
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێناسه‌یه‌ک بۆ حیزبی سیاسی بکه‌ین، ده‌زانین که حیزب چه‌ندین پێناسه‌ی بۆ کراوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی بریتییه له: گردبوونه‌وه‌ی که‌سانێک چه‌ند چین و توێژێکی کۆمه‌لایه‌تی که یه‌ک بیر و باوه‌ڕی سیاسی کۆیان ئه‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پێناسه‌یه‌ک بن بۆ حیزب، ئه‌وا پێویسته پێناسه‌یه‌کیش هه‌بێت بۆ زاراوه‌ی بزوتنه‌وه ، که ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان بزوتنه‌وه‌ی سیاسیه به‌ڵام له هه‌مان کاتدا کاتێک پێناسێک بۆ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌که‌ین ده‌بێت ئاماژه به بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی (الحركه الاجتماعيه) بکه‌ین ، پێناسی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی (الحركه السياسيه) بریتیه له: له چه‌ند که‌سێکی ڕۆشنبیر که بناغه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزیان هه‌یه که خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی دیاری کراون و که له ڕێگه‌ی به ده‌ست هێنانی بڕوا نامه‌ی تایبه‌ت له‌و بواره‌دا یاخود ڕۆشنبیری تاکه که‌سه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه که بتوانن سه‌رجه‌میان له ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌یه‌کدا کۆببنه‌وه. ئه‌گه‌ر به وردی له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و دوو زاراوه‌یه ورد بینه‌وه ده‌ر ئه‌که‌وێت که بۆ دروست بوونی حیزبی سیاسی پێویسته پلانێک یاخود به‌رنامه‌یه‌کی پێشوه‌ختی له لایه‌ن که‌سێکی دیاری کراوه‌وه دابنرێت که ئه‌مه‌ش به پێی بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کان و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بیر و ئایدیا و به‌رنامانه‌دا ورده ورده چه‌ندین که‌س له ده‌وری ئه‌و حیزبه کۆ ئه‌بنه‌وه و ئامانجه‌کانیان له ژێر سێبه‌ری ئه‌و حیزبه‌دا ئه‌بیننه‌وه ، به واتایه‌کی تر حیزبی سیاسی چاوه‌ڕوان کراوه و ئه‌گه‌ری دروست بوونی هه‌یه له هه‌ر کاتێکدا که چه‌ند که‌سێک خاوه‌ن یه‌ک بیرکردنه‌وه بن. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌گه‌ر له واتای وشه‌که ورد بینه‌وه به واتای جوڵه‌ی سیاسی دێت ، دروست بوونی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی پێویستی به جوڵه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ، به واتایه‌کی تر هه‌رکاتێک جوڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی کرا ئه‌وا گریمانه‌ی دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ده‌کرێت ، واته بزوتنه‌وه‌ی سیاسی بریتیه له بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی چوارچێوه کراو واته قاڵبکراو، بێگومان هه‌ر کاتێک باس له بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌کرێت هه‌ڵقوڵانێکی جه‌ماوه‌ری له پشته به واتایه‌کی تر دروست بوونی بزوتنه‌وه پێویستی به رێکخستنی به‌رنامه و پلان نیه چونکه چه‌ندین که‌س له یه‌ک کاتدا له ژێر دروشمێکدا کۆ ئه‌بنه‌وه . ئه‌مه له کاتێکدا له حیزبی سیاسی‌دا زۆر جار ئه‌که‌وێته قاڵبی به‌زۆر سه‌پاندنی ئایدیا و بیر و ڕا به‌سه‌ر که‌سه‌کاندا و به جۆرێک که ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت له بیرکرندنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه له‌بدات یاخود کارێک بکات له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌کدا نه‌گونجێت ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ خه‌لكیش گونجاو بێت ئه‌وا خۆی زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێت جا چ زه‌ره‌ری مادی بێت یاخود مه‌عنه‌وی و رۆحی به واتایه‌کی تر لادان له ئایدیای حیزب له ناو پێناسه‌ی حیزبایه‌تیدا ڕێگه پێنه‌دراوه. به‌لام له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه له ناو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی‌دا سه‌پاندنی ئایدیا و بیرکردنه‌وه به‌سه‌ر که‌سه‌کاندا به‌دی ناکرێت ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌که‌وێته قاڵبی که‌سێکی تایبه‌تیه‌وه له ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یدا چونکه بناغه‌ی دروست بوونی بزوتنه‌وه وه‌ک له‌سه‌ره‌وه با‌سمان کرد بناغه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆیه سه‌پاندنی بیر و ڕا ئه‌یخاته قاڵبی به حیزبی بوونه‌وه و له پێناسی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌یکاته ده‌ره‌وه. بێوگمان له‌م بابه‌تدا ئێمه پێویسته بو کورتی باس له ئه‌زموونی کوردستان و بوونی ئه‌و دوو زاراوایه بکه‌ین ئه‌گه‌ر چی حیزبی سیاسی زۆر له مێژه بوونی هه‌یه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌که‌ین به‌لام زاراوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی له ڕووی ئه‌قڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردیه‌وه شتێکی نامۆیه بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه بێینه سه‌ر باسی چه‌مکی ئه‌و زاراوه‌یه ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به نمونه بهێنیه‌وه ، سه‌ره‌تا ده‌بێت گۆڕان له ژێر چه‌مکی بزوتنه‌وه ده‌ربهێنین چونکه له کاتێکدا پێناسمان بۆ زاراوه‌ی حیزب کرد بۆمان ده‌رکه‌وت که له لایه‌ن که‌سێکه‌وه به‌رنامه‌ی بۆ دائه‌نرێت و هه‌وڵ ئه‌درێت زۆرترین که‌س له ژێر سێبه‌ری ئه‌و به‌رنامه‌یه و به هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه ڕه‌فتار بکات ئه‌وه‌ی که له ئێستادا له گۆران به‌دی ئه‌کرێت سه‌پاندنی هه‌مان بیرکردنه‌وه‌یه به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا ئه‌گه‌ر بێت به شێوه‌یکی ناڕاسته‌وخۆش بێت ئه‌وا له رێگه‌ی که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه ده‌کرێت به واتایه‌کی تر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که گۆڕان ده‌یه‌وێت جێ به جێی بکات دابه‌شبوونی هه‌رێمێکه بۆ دوو به‌شه‌وه به‌شێک سه‌ر به ده‌سه‌ڵات به‌شێک دژ به ده‌سه‌ڵات واته ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گۆڕاندا نه‌گونجێت ئه‌وا ده‌خرێته قاڵبی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌وه واته ده‌خرێته قاڵبێکی حیزبیه‌وه بۆیه بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌یه‌وێت په‌یڕه‌وکردنی به‌رنامه‌یه‌کی حیزبیه له قاڵبی واتای بزوتنه‌وه‌دا ، که ئامانجی له‌م هه‌وڵه به حیزبی کردنی جه‌ماوه‌ره یاخود وا باشتره بلێین ئاراسته کردنی جه‌ماوه‌ره به‌و ئامانجه‌ی که خۆی مه‌به‌ستێتی ، ئه‌مه له کاتێکدا که له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کرد به ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری بوو واته خه‌ڵک بگاته ئه‌وا ئاسته‌ی خۆی داهاتووی خۆی دیاری بکات به‌ڵام ده‌رکه‌وت ته‌نها پروپاگه‌نده‌یه‌ک بوو بۆ خۆی و هیچی تر، ئێستاش ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ده‌بێت بوترێت حیزبی گۆڕان نه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست