسی قوڵ هه‌نگاوی ده‌نا ، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا به هێنانی هیزی زیره‌ڤانی باروودۆخه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌چوو تا ئه‌و کاته‌ی هیزه‌کانی پارتی به زه‌بری هاوڵاتیان و به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌ندین کادری یه‌کێتی ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌کانی خۆیان کرانه‌وه دوا به دوای به‌رده‌وام بوونی خۆپشاندانه‌کان تاکه ڕێگه چاره په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی پارتی بوو که سیاسه‌تی پارتی لێره‌دا بۆ دووباره به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌مجاره پارتی تۆپه‌که‌ی له ساحه‌ی خۆی هه‌ڵدایه ناو ساحه‌ی یه‌کێتی و به بیانووی ئه‌وه‌ی که ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیه هه‌ر ئه‌بێ یه‌کێتی خۆی کۆنترۆڵی باردۆخه‌که بکات بۆیه لیڕه‌دا به چه‌ندین کۆبوونه‌وه و دانوستان و فرمان و ملکه‌چکردن و بڕیار یه‌کێتی بۆ جارێکی تر له مێژووی ڕه‌شی خۆیدا ملکه‌چی خۆی بۆ پارتی دووبات کرده‌وه و پارتی دووباره جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی کرده‌وه بۆیه ئه‌مجاره یه‌کێتی ڕووداوێکی میژووی وه‌ک 31ی ئابی بۆ خۆی تۆمارکردوو و به‌رامبه‌ر هاو زمان و هاوشاره‌کانی خۆی وه‌ستایه‌وه به زه‌بری هێز و چه‌ک و ده‌بابه ئه‌مجاره یه‌کێتی خۆی خسته مێژووی خیانه‌ت و پارتی‌یش خۆی کرده پاڵه‌وانی مه‌یدان و ڕێگه‌ی نه‌دا هیچ که‌سێک له سنوری ده‌سه‌لاتیدا به جۆرێک قاچ خوار دا‌نێت ، ئه‌مه‌ی تا ئێره باسمان کرد ئه‌گه‌ر بیرخستنه‌وه‌یه‌ک بووبێت به‌ڵام جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه ئاخۆ هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆۆپزسیۆن بۆ بێده‌نگ بوون له‌م مه‌سه‌له‌یه؟ هه‌و‌له‌کانیان بۆ چیی بوو؟ سه‌ره‌تا خۆپشاندانه‌کان وا ده‌رکوتن که جه‌ماوه‌ری بێت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌رای ئازادی کرا به مینبه‌ری خۆپشاندانه‌کان و ڕۆژانی هه‌ینی و سه‌رجه‌م ڕۆژه‌کانی له‌وێدا کۆ ئه‌بوونه‌وه لێره و له‌وێ چه‌ندین کادری گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ ئه‌بینران و ئه‌مه له کاتێکدا نه‌وشیروان مسته‌فا له رۆژی نه‌ورۆزدا هه‌وڵیدا له‌و سه‌رایه چه‌ند وته‌یه‌ک پێشکه‌ش بکات کێشه‌کانی ئێمه لێره‌دا خۆ که‌ڕ کردنی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنه له‌م ڕووداوانه‌دا که له که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کانی خۆیانه‌وه به جۆرێک بابه‌ته‌کان ڕووماڵ ئه‌کران که ئه‌مه ناڕه‌زایی خه‌ڵکه نه‌ک لایه‌نێکی سیاسی ئه‌مه له کاتێکدا چه‌ندین که‌س له کادره‌کانی خۆیان سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه بردنی خۆپشاندانه‌کانیان ئه‌کرد و ته‌نانه‌ت چه‌ندین که‌س پێیان ڕاگه‌یاندووین که زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که شه‌ڕه به‌رده‌کانی جاده‌ی پیره‌مێرد و کۆڵانه‌کانی کانی ئاسکان‌ی سلێمانیان به‌ڕێوه ئه‌برد له لایه‌ن یه‌کێتی و گۆرانه‌وه نێڕدرابوون که به بۆچوونی من ئه‌مه هه‌وڵێک بووه بۆ ده‌رخستی که‌سانی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ کار ده‌که‌ن واته ته‌نها بۆ ده‌رخستنی که‌سانی ڕه‌خنه‌گر بوون که ئه‌مه‌ش به بۆچوونی من ئه‌گه‌رێکه بۆ به‌شداری هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له گه‌نده‌ڵیدا و گریمانه‌یه‌کی تری به‌هێز ئه‌وه‌یه راگه‌یاندنی گۆڕان ته‌نها سیناریۆی ده‌سه‌لات بێت بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک چونکه تاکو ئێستا ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانیوه ڕۆلێکی کارا ببینینێت و ئه‌وه‌ی ئه‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستیه ئه‌وه‌یه که یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و حیزبه‌کانی تر و ڕووبه‌ڕووی گۆڕان و به‌یاننامه‌که‌یان وه‌ستانه‌وه پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بارگرژیه‌ی ئێستای هه‌رێم واته له‌سه‌ره‌تادا هیچ ناوێک نه‌بوو له سیاسه‌تی هه‌رێمدا به ناوی کۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و به‌ڵکو وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد هه‌ندێک جار به پێچه‌وانه‌ی یه‌کتره‌وه وه‌ستاون ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێ گومانه خۆ که‌ڕکردنی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه له خۆپشاندانه‌کان و دواتریش به ناوی خۆپشاندانه‌وه داوای کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌که‌ن و داوای دانوستان ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌و ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌دا کردوویه‌تی بۆ ئه‌وه بووه که لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی پێ بگه‌نه ئامانج ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و خوێنانه‌ی که رژێنراون ده‌بێت لایه‌نی به‌رپرسیاری وه‌ک یه‌کێتی و پارتی و ئۆپۆزسیۆن باجه‌که‌ی بدات چونکه ئه‌وه‌ی له‌و به‌رپرسیارێتیه مێژووی ئه‌خلاقیه به‌شداری کردووه بۆ هیچ لایه‌نێک و سه‌رخستنی هیچ حیزبێک نه‌بووه به‌ڵکو بۆ نه‌هێشتنی سیسته‌مێکی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵقوڵاوی چه‌ند حیزبێکی بنه‌ماڵه‌یه، ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه باسکران هه‌موو له هاوکێشه‌یه‌کدا کۆ ده‌بێته‌وه که ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا دانوستان بکه‌ن و ئه‌و گۆڕانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌کرد به هه‌ڵپه‌سێراوی بمێنێته‌وه ئه‌وه مانای خنکاندی ئیراده‌ی گه‌له و خیانه‌تێکه که هیچی له 31ی ئاب و شه‌ڕی براکوژی که‌متر نیه و هه‌ر سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌که ده‌که‌ونه ژێر به‌رپرسیارێتیه‌کی مێژووییه‌وه و هه‌ر وه‌ک دوو حیزبی سیاسی وه‌ک یه‌کێتی و پارتی سه‌یر
ده‌کرێن له مه‌یدانی سیاسی هه‌رێمدا و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان نه‌ک که‌م ده‌که‌ن به‌ڵکو جه‌ماوه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن به ئۆپۆزسیۆنێک دژ به خۆیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست