<

بەبیانوى دروستكردنی كۆد ئاسایشى پرسیار لە هاوڵاتیان دەكات كە دەنگیان بە چ لیست وكاندیدێك داوە ، یاساناسێكیش پێىوایە ئەمە دەچێتە خانەى تاو�

12/07/2010, 12:00 (GMT+1)
بەمەبستی دانانی كۆد بۆ هاوڵاتیان ئاسایش لەمیانەى پركردنەوەى فۆرمێكی زانیاریەوە هاولاتیان بێزار دەكات بە پرسیارى زۆر تایبەتی كە سەر بە چ لایەنێكى ودەنگت داوە بە كێ لە هەڵبژاردنەكاندا ؟؟؟
هاوڵاتی هانا رئوف كە فەرمانبەرە لە یەكێك لە فەرمانگە حكومیەكاندا بەمەبەستی بون بە كەفیلی هاورێیەكی چوەتە بنكەی پۆلیسی سەرا لەوێ داواى پشتگیری ئەنجومەنی گەرەكیان لێكردوە ، كە چوتە لاى ئەنجومەن ناردویەتى بۆ ئاسایش گەرەكەكەى لەوێ كۆمەلێك پرسیارى زۆر كەسی وتایبەتیان لێكردوە وەك خۆى دەڵێت:
" هەندێ یرسیارى سەیریان لێكردم وەك : چاوت عەدەسە نیە ؟ قژت بۆیە نیە ؟ باڵات چەند سانتیمە ؟ ژمارەى قۆنەرەكانت چەندە ؟ كەمەرت چەند سانتیمە ؟ دواى ئەوە پرسیاریان لێكردم وتیان دەنگت داوە بە كێ ؟ وبە چ كاندیدێك ؟ ئەى خوشك وبراكانت دەنگیان داوە بەكێ ؟؟؟ پاشان هەر لەوێ خۆیان وێنەیەكت دەگرن ".
بەڵام هاوڵاتی حمە رەشید كە ئەویش فەرمانبەرە ئاماژەى بەوە كرد كە ئەو خۆى چوە بۆ ئەوەى كۆدی هەبێت لە ئاسایش چونكە هەر كارێكت هەبێت لە فەرمانگەكانی حكومەتدا بۆت جێبەجێ ناكرێت تاوەكو ئەو كۆدەت نەبێت لە ئاسایش .
"پرسیارەكان 85 پرسیارە ، كۆمەڵێك پرسیارى رۆتینی تیادایە وەك ناو ورۆژى لەدایك بوون وكاروپیشە وشوێنی نیشتەجێبوون ، ژمارەى خوشكوبرا وكاروپیشەیان ...هتد پاشان باجێكت بۆ دەكەن كە ناو وژمارى كۆد ورۆی پێدانی باجەكەى لەسەرە ". حمە رەشید پێى وایە ئەو پرسیارانە زۆر ئاساییە ئەگەر بۆ مەسائیلی ئەمنى بێت بەڵام " بچێتە پرسیارى شەخسیەوە ئەوە ناتەبیعیە وەك : سەر بە چ لایەنێكی ؟ دەنگت داوە بە كێ ؟؟؟"
حاكم شێخ لەتیف ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عیراق لەسەر لیستس گۆران ئاماژەى بەوە كرد كە " بە پێى مادەى 51 دەستورى عیراق مافی دەنگدان مافی هەموو كەسێكە وپێویستە بە نهێنی مومارەسەى بكات وبۆ هیچ كەسێك نیە مافی دەنگدانی خەڵك ئاشكرا بكات ". هەرەوها رونیكردە كە داواكردنی ئاسایش یان هەر دام ودەزگایەكی تر لەو هاوڵاتیانەى كە دەنگت داوە بە كێ یان بەچ كاندیدێك دژى ئەو دەقە دەستوریەیە ودژى یاسا سزاییەكانە وپێچەوانەى یاسا ورێنماییەكانی كۆمیسیۆنە وتاوان تەشكیل دەكات بۆیە گەر هەر هاوڵاتیەك ئەوەى بەرانبەر كرابێت دەتوانێت سكاڵا بكات وداوای سزایی لەسەر ئەو دامو دەزگایانە تۆمار بكات " . حاكم شێخ لەتیف لە درێژەى لێدوانەكەیدا داواى لە هاوڵاتیان دەكات كە هیچ هاوڵاتیەك مافی دەنگدانی خۆى ئاشكرا نەكات لەژێر هیچ فشارێكدا .
" لەروى یاساییەوە تەنانەت حزبەكانیش ناتوانن بە ئەندامەكانیان بڵێن دەنگت داوە بەكێ بۆیە دەزگاى ئاسایش هەر ناتوانێت ئەو پرسیارە بكات ، هەروەها ئاسایش دەزگایەكی حكومیە وئیشی ئەو تەنها پاراستنی ئەمن وئاسایشی هاوڵاتیانە بێلایەنانە بۆیە دەبێت وەرگرتنی زانیاریەكانی لەو سنور دەرنەچێت كە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان چونكە گەر لەوە دەرچێت ئەركی دەزگاكە دەگۆرێت وپێشلێكردنی یاسا روودەدات ".
بۆ وەرگرتنى لێدوان لەسەر ئەم بابەتە ورونكردنەوەى هۆكارەكانی هاوڵاتی پەیوەندیكرد بە عەمید حەسەن نورى بەرێوەبەرى ئاسایشی سلێمانی بەڵام ناوبراو وتی " شتی وانیە ومن هیچ لێدوانێكم نیە ".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست