بە یارمەتى كاك نەوشیروان وەڵامێكى سترانى كوێخا عبداللە ئەدەمەوە
01/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوە كاك نەوشیروانە ئەیەوێت كەس هێڵى سور نەبێت , هێڵى سور با نیشتمان و ووڵات بێت نەك ئەو سەركردانەى ئەیانەوێت نیشتمان ئەتك بكەن , نەك ئەو سەركردانەى پەلى سوپاى عێراقیان گرت و تا كەس نەزان هێنایانن , نەك ئەو سەركردانەى سوپاى پاسداریان هێنایە ناو كۆیەوە , چ كاتێك جەنابت بیستوتە نەوشیروان مستەفا باسى مەرجەع و هێڵى سور بكات و خۆى بخاتە ناو ئەوهێڵەوە , نازانم جەنابت چۆن لە مەرجەع گەیشتویت مەرجەع كاتێك ئەبێت بە مەرجەع كە سەرجەم میللەت قبوڵیان بێت , كە دەستى سور نەبێت بە خوێنى هەزاران لە ڕۆڵەى ئەم میللەتە لە پێناوى كورسى و زەعامەتدا , كە دیكتاتۆرو خائینن نەبوبێت , من كەسێك شك نابەم مەرجەع بێت لە ناو ئەم میللەتەدا و كاك نەوشیروانیش پێویستى بەمەرجەع نیە , كەسیش نیە بە قەد كاك نەوشیروان ڕەخنەى قبوڵ بێت و یەكەم كەسیش ئەو ڕەخنەى لە خۆى گرتوە , بەڵام تاڵەبانیەكەى تۆ و بارزانیە خائینەكە بە هەزاران ڕۆڵەى كوردیان بە كوشت دا لە شەڕى ناوخۆدا تائێستا ناتوانن ڕەخنە لە خۆیان بگرن , ئەوە كاك نەوشیروانە نایەوێت ببێت بە كاریزما و نەفرەت لە كاریزما بونى گشت ئەوانە دەكات كە دەیانەوێت ببنە كاریزما , ئەو وازى لەو پۆست و پلەكانى هێنا لەبەر ئەم حاڵەتە كەچى تاڵەبانى تائێستا ناتوانێ دەست بەردارى هیچ پۆستێكى ببێت , پاش ئەوەى یەكێتى كرد بە دە لەتەوە تازە سەعدى خاوەن فایل ئەڵێ تاڵەبانى خۆى بۆ سكرتێرى یەكێتى هەڵدەبژێرێتەوە , دەبا تاڵەباتنیش دەست بەردارى ئەو هەموو پۆستە ببێت كە قۆرخى كردوە , ئێمەش ئەزانین هەموو كیان و حیزبێك بۆى هەیە لە هەڵمەتى هەڵبژاردندا چى هەیە بەكارى بهێنێ , بەڵام نەك پێش ئەم هەڵبژاردنە هەرچى كۆنە بەعسى هەیە كۆى بكەنەوە و بیهێنین و قسە بە بەرامبەرەكەى بڵێ , ئەوانەى لە KNN قسەیان كردوە جیان لەگەڵً ئەو بەعسیانەى لاى ئێوە قسە بە كاك نەوشیروان و لیستى گۆڕان ئەڵێن , بۆ ئێوە هەقى خۆتان بێت بۆ ئێمە هەقمان نەبێت , ئەگەر بێیتە سەر خەباتیش كاك نەوشیروانیش بە زیادەوە هێندەى جەلالە دیكتاتۆرەكەى تۆى كردوە بەڵام ئەوەى ئەم جیاواز بوە لەوەى ئێوە , ئەو بە ئێمە مەڵێ واز لە ناوى كاك نەوشیروان بهێنین ,بڕۆ بە خۆتان بڵێ با واز لە ناوى تاڵەبانى بهێنن , ئێوە چونە سەر ئاویشتان هەر بە ناوى مام جەلالەوەیە , بۆیە ئەمانەوێت گۆڕان بكرێت بۆ ئەوەى لەوە نەجاتمان بێت ئێوەش بۆیە ئەنتى گۆڕانن لەبەر ئەوەى ناتانەوێ لەو كاریزمایانە ڕزگارتان بێت ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

