<

ئایا ووڵاتی چین، کۆمۆنیستە؟

پێش 52m
ئایا ووڵاتی چین، کۆمۆنیستە؟حەمە سوسەییئایا ووڵاتی چین، کۆمۆنیستە؟
گۆڤاری فۆربس ئاماژە بە بوونی 539 بلیۆنێر لە ووڵاتی چین ئەدا بە بەراوورد بە 1110 بلیۆنێر لە ئەمریکا. ئەمە لە کاتێکدا چین ووڵاتێکی کۆمۆنیستیە و ئەمریکاش سەرمایەدار.
وەك باوە سیستمی کۆمۆنیست هەرچی سەرمایەو پارەو پوولە تەنها لەدەست دەوڵەتدایە لەبەرئەوەی دەوڵەت وەك سیستمێکی سەرنتراڵ وایە و دابەشکردنی پلە و پۆست و پارە تەنها و تەنها لەدەستی دەوڵەتدایە..واتە ئەوە تەنها دەوڵەتە بڕیار لەسەر چەندێتی و چۆنیەتی پلەو پۆستەکان ئەدا، دواتر دەوڵەت هەموو خزمەتگوزاری و خزمەتەکان بە هاوڵاتی پیشکەش ئەکا. هەموو نمونەکانی وەك سوڤیەتی جاران و دەوڵەتە کۆمۆنیستەکان هەمان مۆدێلیان هەبوو بۆ هاوڵاتیانیان.
دوای ئەزموونی نزیکەی 100ساڵی ڕابردوو لەگەڵ سیستمی کۆمۆنیستی بۆمان دەرکەوت کە ئەم سیستمە سەرکەوتوو نەبوو لەو پەیام و بەرنامانەی کە خۆی گرتبوو..کۆمۆنیست بەمانای (دەست گرتن بەسەر ئامرازی بەرهەم) بەمانایاکی تر،،دەوڵەت ئەتوانێ دەست بگرێ بەسەر جومگەکانی بەرهەم هێنان جا (کوشتوکاڵی بێ، پیشەسازی بێ وەیان تەکەنەلۆژی).سیستمی ئابووری کۆمۆنیستی لەهەر کوێێەك بەرپا بوبێ ئەوا سەد لە سەد شکستخواردوو بوە. نمونەمان گەل زۆرە(یەکێتی سۆڤیەت،بلۆکی ئەوروپای ڕۆژهەڵات،کۆریای باکوور،ڤێتنام،کوبا،ڤەنزەویلا،چەندین ووڵات لە ئەفریقا و چەندینی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین..ئەمانە و چەندینی تر شکست دوای شکست کۆتاییان پێ هات. کەواتە ئەم سیستمە نەیتوانی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی دەستە بەر بکا.
لەبەرانبەردا، سیستمی سەرمایەداری لەیەکەمین دەرکەوتنی مرۆڤدا سەری هەڵداوە و تا ئەمڕۆ برەوی هەیە . ئەم جۆرە لە ئابووری کراوە و سەربەست بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگاکەی فەراهەم ئەکا..ئازادی تاك و ئازادی نرخ بنەمای سەرەکی و بنەڕەتی ئەم سیستمەیە، هەر بۆیە زۆربەی زۆری کۆمەڵگاکان خوویان پێوە گرتوە و ناتوانن دەست بەرداری ببن. لێرەدا مرۆڤ ئەتوانێ ببێتە خاوەنی سەرمایە و بە ئارەزوی خۆی بیخاتە گەر..وە تەنها لە سیستمی سەرمایەداریدا مرۆڤ ئەتوانێ داهێنان بکا و پێشکەوتن بەدەست بهێنێ.
ووڵاتی چین گەلێ لەکاتی (ماوتسیتۆغ) ڕێگە و نمونەی (سۆڤیەت)ی هەڵبژارد، هەر بۆیە لەیەکەمین کار و ئەژندایدا هەستا بە کوشتنی زیاتر لە 70 ملیۆن لە هاوڵاتیانی و قات و قڕی بڵاو کردەوەو ووڵات لەهەژاری و دواکەوتندا لە لوتکەدا بوو. پاشان و لەسەرەتاکانی 60 و 70 کانی سەدەی ڕابردوو (چین) بە تەواوی بەرنامەی خۆی گۆڕی و دەستبەرداری سیستمی کۆنی کۆمۆنسیتی کرد تا وای لێهات بوە خاوەن ئەو دەوڵەتەی کە ئێستا یەکێکە لەزلهێزە ئابووریەکان و خاوەنی ئەو هەموو بلیۆنێر و کۆمپانیا زەبەلاحانەیە..چین تێگەیشت کە ناتوانێ سەرکەوتوو بێت گەر تێکەڵ نەبێ‌ لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری ، لێ ئەوەی ئەم دەوڵەتەی هێشتۆتەوە بەوەی نەتوانێ پێش ئەمریکا بداتەوە، ئەوەیە ئازادی تاك بوونی نیە و سەربەستی ومافی مرۆڤ سفرە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست