<

توڕەیی كوڕە مەسئولێك...

05/09/2009, 12:00 (GMT+1)
تێبینی/ بەرێزانی ستافی كوردستان پۆست, هیوادارم ئەمەم بۆ بڵاوبكەنەوە بۆ ئەوەی خەڵكی لەم مەسەلەیە ئاگادار بێتەوە و ئەوانیش ڕەئی خۆیان بەرامبەر ئەم بێسەروبەرییە دەرببڕن. بەڵێنیشتان پێ دەدەم كە لە داهاتوودا خۆمتان بۆ كەشف بكەم,لەبەر ئەوەی تا ئێستا من تەنها چوەڕێی هەلومەرجی گونجاو دەكەم. بۆیە ئەم سایتەی بەرێزتان بە هەلێكی باشم زانی ئەوەی لە دڵمدایە بیرێژم. بە هیوای سەركەوتن

-----------------------------------------
بەرێزان بە باشم زانی شتێك بنووسم سەبرەت بەو هەواڵەی كە پێش هەفتەیەك لە دوایین ژمارەی روژنامەی هاوڵاتیدا بڵاوكرابوەوە, وتیایدا نووسرابو كەوا "رەنگە یەكێك لەو وەزارەتانەكەی لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم پێكبنرێت بدرێت بە دەربازی كوڕی كۆسرەت" بەڕاستی ئەمە قیمەی بێ ئەخلاقییە ئەگەر بە بیانۆی بەشداریكردنی گەنجان بێت,لەبەر ئەوەی چەندین گەنجی بە تواناتری هەیە كوردستان. من بە هیچ شێوەیەك بەشان و باڵی خۆمدا هەڵنادەم و سەرتان بێشێنم و پێتان بڵێم من كێم,بەڵام تەنها ئەوەتان پێ دەڵێم كە ئێمەش كەسێكی دەسەڵاتدارین لە ناو یەكێتی و نفوزی خۆمان هەیە. ئەگەر بێت و خۆم كەشف بكەم كە من كێم و چیم بۆ یەكێتی كردووە ڕەنگە زۆربەی برادەرانم بكەونە قسە و ئەم ڕاستیە بدركێنن. من خۆم ڕقم لە كۆرەكەی كۆسرەتی مەێڵەحچی و تێكدەری رێزەكانی یەكێتی نییە بەڵام گۆناح نییە كۆرە هەرزەكارەكەی كە تا دوێنی لە دەروەی وڵات بووە و نە ساردی و نە گەرمای ئەم وڵاتەی دیوە و بە چەندین حیمایەوە پیاسە بەناو شاری سلێمانیدا دەكات و خەڵكی بێزار كردووە, ئەمرۆش فەرشی سۆری بۆ ڕاخەن و ئاوا بە ئاسانی و بێ گرتنە بەری هیچ پێوەرێك بیكەن بە وەزیر؟؟؟؟!!!!

ئەگەر بێت و بەرهەمی بی َ بەرهەم بەم شێوەیە بیر بكاتەوە و وا هەست بكات كە ئەمە رێگە چارەیەكە بۆ بەشداری پێ كردنی گەنج لە كابینەی تازەی حكومەت و پشت بەستن بە توانا و رۆڵی دۆڕاوی كۆسرەت لە ناو پایتەختدا یاخود سەر لەنوێ رێكخستنی رێزەكانی یەكێتییە بەم گۆرانكاریە بێ دیراسەكردنانە,با باش بزانێت كە هزری زۆر لاوازە و سەركەوتن بە دەست ناهێنێت.

من و باوكم هەمیشە وەفاداربووین بۆ یەكێتی و ئێستاش هەر ئێمەین شەڕ لە جیاتی یەكێتی دەكەین و ڕووی خۆمان رەش كردووە لەگەل دوست و دوژمنی یەكێتی تەنها لە پێناو سەرخستنی یەكێتی و هەرواش دەمێنین. بەڵام ئەگەر بێت دەربازی كۆری كۆسرەت چووە ناو حكومەتەوە,بەڵێنتان دەدەمێ كە خۆم كەشف كەم من كێم و ئیستیقالەی خۆم دەكەم لە یەكێتی و ئەوسا خۆم بڕیار ئەدەم بچمە ناو رێزی كێ,لەبەر ئەوەی من هیچ لە كۆری كۆسرەت كەم تر نیم,ئەگەر مەسەلە شهادە و زمانە ئێمەش هەمانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست