شاهێدییەك بۆ تاریخ....
12/08/2010, 12:00 (GMT+1)

پاش ساڵێك لە جەنگ دوشمن نەیتوانی بە شەأ أەوشەكە لابەلا بكاتەوە بۆیە أویكردە كاری سیاسی و دیپلۆماسی وە لە كارەكەیان سەركەتوو بوون، بۆیە لە ئەنجامی أێككەوتنی شای ئێران لە گەڵ سەدامی خوێنمژ سەرۆكی پێشووی عێراقی لە ناوچوو توانیان شۆأش لە ناوببەن و هەزاران پێشمەرگە چەك لە شان فأێبدات و یان بگەأێتەوە عێراق یان أوو لە ئێران بكەن وەكوو پەناهەندە، بۆیە باووكم گەأایەوە ماڵ هەردەم پرس أایدەكرد بە خزم و برادەران بەڵام حەیف و سەد مخابن قیادەی ئەو كاتەی كوردیش هەر پاش أێككەوتنەكە ئاوای ئەو دیو بوون خەڵكیان بە بێ سەر بەجێهێشت و تەنها چەند هێزێك مابوون لێرە و لەوێ بەتایبەتی لە سجنی أایات كە سعید مەسیفی سەرپەرشتی دەكرد وە ئێزگەی دەنگی كوردستانیش لە یەكی نیسانی ساڵی 1976 بە هۆی خەلەلێكی هونەری لە كار كەوت بۆ یەكجارەكی. ئینجا خەلكەكە بەیكجاری پەشۆكاو بوو نەیان دەزانی چۆن هەڵس و كەوت بكەن لە گەڵ أەوشەكە بە تایبەتی لە پاش كشانەوەی هێزی ساروخی (سام)ی ئێرانی لە ناوچەی أایات.
لەو گەأەكەی ماڵی ئێمەی لێبوو ماڵی حمداغای مێرگەسۆریشی لەوێ بوون، لە كاتی تێكچوونی شۆأش بووە شایی و هەڵپەأكێ لە ماڵیان چونكە حمداغا خۆی و دوو كوأی بەر بوون لە سجنی أایات ئەو كاتە وەكوو ووتم سعید مەسیفی سەرپەرشتی دەكرد . جارێكیان زۆر چاكم لە بیرە سەعید مەسیفی هاتە لای حمداغا داوای لێبووردنی لە حەمەد ئاغا كرد ووتی "من كردم تۆ نەیكەی دەبێت بمبووری چونكە تۆ لەلای من سجن بووی خۆت و كوأەكانت زۆر ئازار دران وە جەنابیشت پیاوێكی بە تەمەن و دیاری لە ناو خەلك بۆ من شورەیی و سەرشۆأییە تۆ سجن بیت لە لای من چونكە بە دەستی من نەبووە من تەنها ئامر سجن بووم لە سەرەوەی خۆم ئەمرم پێكراوە"، ئەویش لە وەڵاكدا ووتی "تۆ تەنها مەئمووری وەكوو هەر پێشمەرگەیەكی تر منیش بام لە جێگای تۆ هەر وەكوو تۆم دەكرد، من نەك هەر لە گەڵ تۆ ئەوانەی منیشیان گرتووە خۆیان باش دەزانن من كێم و چیم كردووە بۆ كورد وە هەر لە أێگای كوردستانیش دەبێت بمرم چونكە من لە وان كوردترم و نزیك ترم لە ئێش ئازاری خەلكی كورد" ، لەوكاتەی ماڵی حمداغا شاییان دەكرد، حمداغا خۆی هاتە دەرەوە شاییەكەی تێكدا ووتی "ئێوە نابینن كورد چی بەسەر هاتوە، تەعزیە و أەش پۆشی هەموو ماڵێكی كوردی گرتۆتەوە ئێوە شایی دەكەن خۆ ئێمە لە وان زیاتر نین، ئێمەش دەبێت وەكوو هەموو كوردێك پێمان ناخۆش بێت شۆأش تێكچووە وە دەبێت كورد هەر بەردەوام بێت لە سەر أێگا پیرۆزەكەی ئەویش ئازادی یەكجارەكی وە بەردەوام بوون لە شۆأش و پێشمەرگایەتی و خۆ ئامادەكردنەوە بۆ شۆأشێكی تر".
ئەو كاتە حمداغا و دوو كوأەكەی بە ناوی مەجید و حوسێن وا بزانم یەكێكی تریشیان لە گەڵدا بوو ناوی نایەتەوە خەیاڵم، بەڵام فاخر هەر لە سجن مابوو، حمداغا دەیووت ئەویش ئینشاللا بەردەبێت بەم زووانە. ماڵی حمداغا جیرانێكیان هەبوو ئاغایەكی ناوچەی شەرەفان بوو وا بزانم مزوری بوو هەر دەم حمداغا لە لای ئەو بوو یان ئەو لە لای حمداغا بوو. جارێكیان بە حمداغای ووت بۆچی كوأەكانت نانێریت بۆ ناوچەی ئەتروش لە گەڵ پیاوەكانی ئێمە هەتا دنیا هێور دەبێتەوە نەوەك بارزانیەكان تەشقەڵەیەكیان پێبكەن. حمداغا لە وەڵامدا ووتی "ئێمە ناتوانین لە قەدەر هەڵبێین بەڵام چاك بزانە منیش وەكوو هەر تاكێكی كورد ئاوارەیی هەڵدەبژێرم نەوەك جاشایەتی، من ناتوانم نانی جاشایەتی بخۆم و كوردیش دەربەدەر بێت و من لە خۆشیدا بژیم، دیارە من كورد نیم و لە بنەماڵەیەكی سپڵەم چونكە كاتی خۆی من و مەلا مستەفا سوێندمان خواردوە نابێت خیانەت نە لە كورد وە نە لە یەكتری بكەین!"
هەر لەو كەین و بەینەدا هێزیكی بارزانیەكان لە ئێرانەوە گەأانەوە أایات گشت شێخەكانی بارزانی لە گەڵ بوو تەنها مەلا مستەفا نەبێت، شێخەكان وەكوو شێخ خالید و براكەی شێخ عوسمان و كوأانی مەلا مستەفا ئیدریس و مەسعود و چەند شێخێكی تر ناوەكان نایەتەوە خەیاڵم چونكە چیأۆكەكە كۆنەو باوكم لە لەندەن بۆی گێأامەوە ئەو كاتە وەكوو گووتم مناڵ بووم. ئینجا هێزەكە دەوری ماڵی حمداغایان گرت خۆی و دوو كوأەكەی و مناڵانی لە سەرووی دوانزە ساڵی گشتیان بردن و ئەنفالیان كردن بە سەرپەرشتی خودی شێخ خالید و عوسمان و دوو كوأی مەلا مستەفا ئیدریس و مەسعود. ئەو كاتە سەعید مەسیفیشیان فنیش كرد و أەوانەی ماڵەوەیان كرد وە گشت سجنەكانی تریشیان بەردا وەكوو فأۆكەوانەكەی موسڵاوی كە چەند ناوچەی بە ناپاڵم بۆردومان كردبوو، ئەوە بوو چیأۆكی ئەنفالكردنی حمداغا و كوأە كانی. منیش لە ئێوە ئەپرسم توخوا پیاوی نەوەد ساڵی حەقی ئەنفالی هەیە لەوكاتەی خاڵی مەلا مستەفاشە و كورد پەروەرێكی زۆر خاوێنیشە! دەبێت چاكبزانن ئەوانەی ئەو تاوانەیان كرد خودا موهلەتیان دەدا بەڵام لە بیریان ناكات (الله یمهل ولا یهمل). هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی حمداغا و كوأەكانی و گشت شەهیدانی كورد و كوردستان كە خۆیان كردە قوربانی أێگای ئازادی و سەربەستی و تێكۆشان دژی ناپاكی و خۆفرۆشتن و خۆسەپاندن، مردن و سەرشۆأیش بۆ ئەنجامدەرانی ئەم كارە چەپەڵە، چونكە ئەم كارە هەر لە ناپاكان و پیاوی سپڵە و زۆڵ دەوەشێتەوە وە باوأ بكەن لە باوكی خۆیان نەبوون و نابن!
تێبینی:
- ئەم وێنەیەی سەرەوە هی شەهید فاخیرە لە ساڵی 1970 گیراوە لەو كاتەی لە ناوچەی سلێمانی ئامر هێز بووە.
لایپزیك، ئەڵمانیا
پاییزی 2008
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

