<

سمكۆ بلباسى کێیه‌؟!..

16/06/2010, 12:00 (GMT+1)
لە كۆنگرەى سێ یەمى یەكێتى نیشتمانى كوردستان سمكۆ بلباسى كە مەفرەزە خاسێكى سەردەمى رژێمى لە ناو چوو بوەو ئەندامى ئەنجومەنى ناوەند كە دەستى بە خوێنى پێنج پێشمەرگە سوورە .

سمكۆ بلباس لە سالى 1982 وە بووە بە پێشمەرگە لە ریزەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان .
سەرەتا لە تیپى 87 ى قەرەچۆغ بووە پاشان چۆتە تیپى 86 ى دەشتى هەریر سمكۆ بلباسى سەربە رێكخستنەكانى شۆرش گێران بووەو لە سالى 1988 لەگەل ێلاح شینە تەسلیم بە رژێم بۆتەوە لە گەڵ تەسلیم بوونەوەكەى ئەم پێشمەرگانەى تەسلیم كردووە دەستى سورە بە خوێنیان .

ناوەكان :-

1- حاجى خزمى رائید جەلال .
2- هێمن ناسراوە بە هێمنى جیهاز براى سەردار لە پاسەوانى ئاسۆ ئەڵمانى .
3- رۆستەم على سور .
4- كانەبى گەرە شێخانى پێشمەرگەى حیزبى شوعى .
5- حسێن كور داوە .
لە دواى شەهید كردنى ئەم پێشمەرگانە لەلایەن رژێمى روخاو كراوەتە مەفرەزە خاسەو بارەگاى لە خەبات واتە كەلەكى یاسیناغا بووە لە كۆنگرەى سێیەمى یەكێتى نیشتمانى كوردستان لە جیاتى ئەوەى سزا بدرێت و بدرێتە دادگا بە ئەندامى ئەنجومەنى ناوەند هەڵبژێردراوە .
ئایا ئەمە رەوایە هێزێكى خاوەن خەبات ئەندامانى ئەو كۆنگرە بەهۆى تەكەتولاتەوە دەنگ بە خیانەت كارێك بدەن نازانم چۆن دەستیان چووە سەر ئەو ناوەى كەدەستى سورە بە خوێنى پێشمەرگە و شۆرش گێرەكان لە یاد دەكەن .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست