ئافرەت و كاركردن
16/07/2011, 12:00 (GMT+1)
هەرچەندە لێرەلەوێ و لەرووى ئایینى و كۆمەڵایەتییەوە بیروبۆچوونى جیاواز هەیە لەسەركاركردنى ئافرەتان بەڵام ئەگەر بێین و بەئینسافەوە دیقەت بدەین و بدوێین دەبینین لەزۆربەى هەرەزۆرى ئەوشوێنانەى كەئافرەتان كارى لێدەكەن و بەرێوەى دەبەن لەرووى سەركەوتنەوە پێشى پیاوان دەكەون هەم لەرووى خێرایى لەكاركردن هەم لەرووى بەفیرۆنەدانى كات و بوارنەدان بەرۆتینیات ، ئەگەر تەماشاكەین دەبینین لەدواى 2003 ەوە بەشێوەیەكى بەرچاو ئافرەتان لەماڵەكانەوە هاتنەدەرەوە و هەنگاویان نا بەرەو كاركردن لەدەرەوەى ماڵ ، لەئێستادا رەنگە كون و كەلەبەرێك نەبینیت كەئافرەتان كارى لێنەكەن و توانا و كارامەیى خۆیانیان لێوە نەسەلماندبێت ، لەماركێتەكان و مۆڵەكان و فەرمانگەكان و كۆمپانیاكان و قوتابخانەكان و باخچەكانى ساوایان ئافرەتان رۆلێكى بەرچاویان هەیە و چوست و چالاكن لەبەرێوەبردنى كارەكان ، بەسەرنجدانمان لەوشوێنە تایبەتى و گشتیانەى كەرۆژانە خودى خۆمان سەردانى دەكەین و كارمان دەكەوێتە ئەوێ دەبینین ئافرەتان هیچیان لەپیاوان كەمترنیە لەبەرێوەبردنى كارەكان و لەزۆر شوێنیش هەرئافرەتە بەرێوەبەرەو دەیان كارمەندى پیاوى لەلایە و بەشێوەیەكى لێهاتووش كارەكانى رایى دەكات ، كاروبارى رۆژانەمان بۆمان دەسەلمێنن لەماركێت و مۆلًەكان و فەرمانگەكان باشتر كاروبارى هاوولاتیان رادەپەرێنن وەك لەپیاوان ، بۆیە بەم سەرنجدانانەمان ئەوەمان بۆروون دەبێتەوە و ئەو ووتانەمان لەلابەدرۆدەكەوێتەوە كەدەڵێن ئافرەت تواناى بەرێوەبردنى كارى نیە لەدەرەوەى مەتبەخى ماڵ ، واتا زۆرێ لەپیاوان پێیان وایە كەئافرەت جگە لەخواردن ئامادەكرن بۆماڵ ومنداڵ تواناى هیچى ترى نیە و ناتوانێت كارى تر بەرێوەببات ، ئەگەر لەقوتابخانەكانیش سەرێك بدەین لەمامۆستائافرەتەكان دەبینین زۆرلەمامۆستاپیاوەكان باشتر منداڵەكان پەروەردە دەكەن و بۆداهاتووى ئەم ووڵاتە پێیان دەگەیەنن ، بۆیە دەبێت هەم كەرتى گشتى و هەم كەرتى تایبەتیش باشتر و زیاتر بوار بدەنە ئافرەتان بۆئەوەى توانا و سەلیقەى خۆیان بسەلمێنن و خزمەت بەخاك و نیشتمان بكەن و هاوشان و هاوتەریب لەگەڵ پیاوان كاروبارى ژیان و كۆمەڵگە بەرێوەببەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

























