با چیدیکه ناوی خێڵی بارزان نهزڕێنین و تاوانباریان نه‌که‌ین..
09/03/2010, 12:00 (GMT+1)

کوردستانپۆست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له خودی خۆیه‌وه بۆ ناوهێنانیان ده‌ستی کرد به هه‌ڵمه‌تێکی جاڕنهدراو ، له وتار و هه‌واڵه‌کانی تا ئه‌و جێگه‌ی توانیبێتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به بنه‌ماڵه‌ی مافیا ناوهێناوه و ، ده‌توانین بڵیین وشه‌ی مافیا دابڕان به بالای گرگنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه.
له ته‌ک بوونی تێبینیی زۆر له‌سه‌ر ووشه‌ی مافیا ، به‌لام شتێک پێناسیان ده‌کات . چونکه هه‌رگیز ناتوانرێت "مافیا" ده‌قاوده‌ق له گه‌ڵ ره‌فتار نه‌ریته چه‌په‌ڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود یه‌کبگرێته‌وه ، ده‌کرێت به خویندنه‌وه‌ی ووشه‌ی"مافیا" له ویکپیدیا (http://ar.wikipedia.org/w/index.php?title=%D8%AE%D8%A7%D8%B5:%D8%A8%D8%AD%D8%AB&search=%D9%85%D8%A7%D9%81%D9%8A%D8%A7&fulltext=%D8%A7%D8%A8%D8%AD%D8%AB&ns0=1&redirs=0)، مانای مافای روونببیتهوه و، که دواتر تێیدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌ئه‌نجامه مافیاکان هێشتا نه‌یانتوانیوه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئیبداع بکه‌ن له تاڵان وتیرۆر ، بۆیه ده‌بێ بڵێین: سه‌د ره‌حمه‌ت له کفندز.
لێره‌دا گه‌ره‌که ئێمه بۆ له‌مه‌ودوا ناوێکی تایبه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بدۆزینه‌وه تا هه‌م بتوانین خێڵی بارزان له‌و تاوانانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مافیا مه‌سعود رزگار بکه‌ین و هه‌میش وه‌سفێکی پڕبهپێستیشی بێت ، ئیدی خه‌ڵک به‌و ناوه‌وه(مه‌سعود بارزانی یا فلان بارزانی) بانگ نه‌که‌ن.

بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویریش دیاره له‌وه‌وه هاتووه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کان گره‌و له‌سه‌ر ته‌زویر و ساخته ده‌که‌ن ، هیج هیوایه‌کیان به‌خه‌ڵکی کوردستان نه‌ماوه ، له 25/7دا زیاتر له 350 هه‌زار ده‌نگیان تهزویرکرد ، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌مان ژماره ، که‌واته ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک بتی سیساسی و ده‌سه‌لاتدار بمیننه‌وه ده‌بێ ته‌زویر بکه‌ن . ته‌زویر چۆته خوینیانهوه ، پێمانوانییه بتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن.
هیوادارین خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست بۆ له‌مه‌ودوا تا ده‌توانن بۆ ناوهێنانی مه‌سعود ، وشه‌ی ساخته‌چی یا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی ته‌زویر به‌کارببه‌ن ، دووباره تکاش ده‌که‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ک وشه‌ی به‌رێز یا کاک به‌کارنه‌به‌ن ، چونکه به‌راستی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه نه به‌رێزن و نهکاکی کوردیشن به‌ڵکو بریتین له کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌و ریگری ساخته‌چی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

