کوردستانپۆست ده‌ستێکی دزیی یه‌کێتی ده‌خاته روو، که له فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی سلێمانی کردووه
18/01/2011, 12:00 (GMT+1)

له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌ی کوردستانپۆستدا، سه‌رچاوه‌که ئاشکرای کرد وتی: ئیستا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه تازه به‌ته‌مان فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و کارمه‌نده‌کان ته‌رفیعیان پێ بکرێت، به‌ڵام به‌نیاز نیین ئه‌وه‌ی که له ساڵی 2005ه‌وه خواردوویانه، هیچ که‌س له‌وه زیاتر پاره‌ی سه‌رموچه‌ی پێشوویان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه، چونکه به عه‌مه‌لی هه‌رچی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هه‌یه، 5 ساڵ له ته‌مه‌نی خزمه‌ته‌کانیان وه‌ک سهرمووجه (ترفیع و علاوه) به فیڕۆ چووه.

ئه‌مڕۆش دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه بۆ داپۆشینی ئه‌و دزییه گه‌وره‌یه‌ی، که له هه‌موو کارمه‌ند و مامۆستایان کراوه به پێی رێنمایی ژماره 25 و به‌ناوی پێدانی پله‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و دزییه به‌و رێنماییه ئیدارییه داپۆشن. سه‌رچاوه‌که وتی ئیستاش بۆیه ئه‌و فه‌رمانه (رێنمایی)هیان ده‌رکردووه، چونکه ده‌سته‌که‌یان له هه‌ولێر که‌وتۆته روو، بۆیه بایز تاله‌بانی رێنمایی ژماره 25ی بۆ ده‌رکردن، تا له چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره‌کان به‌ناوی پێدانی پله‌وه له‌م ساڵ به‌دواوه سهرموچهکهنیان بۆ زیاد بکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک نییه ئه‌م بڕیاره بخرێته باری عه‌مه‌لی و کاری له‌سه‌ر بکرێت. شایانی باسه جگه له سلێمانی ناوچه‌ی هه‌ولێر و دهۆک سه‌رمووچه‌یان خۆیان له کاتی خۆیاندا وه‌رگرتووه.
کوردستانپۆست وه‌ک یه‌که‌مین راگه‌یاند له خواره‌وه ئه‌و بڕیاره که ناوی رێنمایی ژماره 25 ه بڵاوده‌کاته‌وه.
بۆ بینیی رێنماییه‌که کلیکی به‌ڵگه‌که بکه:
https://www.kurdistanpost.com/biz/bellge/zyadey_sallane.pdf

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

