خەڵكینە وریابن رووداوەكانى رفاندن وكوشتنى هەرێم بۆ پەردە پۆش كردنى تیرۆر كردنى سەردەشتە!!!
10/05/2010, 12:00 (GMT+1)

رووداوەكانى رفاندن وكوشتنى هەرێم بۆ پەردە پۆش كردنى تیرۆر كردنى سەردەشتە!!!
كاردۆ ئەمین
هەر لە پاش رووداوى دڵتەزینى كوشتنى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دەزگاى داپڵوسێنەرى پاراستن پیلانێكى بۆگەن بەرپا دەكات ئەویش بە بڵاوكردنەوەى ترس وتوقاندن لە نێو هەرێمى كوردستان بە گشتى ولە هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەولێر بە تایبەتى .
گومانى تێدا نیە كە رووداوى رفاندنى كورەكەى شیخ تایر كویسە وهەروەها گەنجەكەى كەسنەزان دەستى پاراستنى تێیدایە وتاكە مەبەست لێى ئەوەیە وەها بە خەڵكى بڵێن ئەمە دەستى تیرورستى لەگەڵدایە بۆیە داوا لە سەرجەم رۆشنبیران ورۆژنامەنووسانى كوردستان دەكەین زۆر وریا بن وئاگەدار بن كە سەرجەم كارەكان دەستى دەزگاى تۆقینەرى پاراستنە وتاكە مەبەست لێى چەواشە كردنى جەماوەرى كوردستان وخۆڵ كردنە نێو چاوى خەڵكە ودوور نیە خراپتر بەدواوە نەبێ .
بۆیە داوا لە جەماوەرى بەشەرەفى شارى هەولێر دەكەین كە بەسێتى بێ دەنگى وكپ بوون بە كارە دزێوەكانى پارتى لە هەولێر وئیتر جگە لە نەفرەت و وبەرد هاویشتن شێوازێكى دیكە نەما بۆ لابردنى ئەو دەسەڵاتە داپڵوسینەرە.
هەروەها داواكارم لە دەوڵەمەندەكانى هەولێر وسلێمانى ئاگەدارى منداڵ وماڵەكانیان بن وچاك بزانن پاراستن لە هەوڵى ئەوەدایە زیاتر ترس وتۆقاندن بەرپا بكات بەڵكو هەموو لایەك ملكەچى بێت.
هەروەها داواكارین كەمپینێك بۆ دادگایى كردنى هەریەك لە سەرۆكى كۆلیژى ئەدبیاتى زانكۆى سەلاح الدین وهەروەها بەرێوبەرى پۆلیسى هەولێر ئەنجام بدرێت ولە دادگا سكاڵایان لەسەر تۆمار بكرێت چونكە كەمتەرخەم بوون لە ئاستى كەیسى كاكە سەردەشت ومن دڵنیام كە دەیان پارێزەرى ئازا وبە ئەمەك هەیە كە ئەو كەیسە لە ئەستۆ دەگرێ
ونەفرەت لەوانەى ترس وتۆقاندن بڵاو دەكەنەوە وبرۆخى دەسەڵاتى بنەماڵەى بارزانى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

