<

ڕونكردنەوەیەك لەلایەن كۆمەڵێك كادری بەشداربووی (بەناو) كۆنگرەی شەشەمی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

08/05/2011, 12:00 (GMT+1)
ئێمەی كادرانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین

كە كۆنگرەی شەشەمی حزبەكەمان كە لە شاری (هەولێر) لە ڕۆژانی (5و6و7)ی ئەم مانگەدا بەسترابەهیچ شێوەیەك شەرعیەتی نیە و تەنها و تەنها شانۆگەریەكی قێزەونی (عبداللە)ی حاجی محمود بوو بۆ دامەزراندنی كۆمەڵێك كەسی نزیك لە خۆی (لەو كەسانەی كە بچوكترین ڕێزو حورمەتیان لەنێو ئێمەی كادردا نیەو تەنها و تەنها چەند ماستاوچی و داوێن پیس و دەست پیسێكن) بەتایبەت ئەوانەی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەگەر دەڵێن وانیە , ئەوا بفەرموون هەركەس لەو تازە هەڵبژێردراوانە جوابمان بداتەوە بە ناوی خۆیەوە ، ئەوسا ئێمەش بە نوسراوێك پوختەی كارو ژیان و تۆزێكیش باسی خوڕەوشتیان دەدەینە هەموو سایتەكانی كوردستان.

جگە لەوەی كە هەڵبژاردنی كات و شوێنی بەستنی كۆنگرە تەنها و تەنها خزمەتێك بوو بە پارتەكەی بەرزانی ، وەلێرەدا هەندێك لەو هۆكارانەتان دەخەینە بەرچاو كە وایانكرد ئەم كۆنگرەیە زۆر بەداخەوە نەك هەر كۆنگرە نەبوو بەڵكو سەراپای گاڵتە بازاڕو جێگای پێكەنین بوو :.

1-- ئەندامانی كۆنگرە بەهیچ شێوەیەك و پێوەرێك نەدەبوو بگاتە (500) كەس . بەڵام لیژنەكە ڕایانگەیاند كەوا ئەندامانی كۆنگرە (812) كەسن .هەرچەندە ڕۆژانی یەكەم و دووەمی كۆنگرە نەدەگەیشتنە (650) كەس.

2- ڕۆژی كۆتایی كۆنگرە نزیكەی (150) كەس هێنرابونە هۆڵەكەوە بۆدەنگدان بۆ لیستەكەی (عبداللە) .

3- دروست كردنی لیستێك لەلایەن عبداللە وە كە پێیان دەوت لیستە سورەكە و دابەشكردنی بەسەر بەشێكی زۆری ئەندامانی كۆنگرەدا و چاو سوركردنەوە لە ئەندامانی كۆنگرە لە پێناو دەنگ پێدانیدا .

4- سەرەڕای ئەوەی كە (عبداللە) بەڵێنی دابوو بە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی كە هەموویان دابمەزرێنێتەوە و لە لیستەكەیدا جێگایان بكاتەوە جگە لە (بیرون عمر فتاح) بەڵام چەند شەوێك پێش كۆنگرە لە شوقەكەی خۆی لە هەولێر لەناو چەند چڵكاو خۆرێكی خۆیدا وتبوی دەبێت لەم كۆنگرەدا بە هەموو ئەندامانی مەكتەب سیاسی بسەلمێنم كە بەبێ (عبداللە)هیچ نین و وتبوی ماوەیەكە (محمد دۆڵلشی و خلیل سعید) تۆزێك زمانیان درێژ بووە ،زمانیان نابڕم بەس كورتی دەكەمەوە بۆیان . (ئەو 150) كەسەی كە هێنرابوون بۆ دەنگدان ڕۆژی كۆتایی كۆنگرە كە دەنگ نەدەن بە مەكتەب سیاسیەكان ئەوە بۆ زمان كورت كردنەوەیان بوو ،بۆئەوەی دەرچن بە پێی لیستەكە (بەس بە كولەمەرگی و سەرشۆڕی)

5- (یەك لەسەر سێی) ئەندامانی كۆنگرە ئەندامی شەرعی بوون و بە مافی خۆیان ببونە ئەندام .بەڵام سەرجەمی ئەندامانی تر بریتی بوون لە پاسەوان و باخەوان و چایچی و كارمەندی كۆمپیوتەر و ژنی هەندێك لە بەرپرسان و خوشك و برایان كە بێگومان پشكی شێریش لەم هێنانی ئەم كەسانەدا بەر چڵكاو خۆرەكانی عبداللە كەوتبوو.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست