لەیەكەم ڕۆژى دەست بەكاربوونى لەمەڵبەندى سلێمانى هێرۆى برایم ئەحمەد ئەم ئاگاداریەیى بڵاوكردەوە .
18/11/2009, 12:00 (GMT+1)

دۆستان و خوێنەران و دڵسۆزانى سایتى كوردستان پۆست , هەمووتان ئەزانن كەوا هەردوو بنەماڵە تۆتالیتارەكەى كورد لە هەموو ڕێگایەكەوە پاوانى دەسەڵات و لەڕێى دەسەڵاتیشەوە هى سەروەت و سامان و خێرو بێرى ئەم میلللەتەیان كردووەو دەستیان خستۆتە بینە قاقاى ڕەش و ڕووتى كوردەوە , بەوەشەوە نەوەستاون ئێستا خەریكى بازرگانى كردنن بە دوا هەناسەى ئەو نەخۆشانەى كە هیوا بڕاون لەژیان بەهۆى ئەو سیستەمە بۆگەن و كۆنەى تەندروستى كوردستان و كەبەناچارى ڕووئەكەنە ووڵاتانى دەرودراوسێ .

جگەلەمە ئێستا خۆى و تێكرایى خەتى گشتى و پیاوەكانى جەلال بۆى كەوتونەتە پەیوەندى كردن بە زۆربەى لێپرسراوو ئەو خەڵكانەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان ناسیویانن و یان بەخوێیى چێشت پێیان ئەگاتەوە یان ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگاى تەلەفون و كورتە نامەوە , ئەوەى سەیرترە ئەوەیە كە هەوڵ ئەدەن سەرنجى خەڵك بۆ ئەو ئوتێلە ڕاكێشن كە تاڵەبانى لەكاتى گیانەڵاكەیدا بۆى دابین كردووە گوایە باشترین نەخۆشخانەش بۆ ئەو نەخۆشانە هەڵئەبژێرن و باشترین جۆرى خزمەت و پشكنین و نەشتەرگەرى لاى ئەوان دەست ئەكەوێت , وەمەرجێكى تریشیان ئەوەیە ئەگەر نەخۆشەكە هەر لەئەردەن چاك بووەوە ئەوا خۆى مرافقەكەى ئەبەن بۆ خۆشترین شوێنەكانى عەمانى پایتەخت و لەسەیرانگەو نادى و ........هتد , وەلەبەر ئەوەى خۆشیان پیاوەكانى تاڵەبانى شارەزاییەكى باشیان لە بوارى داوێنپیسى هەیە دڵنیایان ئەكاتەوە كە زەرەر لەو ئوتێل و نەخۆشخانەیەى یەكێتى و خۆشناو ناكەن , لەهەمووشى سەیرتر ئێستا لەسەرجەم فەرماندەیى و نەخۆشخانەكان و عیادەى دكتۆرەكان كەوتوونەتە ڕیكلام و بانگەشەكردن بۆ ئەو نەخۆشخانەیە و بەوە سەرنجى خەڵك ڕائەكێشن كەئوتێل بەخۆڕایى دابین كراوە بۆیان ، هەر ئەو ڕۆژەش كەهێرۆى برایم ئەحمەدى خانمى عێراقچى وەك لێپسراوى مەڵبەند دەست بەكاربوو ڕیكلامى نەخۆشخانەكەیان و دكتۆرەكەیان محەمەدخۆشناو گەیشتە مەڵبەند بۆ ئەوەى بیدەن بەڕێكخستنەكان و بەخەڵك كەئەمە كار ئاسانیەكى ترى یەكێتیە بۆ خەڵكى خۆى كەسەردانى ئەم نەخۆشخانەیەیى ئەوان بكەن لەووڵاتى ئەردەن , ئەمەیە خزمەت و ڕووتاندنەوەى میللەت ...
بۆیە من تكام وایە چیتر ئەو خەڵكە نەكەونە داوى تەڵەكەبازى ئەو دزانەو ئەو بنەماڵە كوردفرۆشەوە بەڕیكلامەكانیان هەلأ نەخەڵەتێن , چونكە ئەوەتە بەئاشكرا بانگەشەى قۆڵ بڕینەوە ئەكەن نەوەك چارەسەر , ئەوەشى كەپاپەندى خزمەتگوزاریەكانى دواى چارەسەرەكەیە بەخۆشى بێت و ئەڵێم بائەوەنە دوور نەڕون تەشریف بەرن بۆ ئەزمەڕ پاڵاسەكەى شێخ دلێرو عومەر دیسكۆى ئیدارەى گشتى و كۆمپانیایى نۆكانى ماڵى مامە كەباشترین خزمەت ئەكرێن , بۆیە دووبارە ئەڵێم ووریابن ئەو ئوتێلە خۆڕایەیى ئەوان لەئەردەن بانگەشەى بۆ ئەكەن تكایە ..........
وریا بن ئەم ئوتێلە ... بۆ دزى و فرت و فێڵە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

