<

یەکێتی بەهۆی گەندەڵی و عەسکەر تاریەتەوە کارتە بەهێزەکانی بوتە گاڵتەجاڕیی.

پێش 3h
یەکێتی بەهۆی گەندەڵی و عەسکەر تاریەتەوە کارتە بەهێزەکانی بوتە گاڵتەجاڕیی.ئومێد حەمەد ئەمینیەکێتی بەهۆی گەندەڵی و عەسکەر تاریەتەوە کارتە بەهێزەکانی بوتە گاڵتەجاڕیی.

 دوای کارا کردنەوەی پەڕلەمانی کوردستان لەلایان پارتیەوە لە ئێستادا یەکێتی ناتوانێت هیچ هەنگاوێکی دروست بهاوێت هەر بڕیارێك بدات زۆنەکەی باجی گەندەڵی و عەسکەر تاریەتی یەکێتی دەدەن ، ئەگینا خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە زۆر دەمێکە ئاواتی ئەوە دەخوازن ڕزگاریان بێت لەو حکومەتە گەندەڵ و شکست خواردوە و هیوادارن ڕاستەوخۆ لەڕوی ئابوریەوە ببەسترێنەوە بە بەغداو موچەو بودجەیان لە لایەن بەغداوە بۆ دابین بکرێت ، بەڵام ئەوانەی یەکێتی بەڕێوە دەبەن لە ڕابردوو و لە ئێستا دا غەرق بونە لە گەندەڵی و دزی ، پارەو پۆست بە تەواوی چاوی کوێر کردونە و بستێك پێش خۆیان نابینن و بونەتە مۆرانە بەسەر شاری سلێمانی و هەڵەبجەی زامدارەوە ، داهاتی ناوەخۆ و گومرگ و غاز و نەفت و ئەرز و ئاسمانی ئەو سنورەیان حەپەلوش کردوە ، تا لەسەر ئەو ئەقڵە بۆگەنە بڕۆن دەبێت مەمنون بن بنەماڵەی بارزانی ئەم جارە بیانکەنەوە بە جانتا هەڵگر ئەو جوڵە سیاسیەی دوێنێی پارتی جانتا هەڵگرتنەکەشی بۆ یەکێتی نەهێشتەوە ، یەکێتی تەنها یەك ڕێگای ڕاستی لە پێشە ئەویش ئەوەیە سەت لە سەت دەست هەڵگرێ لە دزی و عەسکەر تاریەت و خزمەتی سنورەکەی خۆی بکات ، یەکێتی پێویستە بە هۆش خۆی بێتەوە و یەك جار لە خۆی بپرسێت بۆچی ٢٥ کورسی زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگ دەری یەکێتی دەنگیان دا بە گۆڕان و بە دەنگێکی زۆر بەرز و بوێر بە یەکێتیان وت دەست هەڵگرە لە دزی و مەبە بە جانتا هەڵگری کەس نە یەکێتی جوێی لە هاواریان گرت نە گۆڕانی کاك نۆشیروان بۆیە ئەو نیو ملیۆن دەنگ دەرە ڕۆشەنبیر و ڕۆشەن فکر و مامەڕیشەیە بە خۆیان و ٢٥ کورسی بە سەر بەخۆی ماونەتەوە و هەردوو حزبیان بە توندی سزادا و بەهیوا ئەوەن ڕۆژێك یەکێتی بە هۆش خۆی بێتەوە بەڵام لە ٢٠٠٩ وە نە یەکێتی مام جەلال و نە یەکێتی لاهور و نە یەکێتی باڤڵ بە هۆش خۆیان نە هاتونەتەوە تا دەست هەڵگرن لە دزینی داهاتی ناوەخۆ و گومرگ و غاز و نەفت و ئەرز و ئاسمانی ئەو سنورە ، با دڵنیابن تا دەست هەڵنەگرن لە دزی هەر بە بچوکی دەمێننەوە لە بەرام بەر پارتی ، ئەگەر وڵاتانی دەور و بەر ٥٠ کورسی شتان بۆ مسۆگەر کەن ئەندام پەرلەمانەکانتان خۆیان دەفرۆشن بە پارە هەروەك خۆتانن گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێ ، ئەگەر یەکێتی دەیەوێت خۆی و سنورەکەی ڕزگار کات دەبێت سەت لەسەت دەست هەڵگرێ لە گەندەڵی و عەسکەر تاریەت ئەوجا دوای سێ ساڵی تر دە توانێت هەنگاوی ڕاست و گەورە بهاوێت و هاوشێوەی کۆریای باشور حوکم ڕانیەكی جوان بنیات بنێ و خۆی لە کۆریای باکور جیا کاتەوە چونکە پارتی لە دروست بونیەوە تا دوا هەناسەی بە و شێوە حوکم ڕانی دەکات کە لەسەری بنیاتنراوە و حوکمی پێ کردوە . ئەوەی چاوەڕێی گۆڕان کاریە لە سیاسەت و حوکم ڕانی پارتی یەك وشە تێ نەگەیشتووە نە لە مێژووی پارتی نە لە سیاسەتی پارتی . بۆیە پێویستە یەکێتی ببێتە یەکێتی نیشتیمانی و وەك برا دەست بخاتە نێو دەستی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و گوێڕایەڵی ئامۆژگاریە بەنرخەکانیان بێت و دەست بکات بە چاکسازیەکی گەورە و مێژوویی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە. یەکەم : هێزی سەربازی لە پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە بکرێتە هێزێکی نیشتیمانی و ڕزگار بکرێت لە کۆت و بەند و فەرمانی حزبی و حزبایەتی ، پاک بکرێتەوە لە هەموو بەهایەکی حزبی. دووەم: دادگاو حاکمەکان ئازاد و سەربەخۆ بکرێن و لە دادگایەکی حزبی و بێ دەسەڵات ببنە دادگایەکی نیشتیمانی و خاوەن هێز و دەسەڵات. سێیەم: سەت لە سەت یەکێتی دەست هەڵگرێ لە دزی داهاتی ناوەخۆ و گومرگ و غاز و نەفت و ئەرز و ئاسمانی ئەو سنورە قارەمانە و داهاتەکانی بگەڕێنەوە سندوقێک و ببێتە سندوقی بوژانەوە حەفتانەش بە شەفافیەت لە سایتی شەفافیەت بڵاو بکرێتەوە سایتێکی تایبەتیش دروست بکرێت تایبەت بە خەرج کردنی پارە بۆ ئەوەی بە بەڵگەوە دینار بە دیناری دیاربێت لەچی خەرج کراوە ئەو پارەیەی بەش و داهاتی ئەو سنورەیە تێبینی سایتی شەفافیەت بیرۆکەی من بوو مێژووی ئەرشیفی نوسەرانی کوردستان پۆست شاهێدی دەدەن بەڵام بەداخەوە ئەوکەسەی سایتەکەی دروست کردوو بەڕێوەی دەبات یەکێکە لە هەرە دزە گەورەکانی کوردستان. چوارەم: دوای سێ ساڵ مژدەی لە دایك بونی (هەرێمی دیموکراسی کوردستان) ڕا بگەیێنن و خەڵك بە ئازادانە لە هەڵبژار دنێک خاوەن ڕای ئازاد لە بڕیاردان بە نەخێر یان بە بەڵێ ڕای خۆی فەڕزکا گەر بەڵێ براوە بوو بە پێی دەستوری عێراقی فیدڕاڵ لەدایك بونی ئەو هەرێمە ڕابگەیێنن دەست بەجێ دەستورێکی پێشکەوت و خواز دا بمەزرێنن لەلایان دەستور ناسانەوە بۆ بەڕێوە بردنی هەرێمێك بەناوی (هه رێمی دیموکراسی کوردستان) وە دەستورەکەی پێشکەوت و تربێت لە دەستوری ئەمەریکی وفەڕەنسی و بەریتانی.وە مرۆڤ دۆستی باڵاتر بێت لەسەرمایە داری هەڵبژاردنێکی پاكیش ئەنجام بدرێت بۆ دەنگدان لەسەر دەستور و پەڕلەمان و دامەزراوە حوکمیەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان ، نمونەیەكیش بێت لە پاکی هەڵبژاردنەکان سەرەتایێك بێت بۆ دروست کردنی هیوای هەرێمەکە و خەڵکە ڕۆشن فکر و تێکۆشەرەکەی ، هەرێمی دیموکراسی کوردستان بکەنە خەونێك بۆ هەولێریەکان و دهۆکیەکان هەوڵبدەن چاو لە ئێمە بکەن یان بە ئازادی خۆیان بێنە سەر هەرێمەکەمان یان خۆیان شۆڕشێك هەڵگیرسێنن و ببنە بەشێکی خۆشەویست لە هەرێمی دیموکراسی کوردستان . نوسینی ئومێد حمدامین عزیز کوڕی شەهید حمدامین قەمبەری

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست