10ملیۆن دینارى دوو دكتۆرى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور دیارنامێنێت
13/09/2010, 12:00 (GMT+1)

لەگەڵ ڕێزماندا
1-پزیشكى پلە بەند/د. سناریا چیاوالدین بهاوالدین
2-پزیشكى پلەبەند /د.شاخەوان محمد ئەحمد
پاش یەك ساڵ تێپەڕبوون بەسەر موافەقەتى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى هەرێم بۆ كارووبارى دارایی و ئابوورى هەریەكە لە دكتۆر شاخەوان محمد ئەحمەد و دكتۆرە سناریا چیاوالدین بهاوالدین كە پاداشتەكە بەناویانەوەیە ڕەتیانكردەوە كە ئەو بڕەپارەیان وەرگرتبێت,دكتۆر شاخەوان محمد احمد كە یەكێكە لەو دكتۆرەى كە بەناوویەوە بڕى 5ملیۆن دینار وەك پاداشت وەرگیراوە ووتى:بە پێى گرێبەستێك لەگەڵ بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور و لەسەر داواى دكتۆر ئاكۆ سعید بەڕێوبەرى پێشووى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور هاتوونەتە هەڵەبجە بەمەبەستى كردنەوەى سەنتەرێك بۆ بینین و پشكنین و چارەسەركردنى نەخۆش و بەركەوتوانى چەكى كیمیاوى لە هەڵەبجەى شەهید بەڵام لەماوەى چەند مانگى دەستبەكاربوونمان نەمانتوانى هیچ كارێك ئەنجام بدەین چونكە بەڕێوبەرایەتى گشتى تەنردوستى شارەزوور هیچ ئامادەكاریەكى بۆ دامەزراندنى ئەو سەنتەرە نەكردبوو هەروەها بیناى نەخۆشخانەى بەركەوتوانى چەكى كیمیاوى تەوانەكرابوو,سەبارەت بەهۆكارى بەردەوام نەبوونیان لەكارەكەیان
دكتۆ شاخەوان ووتى بەهۆى وەرگیرانمان لە خوێندن نەمانتوانى لەسەر كارەكەمان بەردەوام بین بۆیە ئەو كارەمان تەسلیمى دەستى دوو هاورێى خۆمانكرد بەناى دكتۆر بهار و دكتۆر سامان حەمەتوفیق كەلەدواى ئێمەوە هەستان بەوەكارە ئیتر ناوانم ئەوان هیچیان وەرگرتبێت یان نا.
دكتۆر سامان حەمەتوفیق و دكتۆرە بەهار كەلەدواى دكتۆر سناریا و دكتۆر شاخەوان ئەوكارەیان گرتووەتە دەست ڕەتیان كردەوە كە هیچ بڕە پارەیەكیان وەرگرتبێت لەبەرامبەر ماوەى كاركردنیان ,دكتۆر سامان ووتى ئێمە هاتینە هەڵەبجە بەمەبەستى دەست بەكار بوون بەڵام بەڕێوبەرى گشتى دكتۆر ئالان عبدوڵا ڕێگەى پێنەداین پێى ووتین ئێوە نابێت ئەوكارە بكەن چونكە تەنها دكتۆرى پسپۆڕ بۆى هەیە ئەوكارە بكات هەروەها بەهۆى لە وەرگیراینمانلە خوێندن ئێمەش دەستبەردارى ئەو كارە بوین ,دكتۆر سامان ووتیشى بەدواداچوون دەكەین بۆئەوەى بزانین كێ ئەو پاریەى وەرگرتووە.
سەبارەت بە پاداشكردنیان دكتۆر شاخەوان محمد ووتى بڕیاربوو ئێمە پاداشتبكرێن و ئاگادارى ئەوەین كە لە بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوورەوە كتاب نێردراوە بۆ ئەوەى پاداشت بكرێن بەڵام بەهیچ جۆرێك لەلایەن هیچ شوێنێكەوە پاداشت نەكراوین و هیچ ئیمتازیاكمان وەرنەگرتووە ,هەرەها ووتى ئێمە بێدەنگ نابین و ئەوەمان قبوڵ نییە بەناوى ئێمەوە پارە وەربگیرێت و بخورێت .
لوقمان عبدالقادر سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیاویبارنى هەڵەبجە كە كۆمەڵەكەیان سەرپەرشتى چارەسەركردنى بریندارانى كیمیاویبارانى كردووە ئەوەى ڕاگەیاند كە هیچ بریندارێكى كیمیاویباران لەلایەن هیچ دكتۆرێكى سەر بەبەرشێوبەرایەتى گشتى تەنروستى شارەزوورەوە چارەسەر نەكراون و هیچ تیمێكى پزیشكى سەر بەو بەڕیوبەرایەتییە.
کلیکی ئهو وێنهیه بکه، تا نامهکه به گهورهیی بخوێنیتهوه:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست


