ئەو ڕەخنانەی لە ئۆجەڵان دەگیڕێت هەڵقوڵاوی سۆز و حەزەکانن
پێش 25m
دەوڵەت لەسەر بناغەی حەز و هات و هاواڕی سۆشیاڵ میدیا بنیات نانڕێت و نابێت هەر لەپێناو ئەو حەزە چاڕەنوسی میڵلەتێک بەناو تونێلی تەنگ و تاریکدا ببەین لەکۆتایدا نەگاتە ئەنجام ، دەوڵەت دڕوستکردن ڕاستە هێز و ئیڕادەی دەوێت لەپاڵ ئەوەشدا پێویستی بە هەڵی نێو دەوڵەتی و هەرێمیە هەر بۆ نمونە بگەرێنەوە سەر دڕوستبوونی هەرێمی کوردستان و پێدانی هێلی دژە فرین لە ساڵی 1991 لە کاتێکدا بوو کە یەکێتی و پارتی لەوپەری بێهێزیدا بوون، کەچی هەڵکەوتەی ناوچەکە لەساڵی 1991 فرسەتی پێدان بۆ دڕوستکردنی هەرێمێک و لە دوای ڕوخانی سەدام دەستوڕدا جێگیڕ بوو ، هەموو ئەو دەوڵەتە عەرەبیانەی لەخەلیجن وەک (کۆیت و بەحرەین و ئیمارات) یەک فیشەکیان بۆ ئازادی وڵاتەکەیان نەتاقەندووە و ئێستاش توانای هیچ بەرگرییەکیان نیە ئەگەر هێڕشێکی زەمینی بکرێتە سەریان لەکاتێکدا کورد بەبێ ئەوەی خاوەنی دەولەتیش بێت هەر چوار وڵاتی وەک عێراق و ئێڕان و تورکیا و سوریاش بە هەستیارەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی کورد دەکەن ئەگەر رۆژێک بیر لە هێڕشکردن بۆ سەر کورد بکەنەوە دەزانن جەنگێکی بێ کۆتایە و هەنگاو نانە بۆ گۆمی خوێن.
ئەرکێکی نیشتیمانیە بەهۆی کورد بوونمان هەمیشە پشتگیریمان لە هەموو جوڵانەوەیەکی شۆڕشگێڕی کوردی کردووە و بە ئەرکێکی نەتەوەیی دەزانین بەلام ئەمەش مانای ئەوە نیە بە کوێڕانە پشتگیری هەموو سیاسەتێکی پارتی کوردی بکەین و بەڵکو زۆر جاڕ لەجێگای خۆیەتی ڕەخنەباڕانیش بکرێن ئەگەر چی نەگەشتبێتە دەسەلاتیش.
هەر مڕۆڤێکی هۆشیار کتێبەکانی ئۆجەلان بخوێنتەوە تێدەگات ڕەخنەگڕتن لە ئۆجەڵان کارێکی ئاسان نیە چونکە ئەو پیاوە تێگەیشتنێکی قوڵ و وردی هەیە بۆ مێژوو و کایەی کۆمەلایەتی و سیاسەت و مرۆڤێکی خاوەن ڕۆشنبیری قوڵی دەوێت کەلێنێک لە فیکر و تێڕوانینی ئۆجەلان بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی رەخنە لە فیکری بگرێت و بۆ کەسێکی وەک من قورسە بتوانم رەخنەی لێ بگڕم ، ئەمەش نابێتە هۆی ئەوەی ئیتر ئۆجەلان بکەینە پەیکەرێکی پیڕۆز و بلێین شایەنی هیچ ڕەخنەیەک نیە بەلام لێڕەدا دەمەوێت هەندێک شت بنوسم لەبارەی گۆڕانکاری لە تێڕوانینی ئۆجەلان لەبارەی سیاسەتەوە و هەوڵدەدەم چەند نمونەیەک بهێنمەوە کە پاسەدانی ئەو گۆڕانکاریە فیکریە بێت کە ئۆجەلان لە سیاسەت دەیبینێت. پێشتڕیش وتارێکم نوسی لە کوردستان پۆست کە ئایا (چەکدانانی پارتی کرێکاڕان کۆتایی دونیایە) باسم لە هەندێک لایەنی چەکدانانی پارتی کرێکاران کردبوو.
پێش ئەوەی بچینە شیکار کردنەوەی ئەم بابەتە سیاسیە قوڵەوە دەبێت چەند پێشچاوی خۆمان بخەین بۆ نمونە لە خۆمان بپرسین؛ ئەگەر رۆژێک لە ڕۆژان لە خانقینەوە بمانەوێت بچین بۆ چەمچەماڵ کەچی رێگاکەمان ون کردبێت و گەشتبینە ڕانیە و لە وێستەگەیەدا تێدەگەین بەهەڵەدا چووین ، ئایا تۆ وەک خۆت چی بریارێک دەدەی دەوەستی و دەگەرێتەوە دەچیت بۆ چەمچەماڵ یان دەلێی تازە هاتووم دەڕۆم بۆ دهۆک گەشتێک دەکەم و ڕەنگە ئەوەی لەچەمچەماڵ بەدوایا دەگەرێم لەوێ باشتری لێ بێت؟
ئایا مڕۆڤ دوای سالانێکی زۆر تێ بگات بەهەڵەدا چووە و پێویستە بگەرێتەوە ، ئەم هەلەیەکی گەورەیە یان بەرێگا هەڵەکەدا بڕوات تا دەگاتە جێگایەک؟
ئەگەڕ بە دڕێژایی مێژوو لە سیاسەتکردنی سەرکردە سیاسیەکانی کورد بڕوانین تێدەگەین کە سیاسەت جوڕێکبووە لە قومارکردن و ئێستا ئاپۆ هەرچی کورد شانازی پێوە کردووە خستویەتیە سەر مێزی یاریکردن لەسیاسەتدا و ئایا لەکۆتایدا لەبڕدنەوەدا بەپێی ئەوەیخستومانەتە یارێکەوە ئەوەندە دەبەینەوە یان کەمتر زیاتر ئەوە لە ساڵانی داهاتوو ئەنجامەکەی دەبینین.
بابەتی چەکدانانی پارتی کرێکاران بابەتێکی سیاسی و فەڵسەفی قوڵە و یاریکەری سەرەکی ئەم یارییە سیاسیە ئۆجەڵانە و کاریگەرییەکانی لە ساڵانی داهاتوودا بۆمان ڕوون دەبێتەوە.
نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت شەری تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانە و هەر تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان کارەکتەری نێو گۆڕەپانەکەن هەرکەسێک لە شوێنی گەڕمەوە نابێت رێگە بەخۆی بدات لەجێگای ئەوان بڕیار بدات ، بۆ سەرکردەی سیاسی گڕنگترین شت ئەوەیە سروشتی خۆی بناسێت ، کە سروشتێکی توند ڕەوی هەیە یان میانڕەوە یان هێمن و لەسەر خۆیە بۆ ئەوەی زیادەڕۆی نەکات لە دیاریکردنی چاڕەنوسی گەڵەکەیدا حەز و ئاڕەزووی خۆی وەک چاڕەنوسێکی باش بۆ گەڵەکەی ببینێت.
مڕۆڤگەلێکی توندڕەو هەمیشە چاڕەسەر لە شەر و چەک و فیشەکدا دەبینن و لەکاتێکدا رەنگە رێگای ئاسانتر هەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە. دەکرا لە ئۆجەڵان بپڕسن ئەگەر بتزانیایە و ڕەوتی ژیان بە ئاڕاستەی ئەم جۆڕە ژیانەیە چەکت هەڵدەگڕت؟
هەرچەندە باڕودۆخی ئەوکات کە پارتی کرێکاران تێدا چەکی هەڵگڕتووە زۆر جیاواز بووە و توند و تیژی و ناڵەباری رەوشی کورد ڕەنگە زۆر خڕاپتر بێت لەوەی من بتوانم لەخەیاڵدا وێنای بکەم بەلام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ، ئایا ئەو لۆژیکەی ئێستا پارتی کرێکاران کاری پێ دەکات کە دانانی چەک ڕووداوەکان ئاڕام دەکاتەوە و کەشی سیاسی و دیموکراتی زیاتر بەڕەو پێش دەبات بۆ ئەو سەردەمی پارتی کرێکاران چەکی تێدا هەڵگڕت هەمان لۆژیک هیچ کاریگەڕ نەبوو؟
لە ڕاستیدا ئەگەر دایکی شەهیدێکی پارتی کرێکاران داوای بەڕدەوامبوونی خەباتی چەکداڕی بکات قسەکەی لێ وەردەگڕم و قسەکانی دەبێتە جێگای تێڕامانی قوڵ لەلام بەلام کەسێک دەستی خۆی و مناڵەکانی لە زستان بە ئاوی گەرم بشوات و داوای بەڕدەوامبونی شەر و خوێنڕشتن بکات ، مڕۆڤ نازانێت چۆن و بەچی چۆن لێکدانەوەیەکی دەڕوونی و کۆمەلایەتی سیاسی بۆ ئەم قسەیە بکات وەک ئەوەیبلێی (دەستی خۆم نیە و ماڕی پێدەگڕم ؟ )، مڕۆڤ کاتێک لاشەی کوژاڕاوی گەنجە 20 ساڵانەکەی نەیەتە پێشی نازانێت داخی ئەو مڕدنە چەند سەختە و چەند لە زیهنی دایک و باوک و مناڵ و کۆڕ و کچ و خوشک بڕا چەند دەمێنێتەوە؟
ئەوە بۆ نیو سەدە دەچێت هەوڕی شەڕ و توند و تیژی ئاسمانی کوردستانی تورکیای گڕتبوو و ژینگەی شەر و خوێنڕشتن وەک فەزایەکی زاڵبووە بەسەر هەموو دونیاکانی تڕدا وەک هونەر و وەرزش و ئاوەدانکردنەوە گەشت و گوزار و بنیاتنان و تەنانەت پێشکەوتنی زانستی، ئایا مانەوە و بەردەوامی دان بەشەڕ باشی لەچیدایە کە پەنجا ساڵە هیچ دەستکەوتێکی بۆ کورد بەدەست نەهێناوە جگە لە دڕوستکردنی فەزای جەنگ؟ ئێمە پەنجا ساڵی واتا نیو سەدەیە هەمان کار ئەنجام دەدەین و چاوەڕێی ئەنجامی جیاوازین ! لەکاتێکدا ئەگەر کورد بتوانێت ناوچەیەک لە تورکیا دابڕێت ئەوا بەپێی رێکەوتنامەی ناتۆ دەبێتە مەترسی لەسەر ناتۆ و هەموو وڵاتە بەشێکە لە ناتۆ بە سیاسی وسەربازی دژت دەوەستنەوە.
وڵاتی ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووەم لە شەڕدا دۆڕا و تەواوی کۆت و بەندەکانی قبوڵکرد کە پێویستبوو ئەڵمانیا دەستبەرداری بەرهەمهێنانی چەکی قوڕس بێت کەچی ئەڵمانەکان دەرگایهکی تری تەکنەلۆجیا کردەوە کە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل و هەرچی دڕوستکرابێت ئاڵای ئەڵمانی لەسەر بێت لەزیهنی هەمووان پڵە یەکە لە باشی و کوالیتیدا. ئەڵمانەکان ئەگەر بەلۆجیکی چەک بیریان بکردایەتەوە هەرگیز نەیاندەتوانی ئەڵمانیای رۆژهەڵات و رۆژ ئاوا یەک بخەن لە ئێستاشدا کە مەترسی جەنگی روسیا بۆ سەر ئەوڕوپا نزیک بووەتەوە ئەڵمانیا بەشێوەیکی خێڕا دەستی داوەتە دڕوستکردنی چەکی زیرەک و دڕۆن و دژە دڕۆن هەرچەندە ئەڵمانیا وڵاتێکە خاوەن سنوری تایبەتی نێو دەوڵەتیە و ڕەنگە هەندێک جیاوازی هەبێت لە بەڕاوڕدکردنی لەگەڵ ڕەوشی کوردا.
دەکرێ ئۆجەڵان لەسەر دوو ڕاستی گەوڕە گڕەوی کردبێت کە تێدا کورد لە هەردوو گڕەوەکە بڕاوەیە کە ئەگەر تورکیا هەنگاو بنێت بۆ دەوڵەتێکی دیموکراتی بەهێز وەک سویسرا یان هۆلەندا ئەوا کورد بڕاوەی یەکەمە دۆزەکەی بەڕەو پێش دەچێت و مڵملانێی کورد لەگەڵ دەوڵەتێکی دیموکراتی پێشکەوتوو دەبێت ئەگەر پێچەوانەکەشی بێت وەک ئەوەی لە ئێستادا جەنەڕاڵ و پاشاکانی جەنگ بڕیاڕدەڕن لەتورکیا جگە لەجەنگ ناتوانن دەست بۆ کەڕەستەی سیاسی تر ببەن لەهەڵبژاڕدن و مڵملانێەکانی نێوخۆیی سەرکەوتوو بن ئەوا ئەگەر کێشەی کورد نەمێنێت دەست بۆ کێشەیەکی گەوڕەتر دەبن و دەوڵەتەکەیان هەڵدەوەشێت و کوزد نابێت قوڕبانی وەک ئەوەی ئێستا قوڕبانی یەکەمە دەسەڵاتی سیاسی بە سەرکوتکردن و کوشتنی کورد دەنگ بەدەستدەهێنێت لە هەڵبژاڕدنەکاندا، ئۆجەڵان بەم یارییە سیاسیە هەموو کارتەکانی دەستی ئەو دەسەلاتە شەڕخوازەی سوتاندووە. هەرچەندە واقیع زۆر ئاڵۆزە و چەندە پێشبینیەکان ووڕدیش بن نەتوانن شیکاری واقعی ئێستا و داهاتوودا
بەپێی یاسا کاڕ و کاڕدانەوە تا کورد پەنا ببات بۆ هەڵگرتنی چەک ئەگەری بەهەمهێنانی مڕۆڤی توندڕەوی دژ بە کورد لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیا زیاتر دەبێت شەر و پێکدادان بەردەوام دەبێت، لەکاتێکدا ئێستا کوردانی هەر چوار پارچە لە پەیوندیەکی باشدان و هاوسۆزن لەگەڵ یەکتر رەنگە لەگەڵ دڕوستبوونی دەوڵەتێک بۆ کورد ببێتە کێشەیەکی گەورە و هیچ لێک تێگەیشتن نەمێنیت و شەرێکی گەوڕە لەنێوان کوردیش دڕوست بێت بەهۆی ئەو کاریگەرییە فەرهەنگیەی فارس و تورک و عەرەب لەسەر کوردی هەر چوار پارچەکە دڕوستیان کردووە هەڕ بۆ نمونە (ڕوسیا ـ ئۆکرانیا) کە هاو زمان و یەک ڕەچەڵکن کەچی نزیک دەبێتە لە پێنج ساڵ ئەو دووڵاتە هێڕشی وێڕانکەر دەکەنە سەر یەک زیاد لە ملیۆنێک مڕۆڤ لەنێوانیان کوژڕاوە.دەتوانین نمونەیەکی پەیوەندی (ئەمەریکا ـ یابان) بهێنینە پاش ئەوەی کە لەجەنگی جیهانی دووەم ئەمەریکا یابانی بە چەکی ئەتۆمی کۆمەڵکوژ کرد کەچی دوای چەندەها ساڵ ئێستا ئەو دوو وڵاتە باشترین هاوپەیمانی یەکترن ئەمەش لە ئەنجامی لێکۆلینەوە و پێداچوونەوە بە هەڵەکانیان . بۆیە پێم وایە دەوڵەت دڕوستکردن بە سۆز و هات و هاواڕی سۆشیاڵ میدیا دڕوست نابێت رێگە بدڕێت مڕۆڤی عاقڵ و بیڕمەندەکان یاری سیسایەکە ئەنجام بدەن و ئێمە چاودێڕی ئەنجامەکان بین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









