<

یانەی هەولێر یانەی دزی و گەندەڵی

04/09/2010, 12:00 (GMT+1)
كامەران سەركار عەرەبەكان یانەی هەولێر بە یانەیەكی كوردی ئەژمێرن . لەوەتای عراق لە ناخۆشی و نا ئارامی دەژی , تیمە وەرزشیەكانی كوردستان باڵا دەستن. ملیۆنەها دۆلار تەرخان كراوە بۆ یانەی هەولێر بۆ پێشخستنی ئەم تیمە. بەڵام بەداخەوە كۆمەڵێك جەردەو دزی وەك دختۆر عەبد الله مجید و مەلا عبدالخالق مسعود بوینەتە ئەو دزەی گیانی ئەم یانە وەرزشیەیان هەنجن هەنجن كردوە هەتا وای لێهاتوە لە ناو هەولێر یانەی تەڵەبەی بەغدایی ژێر شەڕ و خوێن و باری ناخۆشی ئاساییش بتوانێت بە نۆ یاریزان سەر بكەوێت بە سەر هەولێر. واتە ناوبژیوان دوو یاریزانی یانەی تەڵەبەی دەركرد و دوو پەناڵتی بۆ هەولێر گرت و هیچیان پێنەكرایە گۆڵ. بەڵكو یانەی تەڵەبە توانی گۆڵ بكا. لەوانەیە خوێنەر بڵێ یاری بردنەوەی تیایە و دۆڕان بەڵام هەركەسێك ئاستی یانەی هەولێر ببینێ باش بۆی دەرئەكەوێ كە ئەم تیمە لەو ئاستە نیە ئەم هەموو ملیۆنەها دۆلارەی لێ سەرف كراوە. جارێ سەبارەت بە یاریگای فەڕەنسۆ حریری چەندین ملیۆن دۆلار دزرا بە ناوی نۆژەن كردنەوەی گۆڕەپانی یاریگا گوایە كۆمپانیای سوێدی بەم كارە هەڵدەستێ كەچی بینیمان پاش زیاتر لە یەك ساڵ گۆڕەپانی یاریگا لە هی گۆڕەپانی كۆڵانەكان ئەچێ. ئەوەش چونكە دختۆر عبدالله و مەلا عبدالخالق و ئیدارەی هەولێر بە هاوبەشی لە گەڵ نەوزاد هادی پارێزگای هەولێر ئەو ملیۆنەها دۆلارەیان لە نێوان خۆیان دابەش كرد و لوشیان دا. هەروەها لە لایەكی ترەوە هەرچی یاریزانی عەرەبە هێناویانەتە ناو ئەم تیمە كوردیە كە هەرچی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و لێژنەی تۆپی پێ هەیە دژایەتی ئەكەن و میدیای عەرەبی عێراقی دژایەتی ئەكا ئنجا چۆن یاریزانی عەرەب بە ڕاستی هەوڵ ئەدا ئەم تیمە سەركەوێ ؟! لە بەرامبەریشدا یاریزانی كورد تڕۆ كراوە لە لایەن كۆنە بەعسیەكانی ئیدارەی یانەی هەولێر. چونكە وەرزشەوان ئەبێ پرسیار بكا هۆكاری هێنانی یاریزانێكی غینی نەزان و گێژ بۆ ئەم تیمە كە لە لیبیا یاری كردوە بە چ مەبەستێكە جگە لە چەواشەكردنی هاندەرانی یانەی هەولێر نەبێ بۆ ئەوەی بڵێن یاریزانی بێگانە كڕدراوە بۆ تیمەكە ؟
ئێستا یانەی هەولێر هەقی خۆی وەرگرت و پێنج یاری لە سەر یەك دۆڕاند. ئاستی یاریزانەكانی هەولێر زۆر لەو پارانە كەمترە كە بۆیان سەرفكراوە و بە ناوی ئەوانەوەش دزراوە چونكە ئەوەی زیاتر ئەم تیمە پێیەوە خەریكە خواردن و مەشروباتی بەلاشە (مفتوح الحساب) لە لایەن نوزاد هادی و نێچیر بارزانی لە هوتێلە دەرەجە یەكەكانی هەولێر .
یاریگای هەولێر بە یاریگای نێو گەڕەكە هەژارەكان ئەچێ و ئەم تیمە ملیۆنەها دۆلاریە ناتوانێت سەر بكەوێت بەسەر ئەو تیمە بێ سەر و بەر و فەوتاوانەی بەغدا ئەی چۆن ئەتوانێ سبەی بە سەریان بكەوێ ئەگەر وەزعی بەغدا بەرەوە باشتر چوو ؟ وەڵامەكەی ئەوەیە كە ئەم ملیۆنەها دۆلارانە هەندێكی دراوە بە یاریزانەكان و كادری تەدریبی بەڵام زۆربەی هەرە زۆری لە لایەن مافیایەك دزراوە لەمەوپێش ناومان بردن .

كەسێكی نزیك لە ئیدارەی هەولێر _
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست